گرنگی و ماناداری گۆڕینی پارادایم

هاوکات لەگەڵ دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگەیەک یان وڵاتێک، سیستمی سیاسیش بەر پڕۆسەی گۆڕانکاریی دەکەوێتەوە. لە بری تاکپەرتی، دیکتاتۆری و ناسیۆنالیزم...هتد، ئایدیایی ئازادی، یەکسانی و دادپەروەری زیاتر دەکەوێتە ڕۆژەڤەوە.

ڕێبەر ئاپۆ لە دوایین دیداریدا ڕایگەیاند کە دەست بە گۆڕانکارییەکی گەورەی پارادایم دەکەن. دوای ئەم ڕاگەیاندنە سەرنجی گەل و زۆرێک لە ناوەندەکان بۆ ئەم چەمک و ناوەڕۆکە ڕاکێشرا.

پارادایم وشەیەکی یۆنانییە کە لە وشەی "پارادیگما" وەرگیراوە. هەروەها بە مانای نموونە یان مۆدێل دێت. واتە نموونەیەک لە چۆنیەتی ئەنجامدان و خوڵقاندنی شتێک. بە واتایەکی تر کۆمەڵێک بیروباوەڕ و بەهایە لە چوارچێوەی ڕوانگەیەکی دیاریکراودا.

لە ساڵانی ١٩٦٠ـەوە بەکارهێنانی وشەی پارادایم دەستی پێکردووە. نووسەر و زانای ئەمریکی تۆماس ساموێل کۆهین لە کتێبی "پێکهاتەی شۆڕشە زانستییەکان"دا ئەم وشەیەی بەکار هێناوە.

پارادایم چوارچێوەیەکە کە لەسەر بنەمای ڕاستی و حەقیقەت کار دەکات. لەهەمانکاتدا چوارچێوەیەکی فکری و مەعنەوییە. کاتێک کێشەکان بەکەڵەکە بوون بێ چارەسەری ماون، پارادایم دووبارە دەخرێتە بەر پێداچوونەوە. واتا پارادایمێکی نوێ دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە یان کاتێک بەسەر کێشە و ئاڵۆزییەکاندا تێپەڕی دادەمەزرێت.

گۆڕانی پارادایمی نیشانەی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی هەموو کردار و یاساکانی پێشووە لەسەر بنەمای ڕوانگە و تێگەیشتنی سەردەمی نوێ. لە هەمان کاتدا، گۆڕانی بیرکردنەوەشە. پاش گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی، واتە پاش تێگەیشتن و تێڕوانینێکی نوێ دەست پێدەکات. واتە پارادایمێکی نوێ دێتە ئاراوە.

گۆڕانی پارادایم دەرئەنجامی تێکۆشان و پرۆسەیەکی سەختە. بۆیە پارادایم ئەو پرۆسانە لەخۆدەگرێت کە سەرکەوتوو بوون و تاقیکراونەتەوە بە بەرفراوانی. ئەمەش بەو مانایە نییە کە پارادایم هەمیشە سەرکەوتوو دەبێت. بەڵام کاتێک پارادایمێکی نوێ هەموو نەخشەکانی پێشوو هەڵدەگرێتەوە و یاسا و ڕێساکانی خۆی دادەمەزرێنێت، ئیتر پارادایمی پێشوو وەک بنەمایەکی سەرکەوتوو بەکار نا‌هێنرێت.

پەکەکە بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٧٨ تێکۆشانێکی ئازادیخوازی نەتەوەیی بە شێوەی ڕێکخستنی کوردی دەستپێکرد، تا ساڵی ١٩٩٩ناو یان چەمکی "تێکۆشانی ڕزگاری نەتەوەیی" بەکاردەهێنرا. هەروەها ئامانجی "دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ و یەکگرتوو" بوو.

واتە پەکەکە وەک بزووتنەوەیەک بە پارادایمی دەوڵەتی مارکسیست-لنینیست دامەزرا. بۆ دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوەیەکی کوردی، تێکۆشانی دژی دەوڵەت نەتەوە دەست پێکردبوو، بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئەمە سنووردار بوو و لەبری چارەسەرکردنی کێشەکان، دەبووە هۆی کێشەی زیاتر. لە کاتی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ساڵی ١٩٩٩و لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئیمرالی، ڕێبەر ئاپۆ گۆڕانی پارادایمی خستە ڕۆژەڤی سیاسەتەکانیەوە و پێداچوونەوەی بە پارادایمی دەوڵەتدا کرد. چونکە حکومەتەکان کێشەکان چارەسەر ناکەن؛ بە پێچەوانەوە سەرچاوەی کێشەکانن. بە گوتەی ڕێبەر ئاپۆ، 'دەوڵەتێکی سۆسیالیستی یان دەوڵەتی سەرمایەداری هیچ لە ڕاستی دەوڵەت ناگۆڕن'.

ئەوەی بۆ کۆمەڵگا گرنگە دەوڵەت نییە، بەڵکو دیموکراسی و ئازادییە. کاتێک دیموکراتیزەبوون ڕوویدا، هەموو کێشەکان چارەسەر دەبن. واتە دیموکراسی چارەسەری هەموو کێشە و گرفتەکانە.

رێبەر ئاپۆ بە پێداچوونەوە بە پارادایمی پێشوو، لە ساڵی ١٩٩٩هەنگاوێکی مێژوویی دەنێت و "چەمکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی لەسەر بنەمای ئازادی ژن" پەرە پێدەدات.

یانێ بە گۆڕینی پارادایمێکی ستراتیژی، بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، پێشنیاری "دیموکراتیزەکردنی کۆمار"ی بە میتۆدی گونجاو پێشکەش کرد. لەگەڵ ڕاگەیاندنی کۆنفیدرالیزمی کۆمەڵگای کوردستان (کەجەکە) یان کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک بەرەو ئەم ئامانجە هەنگاوی کردەیی هەڵگرت.

ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوبات هەنگاوێکی مێژوویی بە ناوی "بانگەوازی بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" دەستپێکرد. پارتی کرێکارانی کوردستانیش وەڵامی بانگەوازەکەی دایەوە و ڕایگەیاند کە دەستیان بە پرۆسەی "گۆڕان و گۆڕانکاری و نوێ کردنەوە کردووە.

هەروەها لە کۆبوونەوەی ١٨ی ئایاردا، ڕێبە ئاپۆ ڕایگەیاند کە دەستی بە گۆڕانکارییەکی گەورەی پارادایم کردووە. بەم مانایە پارادایمی سەردەمی نوێ، لەبری سۆسیالیزمی دەوڵەت، دروستکردنی کۆمەڵگای دیموکراتیکە. سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە. لە بنەڕەتی ئەمەشدا دیسان یەکسانی، ئیکۆلۆژی و ئازادیی ژن بوونی هەیە.

دیموکراتیزەکردن یان کۆمەڵگای دیموکراتیک چەمکێکی زۆر فراوانە و دەتوانێ زۆربەی کێشەکان چارەسەر بکات.

بە دیموکراتیزە بوونی کۆمەڵگا یان وڵاتێک، سیستەمی سیاسیش ڕووبەڕووی پڕۆسەی گۆڕانکاری دەبێتەوە. لە جیاتی تاکەکەسی، دیکتاتۆری و ناسیۆنالیزم،  ئازادی، دادپەروەری و یەکسانی زیاتر دەکەوێتە ڕۆژەڤەوە. هەروەها لەبری گروپێکی نوخبە یان تاکێک، بەشێوەیەکی بەرفراوان گەل و کۆمەڵگا لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا بەشدار دەبن.

هەروەها لە کۆمەڵگا یان سیستەمێکی دیموکراتیکدا گۆڕانکاری گەورە وەک بەرفراوانبوونی ئازادییەکان، دادوەری سەربەخۆ، هەڵبژاردنی دیموکراتیک ڕوودەدات، دیموکراتیزەکردن لە پرۆسەیەکی کورتخایەندا جێبەجێ ناکرێت. لەبەر ئەوەی بە یەکگرتوویی لایەنە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان روو دەدات.

بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە عەقڵییەتی ناسیۆنالیستی، فاشیست، ئایینی و ڕەگەز پەرەستی سەرچاوەکانی لە عەقڵییەتی دەوڵەت نەتەوەو وەردەگرێت، دیموکراتیزەکردن دەشێت لە ئەنجامی تێکۆشانی سەخت و درێژخایەندا جێبەجی بکرێت. تێکۆشانی تەڤگەری ئازادیی کورد بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ کە نیو سەدەیە بەردەوامە بناغەیەکی پتەوی لەم بوارەدا دامەزراندووە و دەرفەتی بۆ ئەم پرسەی بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دێموکراتیک کردووتەوە.

 لەم ڕووەوە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دێموکراتیک ئەم پرسە لە لوتکەیدا دەردەبڕێت.