ئەو پەیامەی کە ڕێبەر ئاپۆ بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بۆ زانکۆی کۆبانێی نارد، لەنێو لایەنە ئەکادیمییەکانی ڕۆژئاوا دەنگدانەوەیەکی مەزنی لێکەوتەوە. پەیامەکە لەلایەن پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان لەڕێگەی میدیای دیجیتاڵەوە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرا.
مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی کۆبانێ، دلڤین ئەحمەد قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و سەبارەت بە سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەبۆنەی جەژنەوە، هەستی خۆی دەربڕی و گوتی: "کاتێک پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆمان پێگەیشت، زۆر دڵخۆش بووین. ئەم سڵاوە تەنها پیرۆزباییەک نەبوو، هاوکات بانگەوازی تێکۆشان بوو".
دلڤین ڕایگەیاند، زانکۆی کۆبانێ لەسەر بنەمای ڕامان و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەوتووە، ئەم زانکۆیە تەنها ناوەندێکی زانستی نییە، بەڵکو زەمینەیەکە بۆ پێشکەوتنی فیکری ئازاد، گوتی: "بەم ڕامانە گەورە بووین، ئەم ڕامانەمان خوێند و بەم ڕامانە بەهێزتر بووین".
مامۆستا دلڤین ئەحمەد دووپاتی کردەوە، خوێندکارانی زانکۆ دڵسۆزن بۆ ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ، بەڵێنیدا بۆ پێشخستنی زیاتری ئەم هێڵە، لەکۆتاییدا گوتی: "کاتێک چاومان کردەوە، یەک کەسمان بینی، ئەویش ڕێبەر ئاپۆ بوو. ئێمە شوێنکەوتە و هەڵگری ئەم ڕامانە دەبین و پێشەنگایەتی گەلەکەمان دەکەین".