دایکانی شەممە: دەبێت بکوژە نادیارەکانی عومەر ئۆڵکەر دادگایی بکرێن

دایکانی شەممە لە چالاکی ١٠٤٦هەفتەی چالاکییەکانیاندا داوایان کرد بکوژە نادیارەکانی عومەر ئۆڵکەر دادگایی بکرێن.

دایکانی شەممە بۆ پرسینی چارەنووسی کەسوکاریان کە لە ژێرچاودێرییدا بێسەروشوێنکران و تیرۆرکران، بۆ دادگایی کردنی تاوانباران لە گۆڕەپانی گەلەتەسەرای کۆبوونەوە و چالاکی ١٠٤٦هەمین چالاکیی هەفتانەیان ئەنجام دا.

دایکانی شەممە وێنەی کەسوکارەکانیان کە لە ژێرچاودێرییدا بێسەروشوێنکران، هەڵگرت و لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا داوایان کرد بکوژە نادیارەکانی عومەر ئۆڵکەر دادگایی بکرێن.

عومەر ئۆڵکەر باوکی دوو منداڵە، لە ١٥ی نیسانی ١٩٩٤دا لە کاتی سەردانکردنی سەرتاشخانەیەک، بێسەروشوێن دەکرێت و پاشان تەرمەکەی دۆزرایەوە.

چالاکوانان گوڵیان لە گۆڕەپانی گەلەتەسەرای دانا و پاشان چالاکییەکە کۆتایی هات.