وۆرک شۆپی ئەگیتەم_سەن: دەبێت زمانەکەمان لە شەقامەکاندا بڵاوبکەینەوە

لە وۆرک شۆپی ئەگیتەم_سەن نوێنەری ڕێکخراوەکان لە کورسی ئازاددا هەڵسەنگاندنیان کرد و گوتیان: "پێویستە یەکبگرین و زمانی خۆمان لە شەقامەکان بڵاوبکەینەوە. پێویستە بەردەوام تێکۆشان بکەین".

لقەکانی سەندیکای کارمەندانی زانست و پەروەردە (ئەگیتەم_سەن) لە ئامەد بە ناونیشانی 'لە پەروەردە بە زمانی دایکدا، بەرەو چارەسەری: دەرفەتەکان، ئاستەنگەکان، پێشنیارەکان' لە ناوچەی یەنی شەهیری ئامەد وۆرک شۆپێکی ئەنجامدا. لە دانیشتنی شەشەمدا، هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوەکان و کورسی ئازاد بەردەوام بوو.

لە کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا، ئەسرا چەلیک ئەرجان تیشکی خستەسەر پێشێلکردنی مافەکان ژنان، ڕایگەیاند کاتێک شارەوانییەکان دەستیان بەسەردا گیرا، ژنان نەیانتوانی سکاڵا بکەن چونکە قەیوم زمانی کوردی قەدەغە کردبوو. ژنان لە شارەوانییەکان نەیانتوانی بە زمانی خۆیان بدوێن، گوتی: "جیهان گۆڕاوە، بەڵام هێشتاش مافەکانی ژنان پێشێل دەکرێن. بەڵام بۆ مافەکانی خۆمان لە هەموو جێیەک خەبات دەکەین".

بە ناوی وەقفی میزۆپۆتامیا جەمیل گونەش ڕایگەیاند ڕزگارکردنی زمان بە خوێندنی زمان دەبێت، گوتی: "ئێمە زمانی پەروەردەمان دەوێت. پێکەوە دەڵێین، با زمانی کورد ببێتە زمانی پەروەردە".

لەسەر ناوی نەوبەهار، نوسەیبە کایاگ گوتی: "زمانی کوردی تەنها لە ماڵەکان قسەی پێ دەکرێت. ئەمە کارەساتە. دەبێت تێکۆشان بەهێز بکەین. دەبێت یەکبگرین و زمانەکەمان لە شەقامەکان بڵاوبکەینەوە".

پاشان بە ناوی کۆمەڵەی ڕۆژنامەگەرانی دیجلە فورات (دەفەگە) و مەد_دەر قسە کرا. جەختکرایەوە دەبێت لە هەموو جێیەک زمانی کوردی بەکاربهێنرێت. گوترا: "دەسەڵات دەڵێت نەوەکان بە زمانی خۆیان نادوێن و ئیتر کوردی لەبیردەکرێت. دەبێت دژی ئەمە لە هەموو شەقامەکان تێبکۆشین".

هاوسەرۆکی پێن‌ـی کورد، عومەر فیدان داوای کرد ١٥ ی ئایار ڕۆژی زمانی کوردی لەلایەن یونسکۆوە وەک ڕۆژێکی نێونەتەوەیی بناسرێت.

ئەندامی لقی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) یەعقوب گونەش بە زاراوەی کورمانجکی قسەی کرد،  گوتی: "هەڤاڵانمان دەڵێن کورمانجکی خەریکە لەناودەچێت، بەڵام بەو پێیە مامەڵە ناکەن".

پاشان چەند وتەیەک پێشکەش کرا، دواتر ئەنجامنامەی وۆرک شۆپەکە بڵاوکرایەوە.