لە کۆبانێ بە مەراسیمێکی شکۆدار تەرمی دوو شەهید بە خاکسپێردرا
لە کانتۆنی فورات بۆ شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆ ڕێباز ئاشمە و شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە ئەبو جاسم ئەل ڕەقاوی، کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون، مەراسیمێکی شکۆدار بەڕێوەچوو.
لە کانتۆنی فورات بۆ شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆ ڕێباز ئاشمە و شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە ئەبو جاسم ئەل ڕەقاوی، کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون، مەراسیمێکی شکۆدار بەڕێوەچوو.
بەسەدان کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی فورات بە مەراسیمێکی شکۆدار تەرمی شەهید ڕێباز ئاشمە (محەمەد حەمۆ) شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆ کە لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە کۆبانێ شەهید بوو و ئەبو جاسم ئەل ڕەقاوی (عبدولقادر شێخ عوسمان) شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە کە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە شاری ڕەقە شەهید بوو، بە خاکسپارد.
مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد، بەدیا محۆ ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی هەر دوو شەهید کرد و بەڵێنیدا رێبازی شەهیدان درێژە پێ دەدەن و وتی: "شەهیدان رێباز و ئەبو جاسم ئەلڕەقاوی بەبێ دوودڵی بەردەوام بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەیان لە بەرامبەری دوژمن شەڕیان کرد و شەهید بوون، دەبێت خاوەنداری لە میراتی شەهیدانمان بکەین و شوێن کەوتووی ئەوان بین."
هەروەها ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازیی کۆبانێ، مەحمود مەحمود ڕایگەیاند بەڵێن دەدەین هەمیشە لەدووی خەون و ئامانجی شەهیدان بکەوین و درێژە بە ڕێبازیان بدەین و وتی: "شەهیدان ڕێبەز و ئەبو قاسم ئەلڕەقاوی بۆ پاراستنی گەل و خاکەکەیان بەردەوام تێکۆشان. شەهیدانمان خاوەن دڵێک خاوێنن و هەمیشە لە پێناو ئازادی گەلەکەیاندا بەبێ دوودڵی تێکۆشانیان کردووە. ئێمەش وەک ئەنجومەنی سەربازی بەڵێن دەدەین شوێنکەوتووی شەهیدانمان بین و هەتا سەرکەوتن درێژە بە ئامانجیان دەدین."
دوای قسەکان، ناسنامەی هەر دوو شەهیدە خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. لە کۆتاییدا بە دروشمی "شەهیدان نامرن" تەرمی هەر دوو شەهید بە خاکسپێردران.