پاژک: پەکەکە حیزبی شەهیدان و ژیانەوەی ژنان و گەلانی بندەستە

پاژک ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆزکرد و ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە ژنان، گەنجان و گەلی کورد لە ٤٥هەمین ساڵدا بە بڕیار و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە دژی پلانە پاکتاوکاری و کۆمەڵکوژییەکان و فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە تێدەکۆشن.

دەستەی بەڕێوەبەری پارتی ژنانی ئازادی کوردستان (پاژک) بەبۆنەی ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە لە ماڵپەڕی خۆیدا ڕاگەیەندراوێکی بە ناونیشانی "پەکەکە حیزبی شەهیدان و ژیانەوەی ژنان و گەلانی بندەستە" بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەم، ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، ژیانەوەی نەتەوەیی، ڕۆژی ئافراندن و دروستبوونی ناسنامەی ژنی ئازاد، ڕۆژی سەرلەنوێکردنەوەی بەهاکانی مرۆڤایەتی واتادار کران، بە پلەی یەکەم لە  هاوڕێیانی ژن و گەلانی ئازادیخواز و رێبەر ئاپۆ پیرۆز بێت. پیرۆزبایی لە ژنانی تێکۆشەر، گەنجانی شۆڕشگێڕ، گەلی وڵاتپارێز و  نیشتمانپەروەرمان، دۆستانی گەلەکەمان و هێزە دیموکراسیخوازەکان دەکەین. پیرۆزبایی لە شەهیدەکانمان دەکەین و بە ڕێزەوە یادیان بەرز ڕادەگرین، کە لە هەموو ساتێکی بەرخۆدانی ٤٤ ساڵەدا ڕەنج، ئیرادە، باوەڕ و ئیمان، ئومێد و تێکۆشانی ئازادییان دەئافراند و بناغەی سەرەکی بوون بۆ دروستکردنی ژیانێکی نوێ، ڕێگایان بۆ شۆڕشی هزری کردەوە و بە پارتبوونی ژنان شۆڕشی مرۆڤایەتیان مسۆگەر کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەى دەستەى بەڕێوەبەریی پااژک دا هاتووە:

"فەلسەفەی ژیانی ئازادی پەکەکە، بە هاوڕێیەتیی مێژوویی حەقی قەرار، سارا و هەزاران شەهید لە هێڵی ڕێبەرایەتیدا زیندوو بوو. ئێمە بەم بیرو و باوەڕ و حەقیقەتە گەورەیەی شەهیدان دەچینە ٤٥هەمین ساڵی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ەوە. ئێمە بە بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ژنان و فراوانکردنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک)، یادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز دەکەین.

٤٤ ساڵ لەمەوبەر لە کوردستان، بەناوی ناسنامەی کوردەوە، ئیرادەی ژنی ئازاد، زمان و ناسنامەیەک، کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بەهای گەورەی ئافراندبوو، هیچ نیشانەیەکی لێ نەمابوویەوە. لە جیاتی بیری مرۆڤی ئازاد عەقڵییەت و هۆشمەندیی دەوڵەتی داگیرکەر و بکوژ و پاکتاوکار زاڵ ببوو. لە واقیعی ژن و کۆمەڵگا و لە واقیعی کۆمەڵگەدا ژنان بە عەقڵییەت و بیر و هزری دەوڵەت- نەتەوەوە لە ڕووی ڕۆح و فیکرەوە پارچە کرابوون. لە جیاتی ژیانێکی ئازاد - یەکسان، هۆشمەندیی زایەندپەرەستی (سێکسی) و ئایینەرەستی  خۆی لە هەموو خانەکانی ژیاندا بڵاو کردبوویەوە. ئەم هۆشمەندییە ڕۆڵی بکوژی دەگێڕا. کۆمەڵگا لە لێواری پاکتاوکردن و جینۆسایدی کەلتووری و جەستەیی دا بوو. لە دەرەوەی مانای ژیانێک، کە تەنیا بەڕێکردن و تێپەڕاندنی رۆژەکە بوو، باس لە هیچ مانا و واتایەکی تر نەدەکرا. هەروەک چۆن جیهانی پیاو لە هەموو جیهاندا بڵاوببوییەوە و خۆی زاڵ کردبوو، لە کوردستانیشدا هەمان بارودۆخ بە شێوەیەکی قورستر و دواکەوتوانە لە کەسایەتیی ژن و کۆمەڵگادا هەبوو.

 'لەگەڵ پەکەکە دا ژن بوو بە ژیان، ژیانیش بوو بە تێکۆشان'

ڕێبەر ئاپۆ لە کاتێکی وەهادا، کە ژن - کۆمەڵگا بەرەو نوشستی دەڕۆیشتن هاتە پێشەوە و بە دامەزراندنی پەکەکە هەموو ڕاستییەکان لە عەقڵییەتی کۆمەڵگەدا هەڵوەشێنران. پێش هەموو شتێک پەکەکە بە فەلسەفەی ژنی نوێ ژنی کۆیلە، پیاوی دەسەڵاتدار و کۆمەڵگەیەکی بە بێ تێکۆشانی ڕاوەستاند و کۆتایی پێنهێنان، پەکەکە هاوڕێیەتی مەزن و مێژوویی لە نێوان ژن و پیاودا دروست کرد. پەکەکە ئەو  کۆدەی خێزان و بنەماڵە و کۆمەڵگای هەڵوەشاندەوە، کە ژن و پیاوەکانی کۆیلە دەکرد، بە شیکاریکردن و وردبوونەوە و لێپرسینەوەی مێژوویی لە سیستمی زاڵ، کۆمەڵگەبوون بەرەو دەرکەوتن و هەستانەوەیەکی گەورە برد.  بە پەیدابوونی پەکەکە ژن بوو بە ژیان و ژیانیش بوو بە تێکۆشان.

فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر ئەو ڕاستییەی پەکەکە دروستبوو. خەبات و تێکۆشانی ٤٤ ساڵەدا سات بە سات لەسەر ئەم فەلسەفەیە دروست بووە، ژنانی کورد و پێکهاتە ئایینی و باوەڕەکان و کەلتووریەکانی گەلانی دیکەی دانیشتووی کوردستان،  دروستبوونی پەکەکەیان بۆ خۆیان بە ڕزگاربوون لە زوڵم و سیستمی زاڵ و باڵادەست زانی. ئەم ڕاستییە مرۆییە لە ناو پەکەکەدا تایبەتمەندیی سۆسیالیستی و دیموکراتیک و جیهانیی بەرەوپێش برد. لەسەر ئەم بنەمایە پەکەکە زۆر لە نوێنەرایەتیکردنی ئیرادەی گەلێک زیاتر بوو و پارتی ژیانی نوێ بۆ هەموو ژنان و گەلانە.

حیزبی ژنانی کورد، بە سوپابوون و جەنگاوەری و شۆڕشگێڕیی ژنانی پەکەکە لەسەر بنەمای کارەکتەری ژنانی ڕاپەڕیو و بەرەنگار و خۆڕاگری وەک سارا کردە ڕۆح و جەستەی خۆی. خەبات و تێکۆشانی ٤٤ ساڵەی پەکەکە و شۆڕشگێڕیی ژنان و کلتور و رۆشنبیرییەکی تێکۆشان، جەنگی خۆپاراستنی سرووشتی و جەوهەری و ڕۆشنبیریی بەرخۆدانی لە ناو کۆمەڵگای کورد دا دروستکرد. ڕێبەر ئاپۆ بە خستنەڕوو و ئاشکراکردنی هێز، ئیرادە، بوێری و باوەڕی ژنان، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژیای ئازادیی ژنان پەرەپێدا. لە هەموو ساڵێکی تێکۆشانی پەکەکەدا ژنان هەنگاوێک بەرەو پێشتر دەبرد، پەیدابوونێکی نوێ بۆ ئایندەی ئازادی خۆیان و مرۆیی خۆیان سەلماند و هەنگاویان بۆ هاوێشت. ڕێپێوانی ئازادی، کە لە دژی هەموو هێرشەکان وەستابوویەوە، شۆڕشگێڕی گەورە هاوڕێ سارا لە کتێبەکەی خۆیدا بە ناوی 'هەموو ژیانم شەڕ بوو' بە تەواوی باسی لە ڕاستی و حەقیقەتی تێکۆشانی ژنانی کورد کردووە. ڕێبەرایەتیمان بۆ ڕێپێوانی ئازادیی هەڤاڵ سارا وتی، " ژیانی سارا تێکۆشانی ژنانە". هەڤاڵ سارا بە هەڵوێستی ڕادیکاڵی خۆی و پێداگری و بە بڕیاربوونی لەسەر ئازادی و بە هیوا و خەونەکانی بۆ ژنانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ڕۆڵی پێشەنگی گێڕا. بە پێشەنگایەتییەکەی بۆ بزووتنەوەی ئازادیی ژنان دەستکەوتی مێژوویی هێنایە پێشەوە و ئافراندنی.

گەورەبوونی هەڤاڵ سارا بۆ خۆی هێڵی حیزب، پەیوەستبوون بە ڕێبەرایەتی و بەجێهێنانی هیواو ئەرکەکانی شەهیدانی کردە بنەما. ئەمڕۆ لەسەر هێڵی سەراکان، ژنانی کورد بە بەرزکردنەوەی پێوەرەکانی شۆڕشگێڕی و جەنگاوەریی ژنان لە هەر چوار پارچەی کوردستان خۆیان ڕێکخستووە. جەنگاوەران و شەڕڤانانی هێڵی سەرا بە گەریلایەتیی سەردەم، ئەمڕۆ بە ڕۆحی بەرخۆدان و سووربوون و بە بڕیاربوونی خۆیان بەرخۆدانی ٤٤هەمین ساڵی پەکەکە لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا لە دژی دەسەڵاتداریی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە و دژ بە خیانەتی پارتی (پەدەکە) بەرخۆدان دەکەن و شەڕی ئازادی بەڕێوەدەبەن.

ڕێبەر ئاپۆ بە دروستکردنی پەکەکە ژنی ئازادی بە هێزی خۆی، بە ڕێکخستن و  بە حیزبوونی خۆیان تۆڵەیان لە سیستەمی دەسەڵاتدار و زاڵی پیاو - دەوڵەتی سەندەوە. هێزە دەسەڵاتدارەکان و سیستەمی سەرمایەداری دژی ئەو ڕاستییە مەزنەی ڕێبەر ئاپۆ وەستانەوە. پیلانگێڕییەکیان لەسەر ڕێبەرایەتمان بەڕێوەبرد و دەیانویست تۆڵە لە ژنان و کۆمەڵگا بکەنەوە، کە بەرەو ئازادیی خۆیان کەوتنەتەڕێ.  پەکەکە لە ماوەی ٤٤ ساڵی دروستبوونیدا بەهۆی تێکۆشانی ئازادیی ژنان و کۆمەڵگا هەمیشە ڕووبەڕووی هێرشی داگیرکاری و پلانی پاکتاوکردن و سڕینەوە بووەتەوە. لە بنچینەدا ئامانج لە پێشخستن و ئەنجامدانی ئەو هێرشانە، بە بەردەوامی ڕێبەرایەتیمان، هێڵی ئازادیی ژنان و تێکۆشان کراوەتە ئامانج. سیستمی ئەشکەنجە لە ئیمرالی پەرەی سەندووە و ئەو گۆشەگیرییە توند و قورسە، کە ٢٥ ساڵە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە هۆکاری بۆ تووڕەیی و بێزاریی ئەوان دەگەڕێتەوە. وەک ژنانی کورد، بە تایبەتی تێکۆشانی ٢٥ ساڵەی ئێمە لە دژی پیلانگێڕەکان بەڕێوەدەچێت، ڕێگای زیاترکردن و بەهێزکردنی تێکۆشان و بەرزکردنەوەی بەرخۆدان لەسەر ڕۆحی تێکۆشانی ٤٤ ساڵەی شەهیدەکانمان و تێکۆشانی سەراکان و بەرخۆدانی ٥٠ ساڵەی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت.

'بە بەرخۆدانی ئەفسانەیی لە ٤٤هەمین ساڵ دا جارێکی دیکە ئەوە ڕوون بوویەوە، کە دەوڵەتی پاکتاوکار بە ئیرادەی پەکەکە و گەلی کورد ناوێرێت'

ئێمە لە ٥٠هەمین ساڵی رێپێوانی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆدا دەچینە ٤٥هەمین ساڵی پەکەکەوە. ساڵی ٤٤هەم بە بەرخودانێکی ئەفسانەیی و مێژووی بە پێشەنگایەتیی گەریلا، بە تێکۆشانی ژنان، گەنجان، گەلەکەمان و دۆستانی گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بوو بە قورسترین و سەخترین ساڵی تێکۆشان. بەو بەرخۆدانە جارێکیتر ئەوە سەلمێنرا، کە دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار و بکوژ و فاشیست بە هاوکاریی هێزە سەردەستەکان هەر هێرش و پیلانگێڕییەک ئەنجام بدەن، با ئەنجامی بدەن، چونکا بە دڵنیایەوە لە بەرامبەر ئیرادەیەدا، کە پەکەکە لە ژنی کورد و گەلی کورددا دروستیکردوە، ناتوانن سەربکەن. لە بەردەم ئەو پێشکەوتن و دەستکەوتانە، کە بە دەستهاتوون، بە ئەنجامدانی هەموو فرت و فێڵ و ساختەکارییەکانیان سەرناکەون. پەکەکە لە جەوهەری خۆیدا گوزارشت لە ڕۆحی ژنان – کۆمەڵگەی ئازاد دەکات. ئیمە بەم ڕۆحەوە و بەم بیر و بڕوایەوە دەچینە ساڵی ٤٥هەمینەوە، کە بە تێکۆشانێکی گەورە و بەرخۆدانی مێژوویی تێدەپەڕێت.

بە بۆنەی ٤٤هەمین ساڵیادی پەکەکەوە، دەوڵەتی تورکی بکوژ و پاکتاوکار هێرشێکی نوێی پاکتاوکاریی و سڕینەوەی بۆ سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکرد. ئەم هێرشە بە هەموو شێوازە دڕندانە و قێزەنەکان بەردەوامە. شۆڕشی ڕۆژئاوا، شۆڕشی ژنان و مرۆڤایەتییە. شۆڕشی ڕۆژاڤا بە تێکۆشانی ٢٠ ساڵەی رێبەر ئاپۆ و بە پارادایمەکەی  بەناوی نەتەوەی دیموکراتیک، بە ڕۆحی بەرخۆدان و تێکۆشانی پەکەکە ٤٤ هەمین ساڵ توانیی لە بەرامبەر هەموو هێرشەکان بوەستێتەوە و دەستکەوتەکانی بپارێزێت. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و فاشیست بە هاوکاریی هێزە دەسەڵاتدارەکان بە شێوەیەکی سەرەکی ڕووسیا - ئەمریکا دەیەوێت بەم هێرشە نوێیە شۆڕشی ژنان و گەلان لەناوببات. دەستکەوتەکانی شۆڕش بە خوێنی هەزاران شەهید بەدەستهاتوون. گەلە وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرەکەمان نرخ و قوربانیی قورسیان داوەوە هێشتاش قوربانی دەدە. ئەو گەلە، کە بەکلتوری بەرخۆدان تێکۆشاوە و جەنگاوە، واز لەخاکی خۆیان ناهێنن و چۆڵی ناکەن. پێش هەموو شتێک پێویستە ژنان و گەنجانی کورد و گەلەکەمان و هەموو لایەنە دڵسۆزەکانی شۆڕش بە توندی دژی ئەو هێرشە پاکتاوکارانە و بکوژانە بوەستنەوە، بە تێکۆشان لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ  بە توندی لە دژی ئەو هێرشە پاکتاوکاریانە بوەستنەوە و و ڕێکخستنی خۆیان بەهێز بکەن و بەرخۆدان زیاتر و گەورەتر و بەهێزتر بکەن.

'ئایدۆلۆژیای پەکەکە ئایدۆلۆژیای ئازادیی مرۆڤایەتییە'

ئایدۆلۆژیای پەکەکە ئازادیی مرۆڤایەتییە، تێکۆشانی پەکەکە لە دژی سەرمایەداری هێڵی بەرخۆدانە. هێڵی پەکەکە بۆ دامەزراندنی ئایندەی ئازاد و دیموکراسیی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بوونی پەکەکە ڕۆحی یەکڕیزی گەلی کوردە و هێزی چارەسەرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

وەک پارتی ژنانی ئازادی کوردستان (پاژک) لە ساڵی ٤٥هەمین ساڵدا بە ڕۆحی خەبات و بەرخۆدانی ٤٤هەمین ساڵەەوە ئەرک و بەرپرسیارێتییە مێژووییەکانمان لە بەرامبەر ڕێبەرایەیتی ئازاد، هێڵی شەهیدان، ژنانی تێکۆشەر و گەلی خۆڕاگر و بەرەنگارمان بەڕێوەدەبەین. بە دڵنیاییەوە ژنان، گەنجان و گەلەکەمان وەک لە تێکۆشانی ٤٤ ساڵەدا هەموو پلان و سیاسەتە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیایان تێکشکاند، ئەمڕۆش بە هەمان بڕیار، ئیرادەیی و پێداگرییەوە دژ بە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بە ڕۆحی ئاپۆیی تێدەکۆشن و بەرەنگاری دەکەن. ئەمە پێوەری پەکەکەبوونە، ڕێباز و شێوازی تێکۆشان و خەبات و بەرخودانە. کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، داهاتوویەکی ئازاد بە پێشەنگایەتیی ژنان و لەسەر بنەمای پێشکەوتنی ژیانێکی ئازاد مسۆگەر دەکرێت".

ژ.ت