ئاشور – سوریان ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد

ئاشور – سوریان ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە پەکەکە کرد.

پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا لەسەر ناوی ئاشور\سوریا\کەلدان، ٢٧ی تشرینی دووەم، ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد.

پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا رایگەیاند، پەکەکە بزوتنەوەی سیاسی شکۆدارە کە لەدژی هەموو جۆرە زوڵمێک بە تایبەتی لەدژی دەسەڵاتی قڕکەر، زاڵم، نەژادپەرست و فاشیزمی تورک، نیو سەدەیە بەرخۆدان دەکات.

راشیگەیاند، یادی گەریلا شەهیدەکان دەکەنەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە پەکەکە هەم لەدژی دەوڵەتی نەژادپەرست، فاشیست و قڕکەر شەڕ دەکات، هەمیش لە چوارچێوەی بەهای مرۆڤایەتیدا بە رێنماییەکان، هەموو گەلان لەیەکدی نزیک دەکاتەوە.

پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا دەشلێت، پەکەکە لە میزۆپۆتامیا\کوردستان هیوای ژیانێکی شکۆمەندانەیە و بانگەوازی لە گەلەکەی و نەتەوەکانی دیکە کرد کە خاوەنداری لە پەکەکە بکەن.

ف.ق