لە بەرلین رێپێوان لە دژی قەدەغەکردنی پەکەکە دەستیپێکرد

لە دژی قەدەغەکردنی پەکەکە کە لە ساڵی ١٩٩٣بەدواوە لەلایەن دەوڵەتی ئەڵمانیاوە پەیڕەو دەکرێت، بە هەزاران کەس دەستیان بە چالاکی شەرمەزارکردن کرد.

قەدەغەی ٣٠ ساڵە لەسەر پەکەکە لە بەرلین، بە دروشمی "قەدەغەی سەر پەکەکە هەڵبگرن، رێگە لەبەردەم ئاشتی بکەنەوە" شەرمەزار کرا. لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ بە راپۆرتێکی ٥٣ لاپەڕەیی کە لەلایەن وەزیری ناوخۆی ئەو کاتەی ئەڵمانیا کانتەر ئامادەکرابوو کە تیادا باسی لە شەڕ لە کوردستان و کۆمەڵکوژییەکانی سوپای تورک نەکردبوو، پەکەکە قەدەغەکرا.

زیاتر لە ٥٠ رێکخراو و پارتی سیاسی مەدەنی وەک ئانتیفا، ئینترناسیۆناڵیست لینک (چەپی دەستوەردان)، لینکسیاگند (گەنجانی چەپگر) و پارتی چەپ هەروەها کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگا کوردستانییەکانی ئەڵمانیا (کۆن-مەد)، یەخەکە، یەژەکە پشتیوانیان لە چالاکییە جەماوەرییەکە کرد. هەروەها چالاکییەکە بە داواکاری هەڵگرتنی قەدەغەکردنی سەر پەکەکە و کۆتاییهێنان بە سیاسەتی بەتاوانبارنیشاندان لەسەر کوردان ئەنجامدرا.

رێپێوانەکە لە هارمنپلاتز بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. لە رێپێوانەکەدا بە هەزاران کەس بێ پسانەوە دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخودانی گەریلا"، "بکوژ ئەردۆغان، فاشیست ئەردۆغان" دەوتەوە.

هـ . ب