لە زاپ چالاکی تۆڵەکردنەوە: ١٧ داگیرکەر سزادران و ١٠ سەنگەر تارومارکران

لە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەکردنەوەی شۆڕشگێریدا کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدرا، ١٧ داگیرکەر سزادران و ١٠ سەنگەری داگیرکەرانیش تارومارکران.

سەرچاوەکانی نێو هەپەگە رایانگەیاند کە هێزەکانی ئازادی کورد و کوردستان، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی لە رۆژئاوای زاپی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لەدژی داگیرکەران، ئۆپەراسیۆنی تۆڵەکردنەوەی شۆڕشگێریان ئەنجامداوە. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٧ داگیرکەری تورک سزادراون و ١٠ سەنگەری داگیرکەرانیش تارومارکران.

ف.ق