پارتی باستا کە پارتێکی سویسرییە و لە بوارەکانی سۆسیالیستی، فیمینیستی و ئیکۆلۆژییدا درێژە بە کار و خەباتەکانی دەدات، پشتگیری خۆی بۆ کەمپینی 'دەمەوێت لەگەڵ ئۆجالان دیدار بکەم' دەربڕی، کە لەلایەن کۆڕبەندی ئازدی و ئاشتی ئەوروپا (EFFP)ەوە دەستپێکراوە.
سکرتێری گشتی باستا، فرانزیسکا ستێر بە ناوی پارتەکەیەوە نامەیەکی بۆ وەزیری دادی تورکیا یەڵماز تونچ نارد و داوای دیداری لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کرد.
فرانزسیکا ستێر پەیەوەست بە داوکارییەکەیەوە بۆ ماڵپەڕی EFFP قسەیکرد و ڕایگەیاند 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی پێشوازییەکەی مەزنی لێکراوە و دەنگی داوەتەوە.
ستێر ئاماژەی بەوەشکردووە بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ دژ وەستانەوەی شەڕەکانی ئێستا و جیهانێکی بێ شەڕ دەرفەتێکی مێژووییە بۆ ناوچەکە و جیهان.
ستێر سەرنجی خستووەتەسەر هۆکاری پشتیوانی خۆی بۆ کەمپینەکە و ئاماژەی بەوەداوە بانگەوازییەکە هەڵوێستێکی بەهێزە لە دژی هۆکارەکانی جەنگ و گوتی: "ئاشتی و دیالۆگ پێویستییەکەیی حەتمییە لە نێوان هەموو لایەنەکاند. هەستکردن بە ئازار و نەهامەتییەکانی یەکتر بەمانای ڕێزگرتن و هیوا دێت. بە هەموو ئەم هۆکارانەوە زۆر گرنگە عەبدوڵا ئۆجالان بتوانێت لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا پەیوەندی درووست بکات."
فرانزیسکا ستێر جەختی لەوەکردەوە پێویستە ژنان لەم پرۆسەیەدا ڕۆڵێکی چالاک بگێڕن و ئاماژەی بەوەدا ژنان قوربانی شەڕەکانن و لە دژی میلتاریزمە و جەنگ بانگەوازی بۆ تێکۆشانی کۆلێکتیف کرد.
ستێر کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆیی وەک مۆدێلێکی چارەسەری گەردوونی هەڵسەنگاند، وە پرسی کوردی وەک پرسێکی نێونەتەوەیی پێناسە کرد و گوتی: "بەها بنەڕەتییەکانی وەک یەکسانی ڕەگەزی کۆمەڵایەتیی، دیموکراسی هاوبەش و ئیکۆلۆژی بۆ هەموومان پێویستییە و گرنترین پێویستییە بۆ جیهان."
ستێر ڕایگەیاند شەڕ و تراوماکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕێگرییە لەپێش ئاشتی و بەم هۆکارە سەرنجی خستەسەر گرنگی پێویستی بونیاتنانی پەیوەندی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا و گوتی: "پرۆسەیەکی لەم شێوەیە هەستیارەدا، دەبێت دووبارە باوەڕ بە چارەسەری بونیات بنرێتەوە و دەنگی عەبدوڵا ئۆجالانیش لەم پرۆسەیە دا زۆر گرنگە. پێویستە ببێتە بەشێک لەم پرۆسەیە و بەشیوەیەکی ئازاد بتوانێت قسەبکات و مافی قسەکردنی خۆی هەبێت."
سکرتێری گشتی پارتی باستای سویسری فرانزسیکا ستێر لە کۆتایی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ زیادبوونی بزووتنەوە ڕاستڕەو و فاشیستەکان لە ئەوروپادا، دامەزراوە نێونەتەوەییەکان کاریگەرییان لەدەستداوە و ڕایگەیاند پێویستە گەل دەستپێشخەری زیاتر بۆ ئاشتی و دادپەروەری بگرێتەدەست و گوتی: "پێویستە دەنگی عەبدوڵا ئۆجالان ببیسترێت"