کانێک داڕما و بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا

لە کانێک لە گوندی کرۆنی شەرناخ داڕمان ڕوویدا و بەهۆیەوە کرێکارێک بە ناوی سەروەت ئۆلجای، گیانی لەدەستدا.

لە کانێک لە گوندی کرۆنی سەر بە شەرناخ، داڕمان ڕوویدا. کرێکارێک بە ناوی سەروەت ئۆلجای کە لەژێر پاشماوەدا مابوو، لە ئەنجامی خەباتی گەڕان_ڕزگارکردن لەژێر پاشماوەدا دەرکرا، وە بە سەختی بریندار بوو، لە نەخۆشخانەی حکومیی شەرناخ گیانی لەدەستدا.