هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان دلگەش و مەزڵوم کە پێشەنگایەتیان بۆ بەرخودانی هێڵی گیانبازی لە دژی دوژمن دەکرد، میراتێکی گەورەی تێکۆشانیان بۆ هاوڕێکانیان جێهێشت".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە بابەتەکە راگەیەندراوی دا. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە: "لە فەرماندەکانی پێشەنگی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس هاوڕێمان دلگەش باشکەڵە و ئینترناسیۆنالیستی هێژا هاوڕێمان مەزڵوم ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون. هاوڕێیانمان دڵگەش و مەزڵوم کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە هەرێمی زاپ مانەوە، لە شەڕڤانییەوە تا فەرماندەیی لە هەموو ئاستەکاندا ئەرکیان وەرگرتبوو، لەسەرەتای هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس و بەرخودانی بەرخودان لەسەر هێڵی فیدایی لە دژی دوژمن پێشەنگایەتیان کرد، میراتێکی گەورەی تێکۆشانیان بۆ ئێمە جێهێشت. ئێمەش بەڵێن دەدەین کەلەسەر رێچکە فەرماندە بەنرخەکانمان هاورێیانمان دڵگەش و مەزڵوم بەردەوام بین، هەوڵ بدەین کە شایەنی ئەوان بین و لەپێناو سەرخستنی تێکۆشانیان تا کۆتایی شەڕ بکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاووڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: دڵگەش باشکالە

ناو و پاشناو: تانەر کایا

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک-باوک: عایشە- عەبدوڵا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: مەزڵوم بەرخودان

ناو و پاشناو: حەسەن سالیم سەلمۆ

شوێنی لەدایکبوون: قامیشلۆ

ناوی دایک-باوک: مەدینە- سالیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

دڵگەش باشکالە

هاوڕێمان دڵگەش لە بنەماڵە و خێزانێکی وڵاتپارێز لە ناوچەی ئەلباکی وان لەدایکبوو، ساڵی ٢٠١٣ هاتە ریزەکانی گەریلا و قۆناغی پەروەردەی لە زاپ بڕی و هەر لەو هەرێمە زوو پێشکەوت و پلەکانی فەرماندەیی بڕی و ساڵی ٢٠١٩ رۆیشتە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز و ساڵی ٢٠٢٠ وەک فەرماندەی هەرێمی زاپ گەرایەوە بۆ ئەو هەرێمە.

مەزڵوم بەرخودان

رۆڵەی قارەمانی گەلی عەرەب هاوڕێمان مەزڵوم کە وەفاداری خاکەکەی بو لە شاری قامیشلۆ شاری سەرهەڵدانی رۆژئاوای کوردستان لەدایکبوو. لە شەڕی دژ بە داعشدا تێکۆشانی بەرچاوی ئەنجامدا و دواتر رووی کردە چیاکانی کوردستان و بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. بە بوێری و کەسایەتی تێکۆشەری خۆی بووە سەرچاوەی وردەی هاوڕێیانی.

هاوڕێیانمان دڵگەش و مەزڵوم بوونە جەنگاوەر و فەرماندەیی نمونەیی و جێی خۆیان بە شێوەیەکی شکۆمەندانە لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا کردەوە. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان و گەلانی عەرەب و کوردستان دەکەین".

هـ . ب


          [album=18049]