کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە زاپ چالاکی تۆڵەکردنەوە: ١٧ داگیرکەر سزادران و ١٠ سەنگەر تارومارکران
لە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەکردنەوەی شۆڕشگێریدا کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدرا، ١٧ داگیرکەر سزادران و ١٠ سەنگەری داگیرکەرانیش تارومارکران. -
لە راپەرینی رۆژهەڵات و ئێراندا نزیکەی ٤٥٠ کەس کوژراون
ناوەندی مافی مرۆڤی هرانا ئاشکرایکرد، لە ناڕەزایەتیەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەلانی کەمەوە ٤٤٨ خۆپێشاندەر کوژراون و زیاتر لە ١٨ هەزار خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون. -
کۆنگرا ستار: ئاستی تێکۆشان لە دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەرز بکەینەوە
کۆنگرا ستار ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی بە راگەیەندراوێک پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: ئاستی تێکۆشان لە دژی فاشیزمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوبەشەکانی بەرز بکەینەوە و بەهاکانی شەهیدان و شۆڕش بپارێزین و دەستکەوتی گەورەتر بەدەست بهێنین." -
ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی: ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادران و هەموو سەنگەرەکان رووخێنران
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گردی هەکاری ئۆپەراسیۆنی تۆڵکردنەوەی شۆڕشگێری شەهیدانی ئەنجامدا. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ئەنجامدرا، ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادران و ژمارەیەکی زۆر سەنگەریش رووخێنران. -
'٤٥مین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە دەبێتە ساڵی ئازادی رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و گەلانی ژێردەستە'
گەریلاکانی هەپەگە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و رایانگەیاند، ٤٥مین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە دەبێتە ساڵی ئازادی رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و گەلانی ژێردەستە. -
پژاک: پەکەکە مژدەی ژیانەوەی مێژووی تێکۆشانی پڕ لە جۆش و خڕۆشە
پژاک بە ڕاگەیاندرارێک، یادی ٤٤ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەی کردەوە و ڕایگەیاند؛ "ئەمڕۆ پەکەکە بووەتە پێشەنگی تێکۆشان بۆ ئازادی گەلانی ستەملێکراو و زیاتر لە جاران ڕێگەی بۆ تێکۆشانی گەلانی چەوساوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردۆتەوە". -
کەجەکە: وەرن بە بەرخودان لەچەشنی رۆح و شێوازی پەکەکە گوڕ بە تێکۆشان بدەین!
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە: گەلی کوردستان بە جۆش و خرۆشەوە ساڵیادی ٤٤ەمینی پەکەکە پیرۆز دەکات، دەبێت بە رۆح و شێوازی پەکەکە لەبەرامبەر هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەسەڵاتداری فاشیشتی ئاکەپە-مەهەپە گوڕ بە تێکۆشان بدرێت. -
کەجەرە: گەنجانی شۆڕشگێڕ، بڵێسەی شۆڕش گەشاوەتر دەکەن
كۆمەڵگای جوانانی رۆژهەڵاتی كوردستان (کەجەرە) وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بۆ سەر خۆپیشاندەران و گەنجا رایگەیاندووە: "ئیرادەی گەنجانی راپەڕیو كە لەدوای ژیانێكی ئازاد و یەكساندان بەهێرش و توندوتیژی سەركۆت ناكرێت". -
پەکەکە: لە دژی هێرشە پاکتاوکارییەکان دەبێت لە هەموو گۆڕەپانێکدا پەرە بە بەرخودان بدرێت
کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بە بۆنەی ٤٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای گەورەکردنی بەرخودانی ئازادی لە هەموو گۆڕەپانەکان کرد. -
خەڵکی وڵاتپارێزی کەرکوک: "بە یەکریزی، پیلانگێڕی و هێرشی داگیرکەران تێکدەشکێنین"
هاووڵاتیان و کەسایەتییە وڵاتپارێزەکانی شاری کەرکوک لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا ئیدانەی هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی داگیرکەرانیان کرد بۆسەر گەلی کورد. -
زیلان ڤەژین: ئەوەی روودەدات لە سەرووی رووخاندنی سیستمێکەوەیە و شۆڕشێکی هزرییە
زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پەژاک رایگەیاند، سەرهەڵدانەکانی ئێران و رۆژهەڵات کە بەپێشەنگایەتی ژنان و گەنجان بەردەوامە، ئەویە روودەدات لە سەرووی رووخاندنی سیستمێک، شۆڕشێکی هزر و ئەندێشەییە. -
هەپەگە: ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بۆ سڵاوکردن لە ساڵیادی ٤٤ەمینی دامەزراندنی پەکەکە بەردەوامن. لە چالاکییەکاندا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٢ی دیکەش برینداربوون. -
یەژەئاستار: بڕوابوون بە رێبەر ئاپۆ بە واتای خاوەنداریکردن لەو بەهایانە دێت کە خوڵقاندوویەتی
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژەئاستار، ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرد و وتی، " بڕوابوون بە رێبەر ئاپۆ بە واتای خاوەنداریکردن لەو بەهایانە دێت کە خوڵقاندوویەتی." -
ئەمینە شەنیاشار: من لە پێناو هەموواندا داوای دادپەروەری دەکەم
ئەمینە شەنیاشار کە لە رحا لەپێناو کەسوکارە کوژراوەکانی چالاکی دادپەروەری بەڕێوەدەبات، رایگەیاند: ئەو بۆ هەمووان داوای دادپەروەری دەکات. -
'شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، کۆتاییەکەی ئازادی گەلانی ئێرانە!'
مەجلیسی پژاک لە ئەوروپا رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی وەک پیشەی هەمیشەیی، بە زمانی زەبر و زەنگ و سەرکوت بەرەو ڕووی ئازادیخوازن بۆتەوە. لە ئاکامی هەڵسوکەوتی دڕندانەی رژیم، دەیان کەس گیانیان بەخت کردوە و بە هەزارن کەس بریندار و بە هەزاران کەسیش دەستبەسەر کرد. -
یاریزانى کورد وریا غەفوری یاریزانى هەڵبژاردەی ئێران دەستگیر کرا
بە تۆمەتى سوکایەتیکردنى بە تیمی تۆپی پێی ئێران و پشتیوانیکردن لەخۆپیشاندەرانی رۆژهەڵات، یاریزانى کورد وریا غەفوری یاریزانى هەڵبژاردەی ئێران دەستگیر کرا. -
گەنجی ئێزدی بەشداربونیان لە ریزەکانی ئاسایشی ئێزیدخان راگەیاند
ئاسایشی ئێزیدخان بەشداربونی ٢٦ گەنجی بۆ ڕیزەکانی خۆی راگەیاند و دەڵێن ئاسایشی ئێزیدخان کە خۆیان لە دژی داعش سەلماندووە، ئیستا ئێزدیەکان ئێستا پشت بە ئاسایشی ئێزیدخان دەبەستن. -
ئاشور – سوریان ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد
ئاشور – سوریان ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە پەکەکە کرد. -
پژاک و کۆدار: پێشەنگایەتی ژنان مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی شۆڕش دەبێت
پژاک و کۆدار بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، رۆژی بەرەونگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا، پێشەنگایەتی ژنان مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی شۆڕش دەبێت. -
بەسێ ئەرزینجان: با پێکەوە لە بەرامبەر دەوڵەتی پیاوسالاریدا بوەستینەوە و سەربکەوین
بەسێ ئەرزینجان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە وتی، "ئەوەی ژن و گەلەکەمان ئازاد دەکات خۆپاراستنە و خۆبەڕێوەبردنە، با پێکەوە لە بەرامبەر دەوڵەتی پیاوسالاریدا بوەستینەوە و سەرکەوین ." -
چالاکییەکانی سڵاوکردن لە ٢٧ی تشرینی دووەم: ٩ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک رووخێنرا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ئامانجی سڵاوکردن لە ٤٥ەمین ساڵیادی پەکەکە چالاکییان ئەنجامدا. ٩ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک و کامێرایەکی حەراری تێکشکێنران. -
هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان دلگەش و مەزڵوم کە پێشەنگایەتیان بۆ بەرخودانی هێڵی گیانبازی لە دژی دوژمن دەکرد، میراتێکی گەورەی تێکۆشانیان بۆ هاوڕێکانیان جێهێشت". -
نەپەگە: لە ٤٥هەمین ساڵ دا سەرنجمان لەسەر ئازادیی رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمانە
نەپەگە ڕایگەیاند: ئێمە یەک بە یەک فیدایی ئاپۆین، کە سەرنجمان لەسەر ئازادیی رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمانە. ئێمە لە ٥٠هەمین ساڵی هەڵمەتی ڕێبەرایەتیی ئاپۆیی و ٤٥هەمین ساڵی دامەزراندنی فەرمیی پارتیمان پەکەکە، ئەرکی مێژوویی خۆمان جێبەجێ دەکەین. -
فوئاد بێریتان: ئامانجەکە دیموکراتیککردنی ئێرانە، کەس ناتوانێت بەری پێبگرێت
هاوسەرۆکی کۆدار فوئاد بێریتان رایگەیاند، "گەلەکەمان بە چالاکیە دیموکراتیک، مرۆیی و ئەخلاقییەکانی داوای مافەکانی خۆی دەکات. کەس ناتوانێت ئەو مافە لەدەست گەلەکەمان دەربهێنێت. ئامانج دیموکراتیک کردنی ئێرانە". -
لە مەخمور جموجۆڵی زۆری ئاسمانی بەدی دەکرێت
لەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور لە سەرلەبەیانییەوە جموجۆڵی زۆری فڕۆکە بەدی دەکرێت.