پەکەکە: لە دژی هێرشە پاکتاوکارییەکان دەبێت لە هەموو گۆڕەپانێکدا پەرە بە بەرخودان بدرێت

کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بە بۆنەی ٤٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای گەورەکردنی بەرخودانی ئازادی لە هەموو گۆڕەپانەکان کرد.

لە راگەیەندراوەکەی پەکەکەدا بە بۆنەی ٢٧ی تشرینی دووەم ژیانەوەی نەتەوەیی و جەژنی پارتییەکە پیرۆز کراوە و راگەیەندراوە، "پەکەکە داوا لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی خۆی و هێزە دیموکراسییەکان دەکات کە بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە جەژنی پارتیمان پیرۆز بکەن و لەهەموو گۆڕەپاندەکاندا لە دژی هێرشە فاشیستی و پاکتاوکارییەکان بەرخودانی ئازادی بەرزبکەنەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەم بابەتانە کراوە: "لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە ئێمە پێدەنێنە ٤٥ ساڵەی بە فەرمیبوونی پارتی گەورەی بەرخودان و ئازادیمان پەکەکە. لە سەرەتادا ئێمە ٢٧ی تشرینی دووەم ژیانەوەی نەتەوەیی و جەژنی پارتیمان لە رێبەر ئاپۆ و لە هەموو هاوڕێیانمان، لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان و لە دۆستانی دیموکراتمان پیرۆز دەکەین. هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان کە بە شۆڕشگێڕی گەورەی ئینتەرناسیۆناڵیست هەڤاڵ حەقی قەرار دەستی پێکرد و تا شەهیدانی بەرخودانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا ئێمە سەرجەم شەهیدانمان بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە. بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە دەگەینە ئامانجەکانیان و یادیان بە زیندوویی رادەگرین. ئێمە بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە ساڵیادی ٤٥ ەمینی پەکەکەدا لەپێناو سەرکەوتندا تێدەکۆشن هیوای سەرکەوتن دەخوازین.

پەکەکە بووە پێشەنگی هەموو گەلانی ژێردەستە

وەک دەزانرێت پەکەکە پارتی رێبەرایەتی و شەهیدانە. ٤٤ ساڵە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا یەک لە گەورەترین تێکۆشانەکانی ئازادی و واتادار بەڕێوەدەبات. لە دژی دەوڵەتی تورکی تورکی فاشیست، کۆلۆنیالیست و قڕکەر و سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی، ژیانەوە سەرلەنوێ هێنانەوە دنیای گەلی کوردی ئەنجامدا. بە تێکۆشانی پیرۆزی ئازادی کە بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ و لەسەر بنەمای هێزی گەلەکەمان لەسەر هێڵی فیداییبوون بەرەوپێشی بردوە هۆشمەندی و سیستمی کۆلۆنیالیست و قڕکەری تێکشکاندووە. هەر سات، رۆژ، مانگ و ساڵ بە تێکۆشانێک لە جاران دژوارتر و سەرکەوتووتر رێگەی رزگاری هەموو گەلان و بندەستان بە تایبەتی ژنان و گەنجانی رووناککردووەتەوە. گەلی کورد کە وڵات، گەل، ناو و ناسنامەکەی قەدەغەکرابوون و لەبیرکرابوون و لە ژێر دڕندانەترین قڕکاری مێژوودا لە خۆیان نامۆکرابوون، ئەمڕۆ ورە و ئیلهام بە ژنان، هەموو گەلان و بندەستانە و پێشەنگایەتیان بۆ دەکات. لەسەر ئەو بنەمایە ناوی پەکەکە بووەتە هاوواتای کوردایەتی و کوردستان.

سڵاو لە بەرخودانی رێبەر ئاپۆ و گەریلاکان دەکەین

تێکۆشانی سالی ٤٤ەمینی پەکەکە لەهەمان کاتدا بووە ساڵێکی ێکۆشان کە ساڵەکانی پێشووی تێپەڕاند و شایەنی شکۆی بەرخودانی پەکەکەیە. ئاشکرایە کە بەرخودانی گەورەی گەریلا لە سەر بنەمای بەرخودانی مێژوویی ئیمڕاڵی و بەرخودانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا مۆرکی خۆی لە ساڵی ٤٤یمینداوە. گەل و دۆستە وڵاتپارێزەکەمان، بە دەوری رێبەر ئاپۆ و هێزە گەریلا قارەمانەکانمانەوە یەکیان گرتووە، لە دژی هێرشی دڕندانەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کە بە هەموو شێواز و کەرستەکان هێرش دەکات، لەسەر بنەمای ئامانجی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانی قارەمانانەیان خستووەتەڕێ.ئەو بەرخودانە مێژووییەی کە تێکۆشانی ٤٤ ساڵەی ئێمە گیاندوویەتیە ئاستی باڵا، بە شکستدانی هێرشە داگیرکەرییەکانی ئاکەپە-مەهەپە و تێکدانی پلانەکانیان بۆ سڕینەوە، دەرفەت و هەلی بەدەستهێنانی سەرکەوتنی رادەستی ساڵی ٤٥ەمینی دەکات. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ و بەرخودانی مێژوویی ئیمڕاڵی دەکەین. ئێمە بەرخودانی گەریلا و گەل کە دەستکەوتی زیاتریان بۆ مێژوو زیاد کردووە، پیرۆز دەکەین و سەرکەوتنی زۆر گەورەتریان بۆ دەخوازین.

دەیانەوێت پاکتاوکردنی کوردان تەواو بکەن

زۆر ئاشکرایە کە ئێمە بە شەڕ و بەرخودانێکی گەورە پێدەنێینە ساڵی ٤٥ەمینی پەکەکە. ئیدارەی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بە چەکی ئەتۆمی تاکتکی و کیمیایی تاوانی شەڕ دەکەن، کاتێک دەمامکی داکەوت و رووی راستەقینەی ئاشکرابوو، سەرەتا هەوڵیدا بابەتەکە هەڵگێڕێتەوە. دواتر کە سەرنەکەوت، لە شەوی ١٩-٢٠ی تشرینی دووەمەوە هەم بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و هەمیش لە دژی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرشێکی پاکتاوکاریی نوێ وبەرفراوانی دەستپێکرد. لەو هێرشە دڕندانەدا هەموو جۆرە کەرستەیەکی شەڕ وەک فڕۆکە، تانک، تۆپ بەکاردەهێنێت. بە شێوەیەکی دڕندانە شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان بە تایبەتی گوند و گەڕەکەکان و سەرچاوەکانی بژێوی کۆمەڵگا بە تایبەتی سایلۆکانی گەنم، نەخۆشخانە و سەرچاوەکانی وزە تۆپباران دەکات. لەسەر ئەو بنەمایە هەوڵ دەدات ناوچە شاخاوییە ستراتیژییەکانی باشووری کوردستان کە ئێمە پێی دەڵێین هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا داگیر بکات و گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستانیش لە گوند و شارەکان دەربکات و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی سوریا هەڵبوەشێنێتەوە.

تائێستا بەدەیان مەدەنی شەهید بوون و بە سەدان مەدەنیش برینداربوون. لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێت. کاتێک هاوپەیمانی شەش کەسی لە تورکیا پاڵپشتی دەداتە ئەو کۆمەڵکوژیەی کوردان کە لەلایەن دیکتاتۆری فاشیستی ئەردۆغان- باخچەلی ئەنجام دەدرێت، نەتەوەیەکگرتووەکان و هەموو وڵاتانی ئەندامی بە تایبەتی ئەمریکا و روسیا کایەی ئاسمانی خۆیان بۆکردووەتەوە و بە بێدەنگی خۆیان بە ئاشکرا پاڵپشتی لەو کۆمەڵکوژییە دەکەن. هەروەها پەدەکەی هاوکاریان بۆ داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستان پشتیوانی دیکتاتۆریەتی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپەیە.

درێژەی هەیە...