هەپەگە: ٤ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێکی ئەی-٤ لەناوبرا

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیدا ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، سسەنگەرێکی ئەی-٤ و مۆبیسێک لەناوبران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەڕ و چالاکی هێزەکانی گەریلا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە ئەنجامی چالاکی هیزەکانماندا، ٤ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێکی ئەی ٤ و سیستمێکی کامێرای مۆبێس لەناوبران. هەروەها هێزەکانمان دەستیان بەسەر درۆنێک کە پێشتر تێکشکێنرابوو و ٢٠ کیلۆ تەقەمەنی داگیرکەراندا گرت.

سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی بەرخۆدانیان ٧ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو، ٣٢ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.

زانیاری فراوان لەبارەی چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەریمی زاپ؛

٢٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر لەنێوان ١٦:٠٠ و ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، تیمەکانی یەژەئاستارمان ٢ جار بە چەکی قورس چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید مەرەشی جەنگی خابور؛

٢٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١١:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامیدی تیمەکانمان بە چەکی قورس لەداگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا سەنگەرێکی چەکی ئەی- ٤ لەناوبرا.

٢٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی تیمەکانی یەژەئاستارمان لەداگیرکەرانیاندا  و داگیرکەریک سزادرا.

٢٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٨:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی سیستمێکی کامێرای مۆبێس لەلایەن تیمەکانمانەوە لەناوبرا.

٢٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، تیمەکانمان دەستیان لە داگیرکەران وەردا کە دەیانویست بە تەقەمەنی هێرش بکەنە سەر سەنگەرەکانی شەڕ. داگیرکەران دوای دەستوەردان ناچار بوون کشانەوە. ٢٠ کیلۆ تەقەمەنی داگیرکەران لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیان بەسەرداگیرا.

٢٨ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ١٣٠٠ و ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، تیمەکانمان ٢ جار بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک کەداگیرکەرانیاندا.

٢٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی درۆنێکی داگیرکەران لەلایەن هێزەکانمانەوە خرایە خوارەوە. هێزەکانمان دەستیان بەسەر درۆنەکەدا گرت.

٢٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، تیمەکانمان بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لەداگیرکەرانیاندا.

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکرا و چەکی کیمیایی؛

٢٨ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، سەنگەرەکانی شەر لە شەهید یونس ٤ جار، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید چەکدار ٣ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومانکران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

٢٨ی تشرینی دووەم  گۆڕەپانی بەرخۆدانی کروژارۆ، شەهید گەداکار، گردی جوودی و گردی ئامێدی ٣٢ جار بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کران.

٢٨ی تشرینی دووەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، گردی ئامێدی، گردی جوودی و گردی ئێف ئێم بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بۆردومانکران."

ف.ق