لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی قەسەدە و دیمەشق دا سیستەمی پەروەردە تاوتوێ دەکرێت
لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان قەسەدە و حکومەتی دیمەشق دا، گفتوگۆ لەسەر ئەو ماتریاڵانەی کە لە سیستەمی پەروەردەدا بەکار بهێنرێن دەستیپێکردووە.
لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان قەسەدە و حکومەتی دیمەشق دا، گفتوگۆ لەسەر ئەو ماتریاڵانەی کە لە سیستەمی پەروەردەدا بەکار بهێنرێن دەستیپێکردووە.
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا کۆمیتەی پەروەردە و فێرکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی دیمەشق کۆبوونەوە.
گفتوگۆ لە نێوان لایەنەکاندا لەسەر ئەو ماتریاڵانەدا دەستی پێکردووە کە دەبێت لە سیستەمی پەروەردەدا بەکاربهێنرێن.
شایانی باسە لە ١٠ی ئاداردا ڕێککەوتنێکی ٨خاڵی لە نێوان مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتیی قەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆککۆمار لە دیمەشق واژۆ کرا.
خاڵەکانی ئەو ڕێککەوتنە وەهایە:
"- پێویستە لە حکومەتی داهاتوودا بەبێ جیاوازی ئایین و نەتەوەکان، گەلانی سووریا خاوەن بەرپرسیارێتی یەکسان و نوێنەرایەتی بن لە هەموو پرۆسەی سیاسی و ناوەندەکانی حکومەتدا و مافەکانیان مسۆگەر بکرێت."
-کۆمەڵگەی کورد پێکهاتەیەکی ناوخۆییە لە دەوڵەتی سووریا، دەوڵەتی سوریاش گەرەنتی هاووڵاتیبوون و هەموو مافە دەستوورییەکانی دەکات.
-پێویستە ئاگربەست لە سەرتاسەری سووریا ڕابگەیەندرێت.
-هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانەکان، کێڵگە نەوتییەکان و گازی سروشتی تێکەڵ بە ئیدارەی دەوڵەتی سووریا بکرێت.
-ئەو هاوڵاتیانەی سووریا کە ئاوارە بوون بگەڕێنەوە گوند و شارەکانیان و لەلایەن دەوڵەتی سووریاوە بپارێزرێن.
-پشتیوانی لە هەوڵ و تێکۆشانەکانی دەوڵەتی سووریا بکرێت لە دژی پاشماوەکانی ئەسەد و هەموو ئەو هەڕەشانەی لە سەر ئاسایش و یەکگرتوویی وڵات هەیە.
-هەموو وتنی نەفرەت و هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی ئاژاوەگێڕی و ئەو لێدوانانەی کە دووبەرەکی لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریادا دروست دەکەن ڕەت بکرێنەوە.
-کۆمیتەی جێبەجێکار هە تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بن لە کارەکانیان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە."