قەرەسو لە ٤٤ەمین ساڵیادی پەکەکە سەبارەت بە حەقی قەرار کە لە ساڵی ١٩٧٧ لە دیکۆک لە ئەنجامی پیلانگێڕییەکدا تیرۆر کرا قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد. قەرەسو سەرنجی راکێشا بۆ سەر گرنگی شەهیدبوونی قەرار لە دامەزراندی پەکەکە.
دیلۆک یەکەم ناوەندی ئاپۆییەکان بوو
چوو بۆ دیلۆک و دەستی بە کارکردن کرد. ساڵێک تێنەپەڕی و لە دیلۆک شەهید بوو، بەڵام ئەوە لە ماوەی ١٠ مانگدا مۆری خۆی لە خەبات دا. مۆری خۆی لە خەباتی دیلۆک دا. مۆری خۆی لە دامەزراندنی کلتوری ئاپۆیی لە دیلۆک دا. ئەو کەلتوورە لە کەسایەتیی حەقیدا و بە پێشەنگایەتیی حەقی دروست بوو، شەپۆل شەپۆل لە سەرتاسەری کوردستان و بە ڕحا و بە ئامەد و مێردین دا بڵاوبویەوە. لەبەر ئەوەش لە هەموو شوێنێک دا، کە ئێمە خەباتمان تیادا دەکرد بڵاو بوویەوە. چونکە لەو کاتەدا ڕێکخستنەکەمان لە دیلۆک لە ئاستێکی گەورەدا کاری کردبوو. دیلۆک شارێکی گەورە بوو، بیر لەوە بکەنەوە، کە ڕێبەر ئاپۆ لە ڕحا و دیلۆک لە ئاستێکی بەرچاودا کاری کردووە، یەکەم ئەو خەباتکارانەی لە دیلۆک تێکۆشان، هەڤاڵ حەقی و جومعە و کەمال بوون. ڕەزاش لەوێ بوو. هەروەها هەڤاڵ شەهید دۆغان کلچ کایا لەوێ بوو. ئەمە ئەو ناوچەیەیە، کە کادری زۆر گرنگمانی تیادا هەبوو، بەجۆرێک وەک ناوەندی ئاپۆیستان لە قۆناغی یەکەمی گروپەکەدا بوو، کاریگەرترین ناوچە دیلۆک بوو.
بە دڵنیاییەوە و هەروەها کاریگەریەکیش لە دێرسیم هەبوو، ڕەنجدان و تێکۆشانی هەڤاڵ فوئاد هەبوو. هەر خۆی پێشتر لە ڕحا بە ڕەنج و تێکۆشانی سەرۆک ڕێبەر ئاپۆ چالاکی هەبوو. بەڵام دیلۆک ناوچەیەکی گرنگ بوو. لێرەدا هەڤاڵ حەقی ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە لەپێکهێنانی ئەم کەلتوورە ئینتەرناسیۆنالیستەدا، لەم ڕووەشەوە ئەستەمە ئەو بزووتنەوەیە، کە ڕێبەر ئاپۆ لە پەکەکەدا دروستی کردووە بەرەو نەژادپەرستی بڕوات
من جاروجار بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوا ئەمە دەڵێم. لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا چەندین ئینتەرناسیۆنالیست شەهید بوون، کە لە سەرتاسەری جیهانەوە هاتبوون و شەهید بوون، هێڵی شۆڕشی ڕۆژئاوایان دیاریکرد. شۆڕشی ڕۆژئاوا لەسەر ئەم هێڵە دەڕوات. ناتوانێت لەم هێڵە بەولاوە دەربچێت. هەڵوێست و کەسایەتییە نێونەتەوەییەکانی وەک هەڤاڵ حەقی و هەڤاڵ کەمال لە یەکەم پێکهێنانی گروپی ئاپۆیی دا مۆری خۆیان لە حیزب دا. کاریگەرییەکی زۆری لەسەر حیزب هەبوو. هەڤاڵ کەمال پیر ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە لەبەشداریپێکردنی بەهێزی گەنجان و بەشداری شۆڕشگێڕانی گەنج، نەک تەنها لە دیلۆک لە ڕحا کاری کردووە. لێرە چوو بۆ دێرسیم. کەمال پیر کاریگەریی زۆری لەسەر گەنجان هەبوو.
حەقی کەسایەتیەکی جیاواز بوو، بەڕاستی کەسایەتییەکی کاریگەری هەبوو. دەتوانم بڵێم، کە ڕێبەر ئاپۆ پێشتریش و لە کاتی جیاوازدا ئەمەی وتووە، حەقی هەڤاڵێکه، که له گەڵ ڕێبەر ئاپۆ گفتوگۆی کردووە و تایبەتمەندیەکی وەهای هەبوو. ڕێبەر ئاپۆ گفتوگۆی لەگەڵ حەقی دەکرد. یەکەمیان هەر لە قۆناغی گرووپەکەدا بوو، گفتوگۆکانیان و هاوڕێیەتییان لە هەمان ماڵدا بوو، کە پێش ئەوەی خۆیان دابمەزرێنن، هاوکاریی ئەوانی کردبوو. کەسایەتییەکانی ئەوانیش وەها بوو. ڕێبەر ئاپۆش ڕێزێکی زۆری لە حەقی دەگرت، زۆر بە نرخ بوو، بەڕاستیش پەیوەندییەکانی نێوان ڕێبەر ئاپۆ و حەقی بەهێز بوو. ئەو دەڵێت، ئەو هەڤاڵە ڕۆح و گیانی منە. بۆیە پەیوەندیان لە هەموو هاوڕێکان جیاوازتر بوو. بە ئاسانی دەتوانم ئەوە بڵێم. حەقی هەم کەسایەتییەکی بەڕێز و هەم کەسایەتییەکی زۆر خۆشەویست بوو.
لە کەسێکدا ئاوا رێزی دروست دەکرد و تۆ ئیدی خۆشت دەویست. هاوڕێیەتی ئەو بە ڕاستی هێز و ورە بە مرۆڤەکان دەدات. بەڕاستی پێویستە ئەو ڕاستییە باش بزانرێت، کاتێک باس لە حەقی دەکرێت. ئەو کلتورێکی دروست و ڕاستی ئافراندد. ئەوەی ئەمڕۆ پێی دەڵێین، کلتوری ئاپۆیی، مەبەست تایبەتمەندی و خەسڵەتە ئەرێنییەکانی ئاپۆیی و پەکەکەیەکانە. بونیاتنان و دروستبوونی ئەم تایبەتمەندیانەدا کاریگەریی زۆری لەسەر ژیانیان هەبوو. بێگومان ڕێبەر ئاپۆ کەسایەتیی ئەو گروپەی بنیادنا. ڕێبەر ئاپۆ پێوەرەکانی ئەو گروپەی ئافراند، لە ڕۆژی یەکەمەوە جدی بوون، هەوڵدان، قورسایی، شێواز، شێوازی ڕێبەر ئاپۆی بۆ ئەم گروپە ئافراند. ئەوەی بە باشترین شێوە نوێنەرایەتیی ئەمەى دەکرد، حەقی بوو.
نەوەیەک بوون، کە کۆمەڵگەبوونی خۆیان لە دەست نەدابوو
بە ڕاستی من زۆر بەختەوەر و خۆشحاڵ بووم، کە حەقیم ناسی. ناسینی حەقی یەکێکە لە هۆکارەکانی پەیوەندیکردن بەم فیکر و باوەڕ و خەبات و تێکۆشانەوە بوو. وەک ڕێبەر ئاپۆ، هەبوونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەو کەسانە، کە ڕێبەر ئاپۆ دەناسن زۆر گرنگە. ئەوانەی ڕێبەر ئاپۆ دەناسن پەیوەستن بەم بزووتنەوەیە و بەم تێکۆشانەوە، چونکە سەرکەوتن لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینن. ئەوان جوانی دەبینن، ڕاستیەکان دەبینن. حەقیش ئەم تایبەتمەندییەی هەبوو.
بە دڵنیاییەوە، پێویستە لێرەدا شتێک دەستنشان بکرێت. بۆ ئەوەی ئەمڕۆ هەموو هەڤاڵان تێبگەن، گەلەکەمان تێبگات، شۆڕشگێڕانیش تێبگەن. ئەم تایبەتمەندیە جوانانە لە کوێوە هاتوون؟ کاتێک بەدوای وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەگەڕێین، پێویستە بیر لەوە بکەینەوە. ئەوەی دروستی دەکات کۆمەڵگایە، حەقی و کەمال ڕۆڵەی ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠کانی تورکیان، کە هێشتا سەرمایەداری لە شوێنەکانی وەک کوردستان و دەریای ڕەشدا زاڵ نەبوو، کۆمەڵگا پەرتەوازە نەبوو و سۆسیالیزم بەهێز بوو. ئەوان لەو کاتەدا گەورە بوون، کاتێک ئێمە تایبەتمەندیە جوانەکانی گرووپی یەکەمی ئاپۆیی دەژمێرین، پێویستە ئەمەش ببینین، تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگایەکی پێش سەرمایەدارییە، کۆمەڵگایەکی لادێیی و پاکە، کە هێشتا پیسی و قێزەونیی سەرمایەداریی تیادا نییە.
لە کۆمەڵگادا ژیان مانای پیس نەکردن دەگەیەنێت. ئەوەی ڕێبەرایەتی دەیڵێت، دەوڵەت، شار، چین و توێژەکان، واتە دادۆشین و بەکارهێنان و خراپی و پیسبوون. ئەو شوێنەی حەقی تیایدا لە دایک بووە شارۆچکەیەکە، بەڵام تایبەتمەندییەکانی گوندی زۆر تیادا مابوو. حەقی لە ئولوبەی ژیا، شوێنەکەی ئەو لە ئولوبەی بوو، بەڵام لە شوێنێکی ئاڵۆزدا بوو. منیش چووم بۆ پرسە و سەرەخۆشیی حەقی. دوای شەهیدبوونی تەرمەکەیمان برد بۆ ئولوبەی. هەڤاڵ عەباس و کەمالیش هەبوون. لەو کاتەدا، ئێمە نزیکەی ٢٠ هەڤاڵ ڕۆیشتین بۆ ئولوبەی.
مەراسیمی بەخاکسپاردن لە ئولوبەی
ئێمە خەڵکی ئولوبەیمان بینی. ئێمە بنەماڵەی حەقیمان بینی. شوێنێکی بچووک بوو وەک گوند. ئەوان کرێکارن، بندوق دەچێنن. لە ڕاستیدا حەقی خەباتکارێکی بەهێز بوو. لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ ئولوبەی نەک تەنها کارەکانی خۆی دەکرد، کاری هەموو دراوسێکانیشی دەکرد. له ئولوبەیشدا خۆشەویستبوو.
ئێمە چووین بۆ ئولوبەی. ئێمە تەرمەکەمان برد، بەڵام لەوێ سەرسام بووین. هەزاران کەس هاتن، شۆڕشگێڕان هاتن بۆ سەرەخۆشی. ئێمە سەرمان سوڕما. ئەوەی لەوێ بیستبووی هات بۆ سەرەخۆشی. تەرمی حەقیمان بە گروپێکی جەماوەریی زۆر گەورە بەخاک سپارد. کاتێک ڕۆیشتین ئێمە بەو ڕادەیە چاوەڕوانیمان نەبوو، بەڕاستی کاتێک باسمان لەخاکسپاردنی تەرمەکەی لە ئولوبەی دەکرد، ڕێبەر ئاپۆ ڕەخنەی لێگرتین. ڕێبەر ئاپۆ وتی: "ئێوە ڕۆیشتن. خەڵکێکی زۆر هاتن بۆ ئەوێ. دەبوایە ئێوە لەو کاتەدا هەندێک جیاوازتر نزیک ببونایەتەوە. پەیوەندیتان لەگەڵ ئەو شۆڕشگێڕانەدا، لەگەڵ ئەو کەسانەدا دروستبکردایە و پەیوەندییەکی جیاوازتان پەیوەندیتان دروستبکردایە، ئێوە تەنها ڕۆیشتن بۆ ئەوێ و تەرمەکەتان بە خاک سپارد". کەسایەتیی حەقی کاریگەر بوو.
ئەو بەهایانە، کە شەهیدان دروستیان کردووە
زۆر گرنگە لەم بوارەدا بە ڕاستی حەقی بناسرێت. بۆ ئەو مەبەستەش دوای شەهیدبوونی حەقی، ڕێبەر ئاپۆ بڕیاری بە حیزبوونی دەرکرد. بە حیزبوون بۆ یادکردنەوە حەقی درا. ڕێبەر ئاپۆ وتی، "بە شەهیدبوونی حەقی و ئەوانەی خوێنی خۆیان بەم بیر و باوەڕەی هەبوون، ئێستا دۆزێک هەیە. ئێستا ئەمە دۆخ و حاڵەتێکە و ناگەڕێتەوە. ئێمە درێژەپێدەری رێگای شەهیدەکانمانین. ئێمە دوای بیر و تێکۆشانی ئەوان دەکەوین و درێژەیان پێ دەدەین. ئێمە بەو هیوایەن، کە بیر و ڕامانی ئەو هەڤاڵانە بە سەرکەوتن بگەیەنین بۆ ئەوەی ببینە شایستەی حەقی". لە لایەکەوە ڕێبەر ئاپۆ ئەم تێکۆشانەی گەیاندە ئەمڕۆ و بەرەوپێشی برد و پەرەی سەندووە بۆ هێنانەدی هیواکانی هەڤاڵ حەقی. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە دڵسۆزییەکی گەورەی بۆ شەهیدان نیشانداوە، هەمیشە هەوڵیداوە داواکارییەکانی شەهیدەکان جێبەجێ بکات. یەکێک لەو هۆکارانە ئەوەیە، کە ڕێبەر ئاپۆ بەو ڕادە زۆرە بەپەرەنسیب و خاوەن بنەمایە، زۆر هەوڵ دەدات و لە دژی زوڵم تێدەکۆشێت و خاوەنداری لە بەهاکانی دەکات، پەیوەستە بە بەهاکانی شەهیدانەوە.
لە دوای هەر شەهیدبوونێک وەڵامێک درایەوە
واتە ڕێبەر ئاپۆ پارێزرگاریی لەو بەهایانە کرد، کە لەلایەن حەقییەکان و کەمالەکان و مەزڵومەکانەوە بناغەیان بۆ دانرا، خاوەنداریەتیی لێکردن، خۆی بە نوێنەری ئەوان زانی. ڕێبەر ئاپۆ ژیانی خۆی وەک فەرمانێک و ڕێنماییەک وەرگرت. لەو کاتەدا و بەو تێگەیشتنەوە ئێمە پەکەکە دەناسین و لێی تێدەگەین. ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ لەم پێناوەدا لە بەرامبەر شەهیدبوونی هەڤاڵێک ئەوە بکات، ئاخۆ دەبێت ئەندامێکی ئاپۆیی پەکەکە، لە بەرامبەر دەیان هەزار هەڤاڵ و شەهیدبوونی دەیان هەزار مرۆڤی ئێمە دەبێت چی بکات و چۆن هەڵسوکەوت بکات؟ دەبێت باش تێگەیشتن لەمە دروست ببێت. دەبێت ئەم هەستە وەربگیرێت و بپارێزرێت. ئەمە هەستێکی زۆر گرنگە. ئەمە هەستێکی زۆر پیرۆزە، بۆیە هەستی هەڤاڵێتی لە ناو پەکەکەدا زۆر بەهێز و پێشکەوتووە. ڕێبەر ئاپۆ هاوڕێیەتیی خۆی نیشانداوە. هاوڕێیەتیی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە، کە خۆی سەرکەوتوو دەکات، ئەوەیە، کە فرمێسکی هاوڕێکانی لە ئامێز دەگرێت. ڕێبەرایەتی بەم شێوەیە نزیک دەبوویەوە و هەڵسوکەوتی دەکرد. تێکۆشان بەم شێوەیە پەرەی سەند و بەرەو پێش ڕۆیشت. ئێستا لەم ڕۆدا لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بەرخۆدان هەیە، ئەمە هەستی هاوڕێیەتییە، کە ئەو بەرخودانییە دەئافرێنێت. پێویستە لەم بوارەدا هەڤاڵانمان باش تێبگەن.
حەقی شۆڕشگێڕ و جەنگاورێکی چالاک بوو
بێگومان حەقی هەم ڕێکخستنکار و هەم پەروەردەکار و هەم جەنگاوەر و شۆڕشگێڕ بوو. بە دڵنیاییەوە، دەتوانم بڵێم، کە یەکەم شوێن، کە ئێمە لە دیلۆک ماینەوە ئەوە بوو. دەبێت لەوە تێبگەین، کە ئەم تێکۆشانە بە چ زەحمەتێک و هەوڵێک پەرەی سەندووە. ئەم تێکۆشانە لەناکاو پەرەی نەسەند. لە خوارەوە دروست کراوە. هیچ چەکێک و پارە و پەیوەندییەکی نەبوو، هیچ شتێکی نەبوو. ئێمە وتمان، ئێمە ڕۆیشتین بۆ دیلۆک. ئەو شوێنە، کە لێی دەماینەوە چۆن بوو. بەڕاستی ئەو شوێنە بوو، کە مرۆڤ نەیدەتوانی تیایدا بژی. ئەوان ژێرزەمینی شوقەیەکیان دروست کردبوو. لە ناوەوە، دوو ژووری وەک تونێل دروست کردبوو، وەک دوو ژووری بچووک، بەڵام هیچ پەنجەرەیەکی نەبوو. تەنها یەک دەرگای هەبوو. ئەو شوێنە، کە هەوای پیادا دەهات دەرگاکە بوو. دواتر پەنجەرەیەکی بچووکی لەسەرووی دەرگاکە دروستکرد، ئێمە لەوێ دەماینەوە.
بیناکە تەڕ بوو، ئێمە کاتێک بەیانیان هەڵدەستاین، لێفە و بەتانی، جل و بەرگ و هەموو شتەکان وەک لە ئاو هەڵکێشرابن ئاوا بوون. مرۆڤ لە شوێنەکانی ئاوا دەڕزێت. ئێمە چەند مانگێک لەوێ ماینەوە. ئێمە لە شوێنێک بە ناوی هۆشگۆری سەرو ئەو خانویەمان بە کرێ گرتبوو. هیچ پارەیەک نەبوو، هەڤأڵ دەڕۆیشتن و کاریان لە کاری بینا سازیدا دەکرد. هەڤاڵ کەمال و جومعە پێشتر هاتبوون. تەنانەت پێش ئەوەی ئێمە بڕۆین، پێش ئەوەی حەقی بچێتە دیلۆک، ئەوان لە دیلۆک کاریان دەکرد. لە ماوەیەکی کورتدا کرێکاران لەوێ ڕێکخران و رێکخستنیان بۆ دروستکرا، مەئمورەکان ڕێکخران، مامۆستایان ڕێکخران، خوێندکاران ڕێکخران. لە ماوەیەکی کورتدا ئێمە لە دیلۆک بووینە کاریگەرترین ڕێکخستن. ئێمە هەم لەنێو گەنجان و هەم لەناو کرێکاراندا بووینە کاریگەرترین ڕێکخستن. کاریگەرترین تێکۆشان لە دژی فاشیستەکان لەلایەن ئاپۆییەکانەوە ئەنجامدرا. بێگومان ئەمە بە کاریگەریی کەسایەتی، هەڵوێست و ڕێبازی حەقی ئەنجام درا.
تایبەتمەندییەکانی کادرەکانی سەرەتایی بزووتنەوەکە
هەروەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "حەقی ڕۆڵەی پاکی دەریای رەش بوو. کادرەکانی سەرەتایی گروپی ئاپۆیی بەم شێوەیە بوون. زۆربەیان منداڵی گوندنشینەکان بوون. کەسانێک بوون کە پەیوەندییان لەگەڵ گوندێکدا هەبوو. لە ژینگەیەکی دابەشنەکراوەوە هاتبوون. هەموومان تایبەتمەندییەکی لەو جۆرەمان هەبوو. ئەوانەی دەچوونە شار، لە خەسڵەتەکانی گوندەکەیان دوور نەدەکەوتنەوە. شوێنێکی وەها بوو. بێگومان ئەمە گرنگە. دەست دەکەیت بە تێکۆشان. پەیوەست بوون بە خەبات شتێکە، دروستکردنی رێکخستن لەسەرەتاوەە شتێکی دیکەیە. بە تایبەت ئەگەر بابەتە کوردستان بێت، هێندەی تر جیاوازتر دەبێت. چونکە پێویستە هەموو شتێک بخوڵقێنیت. تایبەتمەندی کادری دەستەی یەکەمی گروپی یەکە ئەوەیە کە بە هەوڵ و ماندووبوون و قوربانیدان، بەبێ ئەوەی چاوەڕوانی هیچ شتێک بکەن، پەرەیان بەو تێکۆشانە داوە. پێنج کەسن، کەواتە چۆن خۆیان ڕێکدەخەن؟ پێویستە یەکگرتووبن، پێویستە هاوڕێیەتیەکی پتەو هەبێت، شان بە شانی بەرخۆدان دەکەن بۆ پەرەپێدانی ئەم تێکۆشانە. تازە دەستت پێکردووە، ٣-٥ کەسیت. دۆخەکە چۆن دەبێت؟ ئەم خەباتە تەنیا بە دڵسۆزییەکی گەورە و بە هاودەنگییەکی گەورە و بە خۆشەویستی و ڕێزگرتنی یەکتر و بە هاوڕێیەتیەکی نموونەیی پەرەی پێدەدرێت.
پەیوەندی هاوڕێیەتی داهاتووی گروپەکەی دیاری کرد
وەک رێبەرتی دەڵێت، بەکارهێنانی وشەی کوردستانیش مەترسیەکی گەورەیە. رێبەرتی دەڵێت، من وشەی کوردستان جێی داگیرکەرانە بە دزی دەوت، راستیەکی بەم شێوەیەی کوردستان هەیە. راستیەکی بەم شێوەیەی دوژمنیش هەبوو. لە سڵەکانی ١٩٦٠ – ٧٠ زیاتر مەترسی هەبوو. پێم وابێت ئێستا لایان بردووە. بە چاوی خۆم بینی. زۆر جار چووینە بەڕێوەبەرایەتی ئەنقەرە و دەزانین. کاتێک لە ئەنقەرە بووین پۆلیسەکان هەموو کاتێک هەڵیان دەکوتایە سەر کەمپ و خوێندنگای خوێندکاران. هەندێک ئاهەنگیش سازدەکران بەڵام دەستگیرکردن دروست دەبوو. ٢، ٣ یان ٤ رۆژ دەستگیر دەکران و دواتر ئازاد دەکران. ئەو کاتە زۆر دەستگیر نەدەکران. لە بەڕێوەبەری ئەنقەرە و ئەستەنبوڵدا دۆویز بە ناونیشانی ' لە بەرانبەر هەموو شتێک دان بە خۆماندا دەگرین، بەڵام لە بەرامبەر پارچەبوونی وڵات ناتوانین؛ هەڵدەواسران. واتە دەتوانیت، تریاک بەکار بێنی، دزی بکەیت، کاری نابەجێ بکەیت و مرۆڤ بکوژی. واتە دەتوانیت هەمو وشتێک بکەیت، بەڵام تەحەمولی ئەو شتە ناکەن. پارچەبوون بە هیچ شێوەیەک نابێت. لە شوێنێکی بەو شێوەیەدا بە هەلوێستی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دەبێت دۆخێکی چۆن بێت؟ بە دڵنیاییەوە پێویستە پشتگیریەکی زۆر لە یەکتری بکەن و هاوڕێیەتیەکی بەهێز هەبێت. ژیانی خۆیان پێشکەش بکەن. بە شێوەیەکی دیکە پێشکەوتن نەدەبوو. لەبەرئەوەی رێکخستنێکی جیاوازە و پەکەکەیە. من پێشتر هەواداری 'تەهەکەئۆ' بووم. بەر لەوەی ببم بە ئاپۆیی، پەیوەندیم بە هەندێک گروپەوە هەبوو کە باسی کوردستانیان دەکرد. جگە لە ئاپۆییەکان پەیوەندیم لەگەڵ گروپەکانی دیکەشەوە هەبوو. چالاک بووم. بووم بە ئاپۆیی و پەیوەندیم لەگەڵ گروپە کوریەکانی دیکەی کوردی دابڕی. دەرکەوتن و وتیان، ١٠-١٥ کەس کۆبوونەتەوە و کوردستان دروست دەکەن و گاڵتەیان دەکرد. لەبەرئەوەی خۆیان گروپیان هەبوو و پەیوەندیان هەبوو. دەیانگوت ئەم گروپە نوێ و بچووکە. هیچ لایەک و گروپێک بڕوای بەوە نەبوو کە گروپی ئاپۆیی بەم شێوەیە فراوان دەبێت. دەوڵەتیش چاوەڕێی نەدەکرد. ئەو کاتە چۆن پیشکەوت؟ تایبەتمەندی هەڤاڵانی سەرەتا بۆ هاوڕییەتی بووە هۆکاری پێشکەوتن. شێوە، ڕێباز، قسەکردن، جددیبوون، هەولدان، رەنجی رێبەر ئاپۆ ئەم بزوتنەوەیەی بەرەو پێشەوە برد. بە تەنیا ئەم تایبەتمەندیانە دەیانتوانی گروپەکە بەرەو پێشەوە ببەن. بۆیەش رێبەر ئاپۆ هەر لە سەرەتادا وتی، " ئەمە شۆڕشێکی سەختە. ئاسان نییە". بۆ هەڤالانی باسی زەحمەتی و سەختیەکانی ئەو کاتە دەکرد و دەیگوت، ' ئێوە بەم تێگەیشتنەوە دەکەنەونە نێو ئەم کارە. بەم شێوەیە خۆتان ئامادە دەکەن. کدر و رێکخستن کە خۆیان لەبەرانبەر زەحمەتیەکان رادەگرن، لەنێو سەختیەکاندا پێشدەکەون. خۆی کۆمەڵگا ئامادە نییە، هیچ کوردێک نییە کە خیانەتی لە خۆی نەکردبێت. ئێوە ئەم راستیەی کورد رێکدەخەنەوە.'
رێبەر ئاپۆ هەر لەسەرەتاوە پێوانەیەکی گەورەی لەبەرچاو گرت
بە پلانی شارک ئیسلاحات بە تایبەتی ویستیان رۆژئاوای فورات لە کوردبوون داببڕن. بۆ ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگا پێویستی دەکرد کە پێشەنگ و کادرەکان راستی کۆمەڵگا، راستی خۆیان و راستی تێکۆشان بە باشی بزانن. ریبەر ئاپۆ باسی ئەوەی دەکرد. چۆن دەبن بە کادر؟ چۆن دەبنە کەسایەت؟ باسی ئەو شتانەی دەکرد کە لەگەڵ کادرەکاندا ناگونجێت. پێوانەی نوێی بەرز دەکردەوە. پێوانەکانی ئەو کاتەی رێبەر ئاپۆش هەر بەرز بوون.
تێگەیشتن لە پەکەکە، تێگەیشتنە لە حەقی، خەیری، مەزلۆم و کەمال
لە ڕووی دەستنیشانکردنی کادیرە سەرەتاییەکانەوە، ئەو کادیرانەی کە پەکەکە و گروپی یەکەمی ئاپۆییان پێکهێنا چۆن بوون؟ ئاپۆییەک چۆن بوو؟ پێویستە لە کێ تێبگەین بۆ ئەوەی لەم بابەتە تێبگەین؟ پێویستە لە حەقی، خەیری، مەزلۆم و کەمال تێبگەین. کاتێک لێیان تێگەیشتین، ئەوا تێدەگەین ئەم ئاپۆییانە چ جۆرە گروپێک بوون، چ جۆرە ڕێکخراوێک بوون؟ ئەوکات تێدەگەین کە بۆچی ڕێکخراوەکانی تر سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام ئاپۆییەکان سەرکەوتوو بوون و خەباتی خۆیان گەیاندە ئەم ئاستە. بێگومان گەیشتن بەم ئاستە، ڕاستییە ئایدیۆلۆژی و تیۆری و سیاسییەکان گرنگن. بەڵام ئایدۆلۆژیا و سیاسەتی دروست بەو کەسانە دەکرێت کە بۆ ئەم کارە گونجاون. ئەگینا تەنها وتنی ڕاستیەکان بەس نییە. پێویستە کادر و سەرکردە ئەم حەقیقەتە لە پراکتیکدا بەکاربهێنن و حەقیقەت بە زیندووی بهێڵنەوە و لەسەر ئەو بنەمایە جیهان و ژیانێکی نوێ دروست بکەن. بۆ ئەوەی بزانین لە ٤٥مین ساڵیادی پەکەکەدا ، بزانین پەکەکە چۆن گەیشتە ئەم ئاستە، پێویستە ڕاستی یەکەمین شەهیدی گەورەمان حەقی کارەر بزانین. یەکێکە لە شەهیدەکانمان کە هۆکاری دامەزراندنی پارتەکەمانە. ڕێبەر ئاپۆ دەیگوت: ئەگەر حەقی شەهید نەبوایە، نازانم رێ و رێبازی ئەم بزووتنەوەیە چۆن دەبوو. چونکە لەگەڵ شەهیدبوونی حەقی ئەم بیرۆکەیە بوو بە دۆز و خەڵکانێک هاتنە پێشەوە بۆ ئەوەی گیانی خۆیان ببەخشن بۆ ئەم بیرۆکەیە. هەروەها شەهیدبوونی حەوی جددیەتی زیاتر کرد. ڕێبەر ئاپۆ هەر لە سەرەتاوە جدی بوو لە هەڵوێستی خۆی، میتۆدەکەی، پەیوەندییەکانی، قسەکانی، ژیانی خۆی و هەموو شتێک. بەڵام شەهیدبوونی حەقی هەم بۆ ڕێبەر ئاپۆ و هەم بۆ هەموو کادرەکان دۆخێکی نوێی هێنایە ئاراوە. زیادبوونی بەرپرسیارێتی. چونکە هاوڕێ بەنرخەکەمان شەهید بوو. شەهیدبوونی کەسێکی وەک حەقی کاریگەرییەکی گەورەی دروست کرد. ئێدی بە شێوەیەکی دیکە سەیری ژیان دەکەیت. بەرپرسیارێتی زیادی کرد. چونکە هاوکارێکی بەنرخ شەهید بوو. ئەمە ڕووداوێکی زۆر مانادارە. شەهیدبوونی کەسێکی وەک حەقی کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو. تۆ ئێستا بە شێوازێکی تر سەیری ژیان دەکەیت. هەڤاڵێکی بەو شێوەیە بوو کە ئەگەر ئەگەر ئاگات لە حەسرەت و دۆزی ئەو نەبێ، دەست لە مرۆڤبوون هەڵدەگریت. هەستی پێ دەکەیت. ئاپۆیی و کادری یەکەم لەگەڵ شەهیدبوونی حەقیدا هەستیان بەم شتە کرد. ڕایانگەیاند، پێویستە بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە هەڤاڵ حەقی جێبەجێ بکەن و ئەم خەباتە بەرەو پێشەوە ببەن. ڕێبەر ئاپۆ هەروەها وتی: ئێستا پێویستە پارت دروست بکرێت، ئەمە لەگەڵ شەهیدبوونی حەقی ڕوویدا. بەڵێ ئەم پارتە پارتی حەقیە. بەهۆی ئەمەوە ڕێبەرتی خۆی دەیگوت "پەکەکە پارتی شەهیدانە.
ئەمڕۆ بە دەیان هەزار شەهید هەیە، وەک رۆژی یەکەم پەکەکە پارتی شەهیدانە. بۆ یادکردنەوەی حەقی دامەزرێنرا. بەڵێ، دۆزی ئازادی و کوردستان هەبوو. بەڵام بە کەسایەتی حەقی ئەم هزرە بە خێرایی بۆ پارتیبوونی جددی، ئازادیخواز و دیموکرات گۆڕا. ئێمە بە بۆنەی ٤٥مین ساڵایدی دامەزراندنی پەکەکە، بە رێز و خۆشەویستیەوە یادی هەڤاڵان حەقی، کەمال، خەیری، مەزلۆم ، ئەو شەهیدانەمان کە یەکم گروپیان دروست کرد دەکەینەوە و جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە داوکاریەکانیان جێبەجێ دکەین. بژی سەرۆک ئاپۆ. بژی پەکەکە، بژی پژاک، بژی تێکۆشانی ئازادیمان!
ف.ق \ ژ.ت