گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار: هێزمان پاراستنمانە
گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و رایانگەیاند، " پەکەکە بە رەنجی شەهیدان و تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ گەیشتە ئەم ئاستە. باوەڕێ و هێزمان پارتەکەمانە."
گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و رایانگەیاند، " پەکەکە بە رەنجی شەهیدان و تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ گەیشتە ئەم ئاستە. باوەڕێ و هێزمان پارتەکەمانە."
گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و لەبارەی ئەم رۆژەوە قسەیان کرد.
ئارین دەمهات گەریلای یەژەئاستار رایگەیاند، ڕۆژی دامەزرانی پەکەکە بۆ ئەوان ڕۆژێکی زۆر گرنگ و پیرۆزە و وتی " بە بۆنەی ٢٧ی تشرینی دووەم سەرەتا ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لەل ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ناو سەنگەرەکان و گەلەکەمان پیرۆز دەکەم. حیزبەکەمان لە هەموو جیهاندا ناسرا و گەیشتە ئەم ئاستە، حیزبەکەمان تەنها بۆ مەبەستێک دروست نەبوو، بەرامبەر هەموو جۆرە ناعەدالەتییەک بۆ گەلان دامەزرێنرا.
پەکەکە وەک هەڵوێستێک لە دژی شەهیدبوونی هەڤاڵ حەقی کارەر دامەزرێنرا. ئێمە وەک هەڤاڵانی حەقی کارەر خەبات بۆ ئازادی کوردستان دەکەین. پەکەکە تەنیا پارتێکی کورد نییە، بەڵکو پارتی گەلی عەرەبیشە. گەلی عەرەبیش لەڕێگەی پەکەکەیەوە درکی بەوە کرد کە زۆر چەوساوەتەوە. بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یەکگرتوویی گەلی کورد و گەلی عەرەب پێویستە. چونکە چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن هەردوو گەلەکەوە دیاری دەکرێت. نەک هەر کورد و عەرەب، بەڵکو خەڵکی نەتەوە و گەلە جیاوازەکان بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلادا کردووە.
'ژن، ژیان، ئازادی ئەنجامی هزری رێبەر ئاپۆیە'
گەریلای هەپەگە هاوار کوردستان ڕایگەیاند، بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ژیانێکی ئەڵتەرناتیڤی نەک تەنها بۆ گەلی کورد بەڵکو بۆ هەموو گەلانی جیهان پێشکەش کرد و وتی، "بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ هەمووی ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. بۆیە یەکێتی گەلان ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەهێنێت. ئێمە سەردەکەوین و دوژمن دەشکێنین. ئێستا کاتی جوڵەیە، کاتی ئەوە هاتووە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ سەربکەوێت."
گەریلای یەژەئاستار سەما پیردۆغان وتی، " هێز و بڕوامان پارتەکەمانە" و ڕایگەیاند کە نەک تەنها دەوڵەتی تورک، هێزە هەژمونییەکانیش هێرش دەکەنە سەر پەکەکە. سەما پیردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە گەریلاکان بێوەستان لەدژی هێرشەکان تێدەکۆشن و وتی، "ئیرادە و هزرمان فەلسەفەی ریبەر ئاپۆیە. . دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، کە بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ سەریهەڵدا، ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە. ئەمە رەنجی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانە."
'پەکەکە بە فیداکاری شەهیدان گەیشتە ئەم ئاستە'
گەریلا رۆژهات عەفرین بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، بەڵێنی تۆڵە و سەرکەوتنی دووبارە کردەوە و وتی، " لەگەڵ دامەزراندنی پەکەکە، گۆڕانی گەورە لە مرۆڤایەتیدا هاتە ئاراوە. پارتیمان بە رەنجی ڕێبەر ئاپۆ و فیداکاری شەهیدان گەیشتووەتە ئەم ئاستە. ئەگەر بمانەوێت شۆڕشێکی نەتەوەیی بکەین، پێویستە بەپێی مەرجەکانی شۆڕش هەڵسوکەوت بکەین. کاتی ئەوە هاتووە خەبات زیاد بکەین و شەڕی ئازادی سەربکەوێت. ئێمە وەک گەریلاکانی هەپەگە بەڵێن دەدەین پەرە بە خەباتی ئازادی بدەین و لە شەڕی ئازادیدا سەربکەوین."
گەریلای هەپەگە جوان منبجیش بەبیری هێنایەوە کە پەکەکە دوای شەهیدبوونی حەقی کارەر پێکهێنرا و وتی " هەڤاڵ حەقی، هەڤاڵێکی تورک بوو، مرۆڤ لەوە تێدەگات کە پەکەکە پارتی هەموو گەلانە، ئێمە وەک نەتەوەی عەرەب لەنێو ریزەکانی پەکەکەداین. پەکەکە بە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ، بە رەنجی شەهیدان گەیشتە ئەم ئاستە، پەکەکە بزووتنەوەیەکی نەتەوەییە، ئیرادەی ئێمە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆیە، ساڵی ٤٥ی پەکەکە دژی دەوڵەتی تورک دەکەینە ساڵی سەرکەوتن ."
ف.ق