لە بەرلین بە ڕێپێوانێک یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی مادماک کرایەوە
بە بۆنەی ٣٢هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی مادماک لە بەرلین ڕێپێوانێک ئەنجام درا، لە ڕێپێوانەکەدا گوترا شەهیدانی مادماک بەهای هابەشی گەلانن.
بە بۆنەی ٣٢هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی مادماک لە بەرلین ڕێپێوانێک ئەنجام درا، لە ڕێپێوانەکەدا گوترا شەهیدانی مادماک بەهای هابەشی گەلانن.
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەبۆنەی ٣٢هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی مادماک، دوێنێ ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجام درا. ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی جەمخانەی-کۆمەڵگەی عەلەوی بەرلین ڕێکخرا و لە ڕێپێوانەکەدا ئەندامانی ئەنجوومەنی ژنانی دەست دان-هێڤی، ناڤ بەرلین، یەژادە-بەرلین، دیدف و یەکێتی بەرلینی جەهەپە بەشدار بوون.
هاوڵاتیانی کورد و تورک لە گۆڕەپانی هێرمانپلاتز کۆبوونەوە، تاوەکوگۆڕەپانی ئۆرانیەنپلاتز ڕێپێوانیان ئەنجام دا و ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣٢ ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوەی کە لە ٢ی تەمموزی ١٩٩٣ ڕوویدا و وەک "کۆمەڵکوژی مادماک" هاتە ناو مێژووەوە، بەڵام هێشتا بە ئازارێکی قووڵەوە لە یادگەی لە کۆمەڵگەدایە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەش بەوەکراوە لەو کۆمەڵکوژییەدا ٣٣ ڕۆشنبیر و ٢ خەباتکاری هۆتێل گیانیان لەدەستداوە و گوترا: "تاوەکو دادپەروەری بە دی نەیەت، ئەم ئازارە لە بیرناکەین و ناهێڵین لە بیربکرێت."
هاوسەرۆکی دی لینکی بەرلین کەرسن والتەر قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کۆمەڵکووژی مادماک تەنها ڕووداوێکی تراژیدی نییە، ئەم کۆمەڵکوژییە لە پێش چاوی دەوڵەتان ئەنجام درا و گوتی: "لە کۆمەڵکوژییەکەی مادماکدا ٣٣ هونەرمەند، ڕۆشنبیر و عەلەوی بە زیندووی سوتێنران. ئەمە ڕووداو نییە. لە تورکیا هەندێک هەوڵدەدرێت وەها نیشان بدرێت، بەڵام ئەمە کۆمەڵکووژی بوو."
لە نوێنەرانی دەم پارتی ئەڵمانیا، سبەل ئیگیتالپ ئاماژەی بەوەکرد ئەوکەسانەی لە کۆمەلکوژی سێواسدا گیانیان لە دەستدا، بەهای هاوبەشی گەلانن و گوتی: "ئەرکی ئێمەیە ئەوەیە کە لە بەرانبەر ئەم زوڵمە بوەستینەوە. لە هەلومەرجی شەڕی سەختی ڕۆژهەڵاتی ناویندا، تاوەکو کورد، تورک، عەلەوی، ژن و باوەڕییە جیاوازەکان پێکەوە مامەڵە نەکەن ئەم زوڵمە بەردەوامە، بەڵام ئەگەر پێکەوە بین دەتوانین ئەم زوڵمە ڕابگرین."
لە دوای قسەکان چالاکییەکە بە وتنەوەی درووشم کۆتایی هات.