سێ بوومەلەرزە لەسەریەک لە توشبای شاری وان ڕوویدا
لە شاروچکەی توشبای شاری وان ٣ بومەلەرزە بە گوڕی ٣.٤و ٣.٦و ٤.٠ ناوچەکەی هەژاند.
لە شاروچکەی توشبای شاری وان ٣ بومەلەرزە بە گوڕی ٣.٤و ٣.٦و ٤.٠ ناوچەکەی هەژاند.
بوومەلەرزەکان دوای کاتژمێر ١١:٣٠ بە کاتی ناوخۆ ڕوویانداوە. بەرپرسی ناوەندی فریاگوزاری و ڕووداوەکان(ئافاد) ڕایگەیاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە کە گوڕی ٣.٦ پلە بووە، لە شاری تۆشبا ڕوویداوە. زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠.٦٩ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
دوای چەند خولەکێک لە دوو بوومەلەرزەی ٣.٤ و ٣.٦ بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٤.٠ پەلە، کە ناوەندەکەی تۆشبا بووە، ڕوویدا.
راگەیەندراوە بوومەلەرزەکە لە ناوەندی شار و شارۆچکەکانی دەوروبەری هەستی پێکراوە. بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووتەوە.
شایانی باسە شەوی ڕابردوو لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هەست بە لەرزینێکی سووک کراوە.