لە حەڵەب خاڵەکانی پشکنین لادەبرێن

لە شاری حەڵەب، خاڵەکانی نێوان گەڕەکەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفییە و گەڕەکەکانی دیکەی شارەکە لادەبرێن.

لە ١ی نیسان ڕێککەوتنێکی ١٤خاڵی لە نێوان ئەنجومەنی گشتیی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەڵەب و نوێنەرانی حکومەتی دیمەشق واژۆ کرا.

بەمەبەستی جێبەجێکردنی ماددەی پێنجەمی ڕێککەوتنەکە، ئەمڕۆ لایەنەکان دەستیان کرد بە لابردنی خاڵەکانی پشکنینی نێوان هەردوو گەڕەکی حەڵەب و گەڕەکەکانی دیکە.

هەروەها کارکردن بۆ کردنەوەی ڕێگا سەرەکییەکان لە نزیک چوارڕێیانی ئەل شیحان لە ڕۆژئاوای گەڕەکی ئەشرەفیە دەستیپێکردووە.

بڕیارە لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا بەیاننامەیەک بڵاو بکرێتەوە و ڕێگاکان بکرێنەوە.