لە جۆلەمێرگ ١٦ کەس دەستگیرکران
لە ناوەندی جۆلەمێرگ و ناوچەی گەڤەڕ و شەمزینانی سەر بە پارێزگاکە هێزەکانی دەوڵەت هەڵیانکوتایە سەر ماڵان. لە ئەنجامدا ١٦ کەس دەستگیرکران کە سێیانیان ژنن.
لە ناوەندی جۆلەمێرگ و ناوچەی گەڤەڕ و شەمزینانی سەر بە پارێزگاکە هێزەکانی دەوڵەت هەڵیانکوتایە سەر ماڵان. لە ئەنجامدا ١٦ کەس دەستگیرکران کە سێیانیان ژنن.
هێزەکانی دەوڵەتی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر ماڵان و بە تۆمەتی ئەندامێتی ' رێکخستن و هاوکاری بۆ رێکخستن و بانگەشە بۆ رێکخستن' ١٦ کەسیان دەستگیر کرد کە سێیانیان ژنن.
ناوی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بەم شێوەیەیە: لەشکەر تارهان، ئۆروچ بەرکان ئەرتوش، عومەر ئاچار، سەمات ئاڤجی، مەدینە کار، ئاگیت ئوناڵ، سەرکان ئیشیک، ئەرەن گونەش، موژدە ئاکن، ئیکرام کارامان، ئاریس ئەرباش، زینێ کازانجی، ئایدن تاشچی و جەنگیز چەلیکباش.
ف.ق