لە مەخمور جموجۆڵی زۆری ئاسمانی بەدی دەکرێت

لەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور لە سەرلەبەیانییەوە جموجۆڵی زۆری فڕۆکە بەدی دەکرێت.

ئەمڕۆ لە سەرلەبەیانی زووەوە تا ئەم ساتە بێ پسانەوە فڕۆکەی سیخوڕی و هەندێک جاریش فڕۆکەی شەڕ بەسەر ئاسمانی کەمپی پەنابەرانی مەخموردا دەسوڕێنەوە.

لەکاتێکدا کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەند رۆژە رۆژئاوا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان دەکات، جموجۆڵی فڕۆکەی سیخوڕی و شەڕ بەسەر کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی بووەتە جێگەی سەرنج.

تائێستا کاربەدەستانی عێراقی و نەتەوەیەکگرتووەکان لەبەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کەمپی پەنابەران و رێگریکردن لەو هێرشانە هیچ هەنگاوێکی کردارییان نەنانوە و هەڵوێستێکی بەرچاویان لە دژی دەوڵەتی تورک دەرنەبڕیوە.

هـ . ب