هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبارەت بە ٤٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە راگەیەندراوێکی بڵاکردەوە.
کەجەکە رایگەیاند، "ئێمە پێمان ناوەتە ساڵیادی ٤٤ەمینی پەکەکە کە گەلی کوردستانی سەرلەنوێ ئافراندەوە و بە تێکۆشانی خۆی لە ناو تێکۆشانی ئازادی مرۆڤایەتیدا گەشەسەندنی گەرنگی دروست کرد و داستانی بەرخودانی گەورەی لێ زیاد کرد. گەلی کوردستان و تێکۆشانی ئازادی ٤٤ ساڵە بە پێشەنگایەتی پەکەکە لە دژی سیستمی قڕکەری کۆلۆنیالیست لە پێناو هەبوون و ئازادیدا تێدەکۆشێت. ئێمە ٤٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان پەکەکە کە بە دەرکەوتنی خۆی بۆ سەر شانۆی مێژوو، بە ٤٤ ساڵ تێکۆشانی بێ وچان گەلی کوردستانی سەرلەنوێ ئافراندەوە و بەها مرۆڤایەتییەکانی زیاد کرد، بەتایبەتی لە رێبەر ئاپۆ و شەهیدان، لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، لە هاوڕێیان کە لە بەرەکانی شەڕدا لە دژی دوژمن خۆڕاگری دەکەن، لە خۆڕاگرانی زیندان، لە هەموو جەنگاوەران و لە مرۆڤایەتی سۆسیالیست و پێشکەوتنخواز و دیموکراتیک پیرۆز دەکەین.
ئێمە بە رێزەوە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ دەکەین کە ئەنجامی هەموو دەستکەوت و بەهاکانی ئافراند و هۆشمەندی ئازادی بە ئێمە بەخشی و رێگەی لەبەردەم ئازادی کردەوە. رێبەر ئاپۆ نەک هەر پەکەکەی ئافراندووە، لە سەرەتاوە تا رۆژی ئەمڕۆماندا ئەو کەسەی لە پێشەنگایەتی شۆڕشی کوردستاندا زۆرترین تێکۆشان و خزمەتی هەبووە، رێبەر ئاپۆیە. بە کورتی رێبەر ئاپۆ هەبوونی خۆی پێشکەش بە ئازادی گەلی کوردستان کردووە. رێبەر ئاپۆ لەناو سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕاڵیدا کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دژوارترین سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەیە، درێژەی بەو هەڵوێستەیدا و واتادارترین گەورەترین بەرخودانی مێژووی نیشاندا. ئێمە وەک گەلی کوردستان و بزوتنەوەی ئازادی کورد، بەهۆی رەنج و خزمەتەکانی رێبەر ئاپۆوە قەرزاری ئەوین".
پەکەکە لە سەر هێڵی شەهیدان رێیکرد و بەها گەورەی دروست کرد
لە راگەیەندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکەدا باس لەم بابەتانە کراوە:
"پەکەکە وەک پارتی شەهیدان دامەزرا و ئەو بەها گەورانەی ئازادی و مرۆڤایەتی کە پەکەکە ئافراندوونی لەسایەی شەهدیانەوە بووە. رێبەر ئاپۆ رایگەیاند، کە ئەو وەک وەفادارییەک بۆ یادی هەڤاڵی خۆی حەقی قەرار پەکەکەی دامەزراندووە و ئەوەی خستەڕوو کە پەکەکە ئەنجامی رەنج و ماندووبونی شەهیدان و ئەو بەهایانەیە کە شەهیدان ئافراندوویانە. هەموو ئەو شتانەی کە لە تێکۆشانی ٤٤ ساڵە بە پێشەنگایەتی پەکەکە ئافرێنراون لە سایەی شەهیدانەوە بووە. هەربۆیە ئێمە وەک گەل و وەک پارتی بۆ هەموو بەهاکانمان قەرزاری شەهیدانمانین. لە ساڵیادی ٤٤ ەمینی پەکەکەدا یەکەم شەهیدمان حەقی قەرار تا شەهیدانمان لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا کە لە دژی دوژمن خۆڕاگرییان کردووە، هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە و لەبەردەم یادی ئەواندا خۆمان دادەنەوێنین، رایدەگەیەنین کە خاوەنداری لە یادی ئەوان دەکەین و بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی ئەوان دەگەیەنینە سەرفرازی. پەکەکە تائێستا بە رێکردن لەسەر هێڵی شەهیدان بەهای گەورەی ئافراندووە. لەئێستا بەدواوەش لەسەر هێڵی شەهیدان تێکۆشان گەورە دەکات، بەهای گەورەتر دەخوڵقێنێت، تامەزرۆیی گەلەکەمان بۆ ژیانی ئازاد و رێبەرایەتی ئازاد دەستەبەر دەکات.
پەکەکە رەوتی مێژووی گۆڕیوە
لە قۆناغێکدا کە گەلی کورد بە فەرمانی نکۆڵی و سڕینەوەی دەوڵەتانی کۆلۆنیالیستی قڕکار لە هەموو بەهاکانی خۆی دابڕێندرابوو، ناو، زمان و ناسنامەی قەدەغەکرابوو و بەرەو لەناوچوون دەبرا، پەکەکە دامەزرا و رەوتی مێژووی گۆری. پەکەکە بەو دەستوەردانەی لە دۆخی کوردستانیدا کرد و رووی ئاراستەی مێژووی بەرەو ئازادیگۆڕی، ناسنامە و کەسایەتی نوێی بە گەلی کورد و کۆمەڵگای کورد بەخشی. ئەمە بۆ گەلی کورد شۆڕشێکی گەورەیە. ئەو کەسایەتیە نوێیە هەموو بەها و پێشکەوتنەکان بە پێشەنگایەتی پەکەکە خوڵقێنرا و پێشکەشکرا. ئەگەر لە بری کەسایەتی کۆلۆنیالیزمی قڕکەر کەسایەتیەکی نوێی خاوەن هۆشمەندی و ئیرادەی ئازادی نەخوڵقێنرایە، هیچ بەرەوپێشچوونێک نەدەهاتە ئاراوە لەبەر ئەوەی سیستمی کۆلۆنیالیست و قڕکەر نەک هەر کوردستانی پارچەکرد و شکاندی و بە کۆمەڵکوژی کوردانی سەرکوت کرد، هەروەها گەلی کوردیشی بۆ ئاستێک دابەزاند کە خزمەتی دوژمنەکەی بکات. پەکەکە ئەو کەسایەتیەی لە کوردستاندا لە ناوبرد، لە بری ئەوە ژیانەوەی کۆمەڵگا کە ئازادی بۆ خۆی بە بنەما گرتووە، هۆشمەندی نەتەوەیی دیموکراتیک و بەهاکانی وڵاتپارێزی و وەڵاتپارێزی بەدەست هێناوە، دروست کرد و بناغەی کۆلۆنیالیزمی قڕکەری لە کوردستان هەڵوەشاندەوە.
پارادایمی رێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی بۆ ئازادبوونی ژن کردووە
بە دامەزراندنی پەکەکە لە هێڵی ئازادیدا بەرەپێشچوونی زۆر گرنگ بەدەستهێنرا و خۆی گەیاندە ناسنامەی خۆبەڕێوەبەر. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە ژنانی کورد لەگەڵ پەکەکەدا پێشکەوتنی زۆر گرنگیان بەخۆیانەوە بینی. کەسایەتی نوێ و ئازاد کە پەکەکە ئافراندی زیاتر ژنانی کورد وێنا و نوێنەرایەتیان کرد. لەبەر ئەوەی پەکەکە لە هێڵی ئازادی ژناندا بەرەوپێشچووە و تێکۆشاوە. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ پەکەکەی وەک پارتی ژنان پێناسەکرد. رێبەر ئاپۆ بە گەشکردنی ۆەکەکە لەسەر هێڵی ئازادی ژن و قوڵکردنەوەی هێڵی ئازادی ژنی ئازاد، رەنجی گەورەی لە ئیرادە، رێکخستنبوون و ئازادی ژناندا کێشا. لە راستی خۆیدا رێبەر ئاپۆ پارادایمی نوێی پەکەکەی لەسەر ئازادی ژن دامەزراند و ژن بە پێشەنگایەتی ژیانی ئازاد و تێکۆشانی ئازادی بەرکردووەتەوە. لەبەر ئەوە لە دەرکەوتنی راستی پەکەکە و شکڵگرتنی هێڵەکەیدا تێکۆشان، رەنج و پێشەنگایەتی ژن باڵادەست بووە. ژنی کورد لەناو پەکەکەدا زۆر بەرەوپێشچووە و خاوەن هۆشمەندی و ئیرادەی ئازادە، لە سایەی تێکۆشانی ئەمڕۆ نەک هەر خۆی ئازاد کردووە، لەمرۆدا لە وشیاربوونەوە و ئازادی ژناندا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بووەتەوە نمونە.
لەبەردەم مرۆڤایەتیدا ئاسۆیەکی نوێی کردووەتەوە
پەکەکە بەو تێکۆشانەی دەستی پێکردووە، نەک هەر بۆ گەلی کوردستان، بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی بندەستە و ژنانی جیهانیش بووەتە بزوتنەوەیەک کە بە گرنگ دادەنرێت. رێبەر ئاپۆ بە بەرەوپێشبردنی تیۆری شارستانی دیموکراتیک و مۆدێرنیتەی دیموکراتیک قەوارە و ناوەرۆکێکی نوێی بە گەران و تێکۆشانی ئازادی گەلان، ژناژ و بندەستان بەخشی و ئاسۆیەکی نوێی بۆ مرۆڤایەتی کردەوە. پەکەکە بەو بەهایانە خۆی گەیاندووەتە ئاستی بەجیهانیبوون و بە پاڕادایمی کۆمەڵگای دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک، کۆمەڵگای ئازادیخوازی ژن بووەتە پێشەنگی فەلسەفەی راستەقینەی سەردەمەکەمان و سیستمی تێکۆشانی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕ.
بە دامەزراندنی پەکەکە هێڵی خیانەتیش شکستیهێنا، لە کوردستان هێڵی ئازادی باڵادەستە
بەرەوپێشچوونێکی گرنگی دیکە کە پەکەکە بە ئافراندنی کوردی ئازاد شۆڕشی هزری لە کوردستان پێکهێنا و هێنایە ئاراوە، ئەوەیە کە هێڵی کوردی هاوکار و خائین کە بەشێک لە فەرمانی قڕکەری داگیرکەرە، لەناوی بردووە. هێڵی کوردی هاوکار و خائین کە لە سەر بنەمای نەژادپەرستی بەرەوپێشچوو، وەک درێژەی کۆلۆنیالیزم هاتووەتە ئاراوە و سیاسەتێک کە بەهاکانی کوردستان بەکاردەهێنێت و پێشکەشی دوژمنی دەکات، دامەزراندووە. هێڵی هاوکار و خائین بووەتە کەسایەتی کۆلۆنیالیست کە خۆی رادەستی دوژمن دەکات و خزمەت بە دوژمن دەکات و خیانەت لە لە بەهاکانی ئەو کۆمەڵگایەدا دەکات کە تیایدایە. لەبەر ئەو کەسایەتیە، هێڵی خیانەتی هاوکار بووەتە رەوایەتیدەری قەوارەی کۆلۆنیالیستی کوردستان. بە دامەزراندنی پەکەکە ئەو هێڵە کوردستانیە هاوکار و خائینە شکستیهێناوە، لە کوردستان هێڵی ئازادی و بەهاکان سەرکەوت. تێکۆشانی ئازادی کوردستان کە بە پێشەنگایەتی پەکەکە پێشکەوت، لە بەرامبەر دوژمن سەردەکەوێت و گەلی کوردستان لە ئازادی نزیک دەبێتەوە. لەهەمان کاتدا هێڵی خیانەتی هاوکار لاواز دەبێت، تا زیاتر لاواز دەبێت زیاتر خۆی لە دوژمن نزیک دەکاتەوە، ئەو پشتیوانیەی لە قڕکردنی کوردان دەکات زیاتر دەکات. لە راستیدا دەوڵەتانی کۆلۆنیالیستی قڕکەر درێژە بە هەڵوێستی هاوکاری و خیانەتی قڕکردنی کوردان دەدەن. ئەگەر بە هۆی هێڵی خیانەتەوە نەبوایە، کوردان پارچەپارچە نەدەکران و نەدەبووە کۆلۆنی و داگیرکراو، هاوکات گەلی کوردستانیش لە گەوهەری خۆی دوور نەدەکەوتەوە.. ئەمرۆش دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی قڕکەر بە پێشەنگایەتی هێڵی هاوکار و خیانەت هەوڵ دەدات هێرش بکاتە سەر کوردستان و بە لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد کە بە قوربانیدان و تێکۆشانی گەورە بەدەستیهێناون دەیەوێت درێژە قڕکردنی کوردان بدات.
دەبێت هەمووان پشتیوانی لە بەرخودانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بکەن
دەوڵەتی تورکی قڕکەری کۆلۆنیالیست و دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە بۆ ئەوەی بەرەوپێشچوونەکانی پەکەکە لەناوببەن و کوردان قڕبکەن، هێرش دەکەنە سەر هەر چوار پارچەی کوردستان و سەرجەم ئەو شوێنانەی کوردی تێدایە. دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە هێرش دەکاتە سەر مەخمور، شەنگال، باشور، رۆژئاوا، رۆژهەڵات و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و بەتایبەتی چەکی کیمیایی پەنا بۆ هەموو جۆرە شێوازێکی نامرۆڤانە و تاوانکارانە دەبات. لە کوێ کوردی خۆڕاگر هەبن، دەیانکەنە ئامانج و دەیانەوێت پاکتاویان بکەن. ئەو هێرشانەی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بە ئامانجی رزگارکردنی سیستمی کۆلۆنیالیستی قڕکەر کە لەبەردەم تێکۆشانی ئازادی کوردستان بە پێشەنگایەتی پەکەکە لەبەردەم شکستدایە. شەپۆلی نوێی هێرشەکان لە دژی رۆژئاوا و باکور رۆژهەڵاتی سوریاش هەر بۆ ئەو ئامانجەیە. دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی پاکتاوکار نەک هەر بە هەموو جۆرە هێرشی داگیرکەری دەیەوێت رۆژئاوا داگیر بکات، دەیەوێت گەلی کورد لە رۆژئاوا دەربکات، گەلانی تری باکور و رۆژهەڵاتی سوریاش ناچار بکات خۆیان بەدەستەوە بدەن. قڕکردنی ئەتنیکی کە پێشتر لە عەفرین روویدا، ئێستا دەخوازرێت لە هەموو رۆژئاوا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامبدرێت. لەم بوارەدا گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەو ئامنجەی دەوڵەتی تورکی قڕکەری کۆلۆنیالیست و دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە دەزانن. دەبێت هەموان پشتیوانی لە هەڵوێستی خۆپاراستنی گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بکەن.
ئێمە ساڵیادی ٤٤ەمینی پارتیمان پەکەکە کە گەلی کورد دەگەڕێنێتەوە بۆ ژیان و رۆحی نوێ دەکاتەوە پیرۆز دەکەین و هەموو ئەوانەی خۆڕاگری دەکەن لەگەڵ رۆح و هێڵی بەرخودانی پەکەکەدا دەژین سڵاویان لێدەکەین. پارتیمان پەکەکە کە ٤٤ ساڵە بۆ گەلی کوردستان، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی بندەستی جیهان و هەموو مرۆڤایەتی بەهای گەورەی دروست کردووە، بێگومان لە ساڵی ٤٥ەمینی خۆیدا بەهای گەورە دەخوڵقێنێت. گەلی کوردستان ٤٤ەمینی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە جۆش و خرۆشەوە پیرز دەکات، دەبێت بە رۆح و شێوازی پەکەکە لە دژی هێرشە قڕکارییەکانی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە تێکۆشان زیاتر گەورە بکەنەوە. گەلی کوردستان کە بە پێشەنگایەتی پەکەکە بە بەرخودان و تێکۆشان بووەتە خاوەن هەبوون و ناسنامە، لەسەر خەتی پەکەکە خۆڕاگری دەکات، داگیرکەری قڕکەر تێکدەدات و ئازادی خۆی مسۆگەر دەکات".
هـ . ب