شاندەکانی دەم پارتی لە ئەڵمانیا، بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەرەی بە کارە دیپلۆماسییەکانی داوە. لە شاندی دەم پارتی کە لە نێوان ٢٢-٢٨ی حوزەیران لە ئەمریکا هەندێک چاوپێکەوتنی دیپلۆماسی ئەنجام دا، پەرلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی، جەیلان ئاکچا پەیوەست بە کۆبوونەوەکان و سەرنجەکانییەوە بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.
ئاکچا لە سەرەتایی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا هەوڵدەدەن بۆ ڕای گشتی نێونەتەوەیی باسی پڕۆسەکە بکەن بە بانگەوازی مێژوویی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد و گوتی: "شاندەکانمان بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکمان تونجەر باقرخان لە ئەڵمانیا و بەریتانیا چاوپێکەوتنی ئەنجام دا و لە ئەمریکاش دەستمان بە چاوپێکەوتن کرد. لە سەردانەکەدا لەگەڵ دامەزراوە سیاسییە پارێزکار، دیموکرات و سۆسیالیستە دیموکراتەکان چاوپێکەوتنمان ئەنجام دا. ئەم دانوستانە دەرفەتی ئەوەی دروستکرد کە لە نێوان سیاسەتی 'هێڵی سێیەم' لە ئەمریکا و هێڵی ئێمەدا پەیوەندی مانادار دابنرێت."
پەرلەمانتار ئاکچا ڕایگەیاند کە لە ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوین (ME) بەشداری کۆبوونەوەیەک بوون و گوتی: "لەم کۆبوونەوەیە بە بەشداری کۆمەڵێک باڵیۆزی پلە باڵای پێشوو و ئێستا، بەرپرسانی کاروباری دەرەوە و ئەکادیمیستەکان بەشدار بوون. گرنگییەکی زۆر بۆ پرۆسەکە هەبوو. بە تایبەتی پرسیار دەکرا بۆچی تورکیا هەنگاوی ڕوون نانێت و ئەم پرۆسەیە چۆن بەرەوپێش دەچێت."
لە بەردەوامنی قسەکانییدا ئاکچا ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ یەکە جیاوازەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەتەوە و وتی: "بەڵام لە ڕۆژی سەردانەکەماندا بەهۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران پشێویە هەرێمییەکان زۆر بوون. هەروەها ئەو پاکێجەی ‘Big Beautiful Bill’ کە ئیدارەی ترامپ خستبوویە ڕۆژەڤەوە، لە نێو ڕای گشتییدا بوو بە هۆکاری مشتومڕی زۆر مەزن. هەم بەهۆی ڕۆژەڤی ناوخۆیی هەم بەهۆی قەیرانی سیاسەتی دەرەوە، لەگەڵ ئەوەی بابەتەکانی پەیوەست بە پڕۆسەکەوە ڕۆژەڤی سەرەکی نەبوو، دوای ئەوەی گوێیان بۆ ڕاگرتین گرنیگیان نیشان دا و هەندێک لە هەڵبژێردراوان ئاماژەیان بەوەدا دەیانەوێت پشتگیری بکەن."
لە کۆتایی قسەکانییدا ئاکچا باسی لەوەشکرد ئامانجیان لە سەردانەکە بەهێزکردنی نوێنەرایەتییانە لە ئەمریکا و گوتی: "لەم پرسەدا هەندێک دانوستنمان دروستکرد. چاوەڕوانین لە ماوەیەکی نزیکدا لەم پرسەدا هەنگاوی ڕوون بنرێت."