کەجەکە: بە هۆکاری ئەمنی، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بەشداری مەراسیمەکە بکەن

نووسینگەی ڕاگەیاندنی کەجەکە ڕایگەیاند کە بە هۆکاری ئەمنی، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن ڕاستەوخۆ بەشداری ئەو مەراسیمە بکەن کە گەریلا لە باشووری کوردستان ئەنجامی دەدات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی کەجەکە، دەربارەی ئەو ڕاگەیاندراوەی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەریلا دەیکات و ئەو مەراسیمەی لە باشووری کوردستان ئەنجام دەدرێت، زانیاری بڵاوکردەوە. نووسینگەی ڕاگەیاندنی کەجەکە ڕایگەیاند کە پلانسازیی دەربارەی ڕێکخستنی میدیایی و ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە بۆ ڕووماڵکردنی مەراسیمەکە ئامادە دەبن، گۆڕاوە و ئەم ڕاگەیاندراوەی بڵاوکردەوە:

"بەهۆی گۆڕانی باری ئەمنییەوە، وا پێویستی کرد وردەکارییەکانی پەیوەست بەو مەراسیمەکەی کە چاوەڕێ دەکرێت لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، لەماوەیەکی کورتدا بگۆڕدرێت. مەراسیمەکە بەوشێوەیەی پلانی بۆ دانراوە بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەشێوەی ڕاستەوخۆ ناگوازرێتەوە و ڕۆژنامەنووسان ناتوانن ڕاستەوخۆ لە مەراسیمەکەدا بەشداربن. زۆر بەداخەوەین و تکادەکەین لە هۆکارەکانی ئەم گۆڕانکارییە پێویست و بەپەلەیە تێبگەن.

 شاشەیەک لە نزیک شوێنی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە دادەنرێت، تۆمارە ڤیدیۆییەکانی مەراسیمەکە لەڕێگەی ئەو شاشەیەوە پەخش دەکرێت. ئەمە تاکە ڕێگەیە تاوەکو بتوانین زانیارییەکانتان پێ بگەیەنین. بانگهێشتتان دەکەین بۆ ئەوێ. ڕەنگە هەندێکتان بڕیاربدەن کە بەهۆی ئەم گۆڕانکارییەوە ئامادەی مەراسیمەکە نەبن؛ تەواو لەم بڕیاردە تێدەگەین و جێگەی ڕێزە؛  داوای لێبووردن دەکەین بۆ هەر نیگەرانییەک".