لە مۆنتپلیێر و شتوتگارت هێرشە داگیرکەرییەکان شەرمەزار کران

لە مۆنتپلیێر و شتوتگارت لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان بانگەوازی سەفەربەری راگەیەندرا و هێرشە داگیرکەرییەکان شەرمەزار کران.

فەرەنسا

لە شاری مۆنتپلیێر هێرشەکانی پێنج رۆژی رابردووی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا شەرمەزار کران.

چالاکییەکە کە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە مۆنتپلیێر رێکخرابوو، لەبەردەم بینای پارێزگای مۆنتپلیێر دەستی پێکرد.

لە چالاکییەکەدا گەنجان کۆبوونەوە و زۆر جار دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بکوژ ئەردۆغان"، "دیکتاتۆر ئەردۆغان" وترانەوە.

چالاکییەکە سەرنجی فەرەنسییەکانیشی راکێشا. لە چالاکییەکەدا تاوانەکانی هێرشی سوپای تورکی فاشیست بۆ سەر رۆژئاوا ئاشکراکران. هەروەها داوا لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی کرا کە بەرامبەر کۆمەڵکوژی مەدەنییەکان بێدەنگ نەبن.

ئەڵمانیا

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا گەنجانی ئەندامی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) و گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست لە چوارچێوەی هەڵمەتی وەرن بۆ جەنگی ئازادی ماوەی شەش رۆژە لە گۆڕەپانەکانن و لەو چالاکیانەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست شەرمەزار دەکەن.

گەنجان لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا لە لودویگسبورگی شتوتگارت کۆبوونەوە، لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان داوای سەفەربەرییان کرد.

ئەو گەنجانەی بە ئاڵای پەکەکەوە لە کۆڵانەکانی شتوتگارت رێپێوانیان کرد، دروشمەکانی "تیرۆریست ئەردۆغان"، "تۆڵهەڵدان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان دەوتەوە.

هـ . ب