لەسەر بانگەوازی پەژاک رێپێوانێکی جەماوەری لە لەندەن رێکخرا
لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە بەردەم کەناڵی بی بی سی بۆ ماڵی سەرۆک وەزیرانی بەریانیا رێپێوانی جەماوەری بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و بەزرکردنەوەی ئاڵای کۆماری کوردستان بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕێکخرا.
لەسەر بانگەوازی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک / PJAK) و کۆمەڵگەى ژنانى ئازادى رۆژهەڵاتى کوردستان (کەژار / KJAR) لە ئەوروپا بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری، بە هاوکاری و بەشداریی نەتەوەجیاوازەکانی ئێران و دۆستانی ئازادیخوازی کورد، دوای نیوەرۆی دوێنێ شەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ چەندین لایەن و رێکخراو و کەسایەتی و چالاکوان و جەماوەرێکی زۆر لە بەردەم کەناڵی بی بی سی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆبونەوە.
جەماوەر لە دوای کۆبوونەوەیان لە بەردەم کەناڵی بی بی سی بەرەوە مالی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستیان بە خۆپیشاندانێکی جەماوەری کرد. لە خۆپیشاندانەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترایەوە.
خۆپیشاندەران بەدروشمی 'ژن ژیان ئازادی' و بەزرکردنەوەی دەیان "ئاڵای کۆماری کوردستان" شەقامە کانی لەندەنیان رازاندەوە و سەرنجی تەواوی هاووڵاتییان و گەشتیارانی لەندەنیان لە سنووری رێپێوانەکەدا راكێشا .
لە بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕاگەیاندراو و پەیامی هەریەک پەژاک، کەژار، پارتی سەوزی ئازادیخوازانی ئەهواز و پارتی بەلوچستان ومریەم نازمی پارێزەری یاسایی، ڕاهیلا گوپتا، خوشکە ڕەشەکانی ساوسۆڵ و خاتو مارگێت ئۆین و چەندان لێدوانی تر بۆ پشگیریکردن لە سەرهەڵدانەکانی ژنان لە رۆژ هەڵاتی کوردستان و سەرجەم گەلانی ئێران پێشکەشکران
بە زمانی ئینگلیزیش بۆ ئامادەبوان باس لە توندوتیژیی و سەرکوتکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ رای گشتی و ئامادەبوان کرا، کە چۆن رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاولاتیانی کورد و گەلانی ئێران کۆمەڵکوژ دەکات.
دوای سێ کاتژمێر لە بەردەوامیی چالاکیکە، ئامادبوان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ، 'مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران'، بە رێکخستنی گۆڤەند و دیلان کۆتاییان بە چالاکیەکەیان هێنا.
ژ.ت