ژیانەوەی کورد: وێنەیەکی دەگمەنی ڕێبەر ئاپۆ بۆ یەکەمجار بڵاوکرایەوە
لە پێشەکی بەشی سێیەمی فیلمی دیکۆمێنتاریی 'ژیانەوەی کورد' سەبارەت بە مێژووی پەکەکە، وێنەیەکی دەگمەنی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوکرایەوە.
لە پێشەکی بەشی سێیەمی فیلمی دیکۆمێنتاریی 'ژیانەوەی کورد' سەبارەت بە مێژووی پەکەکە، وێنەیەکی دەگمەنی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوکرایەوە.
فیلمی دیکۆمێنتاریی 'ژیانەوەی کورد' کە لەلایەن کۆمونەی دۆکیۆمێنتاری شەهید گوڵستان تاراوە ئامادەکراوە و لەم دواییانەدا لە کەناڵی ستێرک تیڤی و مەدیا هەبەر پەخشکرا، ئەڵقەی سێیەمی خۆی بەناونیشانی 'لێگەڕین' بڵاو کردەوە. لە سەرەتادا وێنەیەکی ڕێبەر ئاپۆ کە لە کاتی کارکردن لە ئیدارەی تاپۆ لە ئامەد گیراوە بڵاو کردەوە. لە فیلمە دیکۆمێنتارییەکەدا چیرۆکی وێنەکە باس دەکرێت.
بەشی سێیەم بەڵگەنامە و زانیاری سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت. لەم بەشەدا ساڵانی خوێندنی ڕێبەر ئاپۆ، هەوڵەکانی، سەرهەڵدانی یەکەمی لە بنەماڵەکەی، ڕۆیشتنی بۆ شار، ئەو کاتەی لە تاپۆ کاداسترۆی ئەنقەرەدا بوو، ئاشنا بوونی بە سۆسیالیزم و دواتر ژیانی کارمەندی لە ئامەد و ناسینی ڕاستی کوردستان لە خۆ دەگرێت.
لەم ئەڵقەیەدا هاوکات لەگەڵ چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە بۆ یەکەمجار پەخش دەکرێت، مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێکانی لە قوتابخانە و مزگەوت و هاوکارەکانی لە کاتی کارمەندی و هەندێک کەسانی دیکە کە لە قۆناغی ئامادەیی پێکەوە لە ئەنقەرە خوێندوویانە و لە شوێنی مانەوەی قوتابخانەدا ژیاون، بڵاو دەکرێنەوە.
لە ئەڵقەکانی فیلمە دیکۆمێنتارییەکەی کۆمۆنی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا کە لە ئەنجامی ٨ ساڵان تێکۆشان ئامادە کراوە، بە زانیاری و بەڵگەنامە سەرنجڕاکێشەکان سەرەنج دەخرێتە سەر تێکۆشانی نیو سەدەی گەلی کورد.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ئەڵقەی سێیەمی فیلمی دیکۆمێنتاریی ژیانەوەی کورد بە زمانی کوردی لە کەناڵی ستێرک و ئێوارەی ڕۆژی هەینی بە زمانی تورکی لە کەناڵی مەدیا هەبەر پەخش دەکرێتەوە.
ئەوانەی خوازیاری بینینی ئەو فیلمەن دەتوانن پاش پەخش کردنی لە تیڤی، لە ئەکاونتی یوتیوبی کۆمۆن سەیری بکەن.