مستەفا قەرەسو باس لە حەقی قەرار دەکات-١-

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسو رایگەیاند، کە کاریگەری شەهیدبوونی حەقی قەرار لەسەر دامەزراندنی پەکەکەدا هەیە و وتی، "ئەم پارتیە پارتی حەقیە. لەبەر ئەوە رێبەرایەتی لەبارەی پەکەکەوە وتی، 'پەکەکە پارتی شەهیدانە'.

قەرەسو لە ٤٤ەمین ساڵیادی پەکەکە سەبارەت بە حەقی قەرار کە لە ساڵی ١٩٧٧ لە دیکۆک لە ئەنجامی پیلانگێڕییەکدا تیرۆر کرا قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد. قەرەسو سەرنجی راکێشا بۆ سەر گرنگی شەهیدبوونی قەرار لە دامەزراندی پەکەکە.

واتای هەڤاڵ حەقی گەورەیە

"لە کاتێکدا پێدەنێینە ساڵی ٤٥ەمینی پەکەکە، من بە رێزەوە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ دەکەم کە پارتەکەی دامەزراند و شەهیدانمان کە پارتیمان و تێکۆشانیان گەیاندە ئەمڕۆ بە پێزانین و رێزەوە بە بیر دەهێنمەوە. سەرباری ئەوەی کە بە فەرمی ٤٤ ساڵەی پارتەکەمانە، ئێمە لە ٥٠ ساڵەیداین. وەک دەزانرێت بزوتنەوەی ئاپۆیی لە بەهاری ١٩٧٣ لە بەنداوی چوبوکی ئەنقەرە دامەزرا. رێبەر ئاپۆ و پێنج هەڤاڵی خۆی گروپی یەکەمینیان دامەزراند. هەڤاڵ حەقی قەرار بۆ پارتەکەمان زۆر بە واتایە. هەڤاڵ حەقی لە تێکۆشانی پارتەکەماندا، لە سەرکەوتنی پارتەکەماندا خاوەن پێگەیەکی زۆر گرنگە. یەک لە یەکەم هەڤاڵەکانی رێبەر ئاپۆیە. کاتێک رێبەر ئاپۆ لە زیندان ئازاد ببوو لەبەر ئەوەی ماڵی نەبوو بەدوای ماڵدا گەڕابوو، هەڤاڵێکی وتبووی، کە لە ماڵی حەقی قەرارو کەمال پیردا جێگە هەیە، ئەو دەتوانێت لەوێ بمێنێتەوە، ئەو هەڤاڵانەی لەوێبوون شۆڕشگێڕ بوون و ئەوان پێشوازی لێدەکەن. رێبەر ئاپۆ لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٢ چووە ماڵی حەقی و کەمال. سڵاویان لێدەکات. دەڵێت لە زیندان هاتوومەتەدەر و بەدوای ماڵدا دەگەڕێم، ئێستا جێگەم نییە، هاتوومەتە ئەم ماڵە. هەڵبەت دیارە کە ئەو لەسەر پێشنیازی هەڤاڵێکی خۆی هاتووەتە ئەوێ. کەمال پیر دەیگوت: رێبەرایەتی هات بۆ ماڵەکە. هەڤاڵێک پێشنیازی کرد، وتی هەڤاڵانی ئێرە شۆڕشگێڕن، وتی من لەمەودوا لێرە دەمێنمەوە و بەم جۆرە مایەوە. هەڵبەت کاتێک باسی لەوەدەکرد، دەیگوت کە شێوازی رێبەر ئاپۆ چەندە کاریگەرە و راستەوخۆ کاریگەری دەکردەسەر مرۆڤەکان. کەمال دەیگوت رێبەر ئاپۆ دوای هەفتەیەک بووە خاوەنی ماڵەکە. لەماوەی مانگێکدا ئێمە هەموومان بە گوێرەی رامانی ئەو دەجوڵاینەوە. لە رووی بیردۆزی، هزری و هەڵوێستەوە کاریگەری لەسەر ئێمە دانا.

کەمال و حەقی لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دەست بە رێکخستن دەکەن

بەم جۆرە رێبەر ئاپۆ، کەمال و حەقی یەکتریان ناسی. بە شێوەیەک، دوای هاتنەدەرەوە لە زیندان دەبنە یەکەم هەڤاڵەکانی ئەو. ئەوانە یەکەم هەڤاڵی ئەون کە بە گوێرەی رامانی خۆی کاریگەرییان دەکاتە سەر. تایبەتمەندییەکی بەم جۆرەیە هەیە. دوای ئەوەی رێبەر ئاپۆ هەم شۆڕشگێڕانی کۆلێژی زانستە سیاسیەکان و هەمیش شۆڕشگێڕانی ئەنقەرەی رێکدەخت، حەقی و کەمال بوونە نزیکترین هەڤاڵەکانی رێبەر ئاپۆ. لەم بوارەدا حەقی قەرار لەناو کاروباری شۆڕشگێڕیی رێبەر ئاپۆ لە ئەنقەرەدا بەشداری کرد. بەتایبەتی لە ئایۆد پێکەوە خەبات دەکەن. خۆی ئەو کاتەی رێبەر ئاپۆ لە زیندان هاتەدەرەوە من بینیم. ساڵی ١٩٧٢ من چوومە کۆلێژی زانستە سیاسیەکان. رێبەر ئاپۆ لە مانگی تشرینی یەکەم یان تشرینی دووەم لە زینداندا بوو. ئەو هاتبوو بۆ خوێندنگە، من دەڵێم لەوانەیە لە تشرینی یەکەمدا هاتبێتە دەرەوە. بە تاقیکردنەوەکاندا تێپەڕی و وانەی تەواو کرد. ئەو کاتە مافێکی بەو جۆرەیان دەدا. ئەگەر لە بەر هەندێک هۆکار بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی حوزەیراندا نەکردایە، ئەو کاتە لە پایزدا بەشداری تاقیکردنەوەکانی دەکرد. دوای ئەوەی رێبەر ئاپۆ لە زیندان هاتە دەرەوە، چووە تاقیکردنەوەکان و وانەکەی تێپەڕاند.

حەقی یەک لە نزیکترین کەسەکانی رێبەر ئاپۆ بوو

لەو سەردەمەدا کاتێک دەچووە زیندان و لە ئەنقەرە لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکاندا تێکۆشانی شۆڕشگێڕی پێس دەخست، نزیکترین هەڤاڵی دەبێتە حەقی. رێبەر ئاپۆ و حەقی هەڵبەتە کەمال لە بەرەوپێشبردنی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی لە ئەنقەرە و رێکخستنی گەنجانی شۆڕشگێڕدا رۆڵێکی زۆر گرنگیان گێڕا. من شایەتم. رێبەر ئاپۆ دوای ئەوەی کۆلێژی زانستە سیاسیەکانی جێهێشت، یەکەم کەس بوو کە لایەنگرانی تەهەکاپەجەی رێکخست، هەڤاڵانی تەهەکاپەجە هێشتا لە زینداندا بوون. لەوێ ناسوح میدحەت لە زیندان ئازاد نەکرابوو. ئەو کاتەئۆغوزخان موفتوغڵو و کەسانی تر کە لەو گروپەدا بوون، هیچ یەک لە بەڕێوەبەرانی دەڤ یۆل، تەهەکاپەجە لە زیندان ئازاد نەکرابوون.

لەم قۆناغەی ٧٣-٧٤دا رێبەر ئاپۆ کە لەو ساڵانەدا لە ئەنقەرە گەنجانی شۆڕشگێڕی بە رێکخستن دەکرد. لەپەنای ئەوەشەوە هەڤاڵ حەقی قەرار و کەمال پیر هەبوون. من لە نزیکەوە ئەوەم بینی. لەبەر ئەوەی من لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکان دەمخوێند. من لە نزیکەوە بەدواداچوونم بۆ ئەو قۆناغە دەکرد. ئەو کاتە من لایەنگر بووم. بەڵام باش دەزانم کە رێبەر ئاپۆ لەو کاتەدا پێشەنگی رێکخستنی گەنجانی ئەنقەرە بوو، بە تایبەتیش بەرێکخستنی گەنجان لە رامانی لایەنگیر تەهەکاپەجەدا بوو. ئەوە دۆخێکی زۆر گرنگ بوو.

وەک گروپێکی جیاواز دەستی بە رێکخستن کردن کرد

هەڤاڵ حەقی هەڤاڵی رێبەر ئاپۆیە. لەبەر ئەوەی حەقی و کەمال تورک بوون، رێبەر ئاپۆ بیری لەوەدەکردەوە کە ئەوان لە ناو بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی تورکیا یاخود لەناو رێکخستنێکی شۆڕشگێر کەئەو دایبمەزرێنێت، دەیویست ئەوان بکاتە بەشێک لەو تێکۆشانە. تا کۆتایی ساڵی ١٩٧٤، لە راستیدا رێبەر ئاپۆ سەرەتا وای بیردەکردەوە کە لەگەڵ تەهەکاپەجە گەنجانی کورد و گەلی کورد بەرێکخستن بکات. لەگەڵ تەهاکەپەجە واتە لەگەڵ رێکخستنی شۆڕشگێڕی لە تورکیا، لە نێوان مامەڵەکردن و هەڵسوکەوتە لەناو پێشخستنی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی لە تورکیا و تێکۆشانی ئازادی لە کوردستاندایە. ئەوە مامەڵەیە هی سەرەتایە، بەڵام دواتر دەبینێت کە هێزە شۆڕشگێڕەکان لە تورکیا، مامەڵەیەکی هەڵەی هێزە چەپەکانی تورکیا لە کوردستان بە پێویست نابینێت، هەر بۆیە رێکخستنی گروپێکی جیاواز بە پێویست دەزانێت. دەتوانین بەم جۆرە بڵێین. ئەگەر ئەو کاتە بزوتنەوە شۆڕشگێڕییەکانی تورکیا بە دروستی مامەڵەیان بکردایە، بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی تورکیا و بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی کوردستان دەیانتوانی هەم شۆڕشی دیموکراتیکی تورکیا جێبەجێ بکەن و هەمیش بە تێکۆشانێکی هاوبەش کوردستان ئازاد بکەن. بەراستی رێبەر ئاپۆ بیری دەکردەوە کە کەمال و حەقی دەتوانن لە بەرەوپێشچوونی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕیی تورکیادا رۆڵ بگێڕن. بەڵام هەڤاڵان قەبوڵ ناکەن. لە دۆخی چەپەکانی ئەو کاتەی تورکیا دەڕوانن، لە رێکخستنەکان دەڕوانن. هەروەها لە هەڵوێست، مامەڵە و رامانی رێبەر ئاپۆ دەڕوانن. بە بینینی ئەوەی کە راستترین هەڵوێست، دروستترین هەڵوێست ئەوەیە کە لە کوردستان لەگەڵ رێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ئازادی گەش بکەن، بڕیار دەدەن لە گەڵ رێبەر ئاپۆدا بجوڵێنەوە. ماوە ماوە ئێمە دەڵێین کەمال پیر لە زینداندا گێڕایەوە. لە شۆڕشی کوردستاندا ئازادی و شۆڕشی گەلانی تورکی بینی. شۆڕشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بینی. بۆ ئەوەش بەشداری لە شۆڕشی کوردستاندا کرد. هەڵبەت بەشداربوونی حەقی و تێکۆشانی ئەو لەگەڵ رێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە. رێبەر ئاپۆ بەر لەوەش بە حەقی وتبوو، "گیانی شاراوەی من".

حەقی و کەمال لە کۆبوونەوەی دیکمەندان

من لە ساڵی ١٩٧٥دا حەقی و کەمالم ناسی. دوای ئەوەی کە بڕیاردرا کە ئێمە بە شێوەیەکی چالاکتر بەشداری لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا بکەین، یاخود بە بڕیاری کۆتایی کاتێک ئەوە بە تەواوەتی روون بووەوە، لە ساڵی ١٩٧٦دا ئێمە کۆبوونەوەی دیکمەنمان ساز کرد. کەمال و حەقیش لەوێ بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد. من دەتوانم بڵێم کە ئەوە یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی گرنگ بوو. ٢٥-٣٠ هەڤاڵ لەو کۆبوونەوەیەدابوون. کۆبوونەوەکە لە ماڵێکدا کە خوێندکارانی سیوەرگ تیایدا دەمانەوە ئەنجامدرا. لەو کۆبوونەوەدا هەر کەس باسی لە چیڕۆکی خۆی کرد. ئەنجا ئەوەی هەرکاممان لە کوێ لەدایکبوون؟ لە بنەماڵەیەکی چۆن گەورە بووین، ئێمە چۆن بەشداریمان لە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕیدا کردووە. بە وتەیەکیتر، بەر لەوە لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بکرێت، ئێمە سەرەتا باسمان لە چیڕۆک و ژیانی خۆمان کرد. حەقی و کەمالیش لەوبارەوە قسەیان کرد، هەندێک هەڤاڵ تووشی سەرسوڕمان بوون. واتە کاتێک لە کوردستان هەموو کەس لە کوردایەتی رایدەکرد، تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان تێکۆشانێکی زۆر دژوارە، شۆڤێنیزم لە کوردستاندا بڵاوبووەتەوە، بزوتنەوە شۆڕشگێڕییەکان لە تورکیا هەڵبەت پێشتر هەبوون و گەورەتر و بەرفراوانتر دەبن، کاریگەر دەبن. لەوەها دۆخێکدا دوو هەڤاڵی تورک هەن، بەشداربوونی کۆبوونەوەیەکی بەو جۆرە هەڵبەتە لەلایەن هەڤاڵانەوە بە سەرنجەوە چاوی لێدەکرا. بۆ هەڤاڵان سەرنجڕاکێش بوو.

حەقی چووە ناو بەڕێوەبەرایەتی گروپەکە

دوای ئەو کۆبوونەوەیەی ساڵی ٧٦، حەقی وەک یاریدەدەری سەرۆک چووەن نا بەڕێوەبەری کە لە چەند کەس پێکدەهات. لەلایەکەوە مامەڵەیەک کە دوو یاریدەدەری سەرۆک هەبوو قەبوڵی کرد. هەڵبەتە کۆبوونەوەی ٧٦ زۆر گرنگبوو. تا ئەو رۆژەی ئێمە لە ئەنقەرە تێدەکۆشاین. ئێمە لە ئەنقەرە تێکۆشانێکی ئایدۆلۆژیمان بینی. هەوڵمان دەدا گەنجان بۆلای خۆمان رابکێشین. هەوڵمان دەدا خۆمان پەروەردە بکەین. لە سەرەتای ١٩٧٦ دا. لەبەر ئەوە ئێمە دەتوانین بڵێین کۆتایی ١٩٧٥، لە کۆبوونەوەی دیکمەن لە کۆتایی ٧٥ و سەرەتای ٧٦ ئەنجامدرا و بڕیاری گەڕانەوە بۆ کوردستان درا. ئەمەش زۆر گرنگ بوو. بڕیاربوو زوتر بگەڕێینەوە بۆ کوردستان. واتە ساڵی ٧٣ کە یەکەم گروپی ئاپۆیی پێکهات. بەڵام دوای ساڵی ١٩٧٤ چالاکبوونەکەی زیاتر بوو.

٧٤ بەتایبەتیش ٧٥ گروپە ئاپۆییەکان لە ئەنقەرە رێکخران و بەرەوپێش بران. کاتێک یەکەم کادرەکاننئامادە کران، ئێمە ١٥-٢٠ کادر لە ئەنقەرە ئامادەکراین، رێبەر ئاپۆ بڕیاریدا ئەو خەباتانە بگەیەنێتە کوردستان. لەو کۆبوونەوەدا ئەو بڕیارە وەک بڕیارکی رێکخستنی و وەک بڕیارێکی گروپ درا. دوای کۆبوونەوەی ٧٦ ئێمە ئیتر دەچوینە کوردستان. بەر لەوەش سەرۆک ماوە ماوە دەچووە کوردستان. هەروەها هەڤاڵ جومعە، هەڤاڵ کەمال روویان کردبووە کوردستان. هەروەها هەڤاڵ فوئاد دەچووە دێرسیم. پێشتریش بەو جۆرە چووبوونە کوردستان. بەڵام ئەوە ماوە ماوە روویدەدا. لە ساڵی ٧٦ بڕیاردرا کە بەتەواوەتی بچینەوە کوردستان.

حەقی چوو بۆ بازید

هەڤاڵ حەقی یەکێک بوو لەو کەسانەی کە دەچێتە کوردستان. ئێستا کاتەکەی بە تەواوی لەبیرم نییە. یان ٧٥ یان ٧٦ بوو. بە ئەگەرێکی زۆر دوای بڕیاری گەڕانەوە بۆ کوردستانە. هەڤاڵ حەقی چوو بۆ بازیدی ئاگری. پێش ئەوەی بڕوات هات. لە کەمپی خوێندکارانی فاکولتەی زانستە سیاسییەکان بووین. لەوێ قسەمان کرد. لەو کاتەدا کتێبمان بۆ کوردستان دەنارد، کتێبی تیۆریمان دەنارد. کتێبەکانی مارکس، لینین، ستالین، ئەنگەلس، خەباتی نەتەوەیی مۆزەمبیق، خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی ئەنگۆلا و شۆڕشی کوبایان کۆدەکردەوە.

لەبیرم دێت هەڤاڵ حەقی، پێم وایە عەبدوڕەحمان ئایهانیش لەو کاتەدا لە نێو ئێمەدا بوو. لەگەڵیدا چوون بۆ ئاگری، چوونە بازید. ماوەیەک لەوێ کاریان کرد. هاتنەوە. دوای ماوەیەکی کەم هەڤاڵ حەقی چووە ئەدەنە. لەوێ کاری کرد. بێگومان لەو سەردەمەدا هیچ پەیوەندییەک دەرفەتێک نەبوو. کاتێک لە ئەدەنەوە دەچوو بۆ دیلۆک، تەنیا کرێی رێگەی پێبوو. دواتر یەک دوو کەس هەن کە چوویت پەیوەندی دروست دەکەین. ئەمانە درابوون، بۆیە ڕۆیشتن. بۆ نموونە لە مانگی تەمموز-ئابی ساڵی ١٩٧٦ من چووم بۆ دیلۆک. واتە گەڕانەوە بۆ کوردستان. بەم شێوەیە لە هاوینی ساڵی ٧٦دا بەشداریم کرد. ئێمە تەنها پارەی بلیتەکەمان پەیدا دەکرد. چووینە دیلۆک. لەو کاتەدا بۆ کۆبونەوەی شۆڕشگێران شوێنێک بەناوی تۆبدەر هەبوو، شۆڕشگێڕەکان دەچوونە ئەوێ.

حەقی کاریگەری لەسەر خەڵک دروست دەکرد

کاتێک حەقی دەچێتە ئەدەنە، یەک دوو پەیوەندی دروست دەکات. لەو گەڕەکانەی کە کوردی لێیە، واتە گەڕەکی کوردەکان، لە کافێ یان لە تۆبدەر کە شۆڕشگێڕەکان لەوێ کۆدەبنەوە. لەو سەردەمەدا یەکێتی مامۆستایانی تورکیا، واتە یەکێتی مامۆستایان هەبوو. پێش ١٢ی ئازار سەندیکا بوون، دواتر تەسفیە کران. کۆمەڵەیان پێکهێنا. شۆڕشگێران لەو کۆمەڵانە کۆدەبوونەوە، نەک هەر لایەنێک، نەک گروپێک، بەڵکو هەموو شۆڕشگێڕەکان. هەڤاڵ حەقیش دەچێتە ئەدەنە. لەوێ لەگەڵ هەندێک هاوڕێیان لە ئەدەنە کار دەکەن. دوو کەسیان پێشتر چوونەتە دیلۆک. پێکەوە ماینەوە. گەنجێک هەبوو بە ناوی عارف خەڵکی خەلفەتی. پاشان لە خێڵفەتی شەهید بوو. گەنجێکی خەڵکی روحا بەم شێوەیە هەبوو، ئێمە پێمان دەگوت بژی یوسف. لەوێ لە بواری بیناسازیدا لەگەڵیان کاری دەکرد. چیمەنتۆ و خشتیان هەڵدەگرت و لە بواری بیناسازیدا کاردەکەن. بەم شێوەیە ژیانیان ڕێکدەخەن. هەڤاڵ حەقی لە ئەدەنە کار دەکات، پێشتر چووبووە ئێلح و لە ئێلح مابووە. چەند مانگێک لە ئێلح مایەوە. بەڵام لە ئێلح کوردی قسەدەکرا. بەو هۆیەوە، لەبەر ئەوەی کوردی نەدەزانی، دواتر ئێلحی جێ هێشت و دەچێتە ئەدەنە و دیلۆک، لە دیلۆک کار دەکات، بۆ ئەوەی نەزانینی کوردی نەبێتە بەربەست. وەک باسم کرد کاتێک لە ئەدەنە کار دەکات، تۆبدەر لە ماوەیەکی کورتدا ناوبانگێکی لە نێو خەڵکی دەوروبەریدا دروست کرد. کاریگەری لەسەر مرۆڤەکان دەبێت. بەڕاستی کەسایەتی حەقی شایستە بوو. کەسێکی بەڕێز بوو. نەک تەنها بە بیرکردنەوەکانی، بەڵکو بە هەڵوێستی خۆی کاریگەری لەسەر مرۆڤەکان هەبووە. پاشان عەلادین کاپان کە دواتر تەقەی لە حەقی کرد، لەوێ حەقی دەبینێت. لە ڕاستیدا حەقی هێشتا لە ئەدەنەبوو کە دەیکاتە ئامانج. لە تۆپدەر نیقاش زیادتر دەبێت. کەمێک مابوو بچنە دەرەوە و شەڕ بکەن. لەوێ شۆڕشگێڕان نیوەندگیری دەکات. وردتر بڵێین لەو کاتەوە، عەلادین کاپان دەیەوێت پیلان لە دژی حەقی دروست بکات. دەبینێت کە حەقی لە گروپی ئاپۆییدایە. هەروەها ڕێکخراوێکی بە ناوی 'پێنج بەش'ی دامەزراندووە. لە ڕاستیدا دەستی میتی تێدابوو. ئێمە دەمانزانی کە لە سێرت کەسێک بە ناوی دەروێش سادۆ هەبوو. دەیانەوێت حەقی شەهید بکەن.

لەبەرئەوە بەم شێوەیە قسە دەکەم. دەبینێت کە حەقی کەسێک زۆر کاریگەرە. بیر دەکاتەوە کە دەتوانێت گروپی ئاپۆیی رێک بخات و بەرەو پێشەوەی ببات. بۆیەش خۆی ریکخستنێکی پێنج بەشی دروست کرد و گروپی ئاپۆیی وەک ئاستەنگی دەبینی.

حەقی شۆڕشگێڕێکی گەورە بوو

حەقی کارەر دوای ئەوەی چەند مانگێک لە ئەدەنە کار دەکات دەچێتە دیلۆک. لە هەمان ڕۆژدا، لە هەمان کاتدا چوومە دیلۆک. لەوێ لەگەڵ حەقی کارم دەکرد. کە چووینە دیلۆک هەڤاڵ جومعە و هەڤاڵ کەمال لەوێ بوون. دوای هاتنی حەقی، حەقی بووە بەرپرسیاری دیلوک. هەڤاڵ کەمال و هەڤاڵ جومعە کەمێک چالاکتر بوون. ئەوان دەچوونە روحا. دەچوونە ناوچەکانی تر. حەقی لە دیلۆک دەمایەوە.

بەڕاستی حەقی شۆڕشگێڕێکی گەورە بوو. حەقی سەلماندی کە شۆڕشگێڕێکی گەورەیە بە تایبەت لە پراکتیکی دیلۆکدا. بێگومان پێشتر ڕێبەر ئاپۆ دەیگوت، ڕۆحی شاراوەی منە. هەڤاڵانی دەستپێکی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگن. لەو کاتەدا گروپێکی تری نوێی ئاپۆیی سەری هەڵدا. روون نەبوو کە دواتر چی ڕوودەدات. دیار نەبوو گروپە یان نا. بەڵام سەرەڕای ئەمەش باوەڕیان بە دوو شۆڕشگێڕی گەورەی وەک کەمال و حەقی و ڕێبەر ئاپۆ هەیە. ئەوان پێیان وابوو ڕێبەر ئاپۆ خەباتی شۆڕشگێڕانە بەرەوپێش دەبات.

ئەو کۆمەڵەیە کە ناوی ئادیۆد بوو،  پێشتر لەلایەن ئەندامانی تەسەئاپەوە، لەلایەن ریفۆرمخوازانەوە دامەزرابوو کاتێک بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی پەرەی سەند، بزووتنەوەی گەنجان لە ئەنقەرە دەستی بەسەردا گرت و بوو بە کۆمەڵەیەک بە سەرکردایەتی شۆڕشگێڕان، لە دەستی ڕیفۆرمخوازان دەرهێنار. بووە کۆمەڵەی گەنجان. حەقی لە دیلۆک کاری زۆر گرنگی کرد. بە رۆژ و شەو. بەڵێ ئیشی دەکرد، پێنج خولەک بێکار نەدەبوو. لەو کاتەدا لە دیلۆک خانووی کۆمونمان هەبوو. لە ماوەیەکی کورتدا لە دیلۆک لە ژێر ئیدارەی حەقیدا ٤-٥ خانووی کۆمۆن دروستکران. ئێمە گروپێکی بچووکین. کۆمۆن بوو بە ماڵی ئێمە. حەقی لە هەموو ئەم ماڵە کۆمەڵایەتیانەدا وانەی دەگوتەوە. هەڤاڵ حەقی ئەو کەسە بوو کە زۆرترین بەشداری لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا کرد، بێگومان کاریگەری و کەلتوری ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبوو لە پێکهێنانی ئەم گروپەدا. ڕێبەر ئاپۆ بە حەقی دەگوت تۆ ڕۆحی شاراوەی منیت.

حەقی زۆر بەهای بە تێکۆشان بەخشی

لێرەدا کە ڕێبەر ئاپۆ وتی "ئەو ڕۆحی شاراوەی منە"، بەڕاستی ویستی بڵێت، هەموو تایبەتمەندییە گرنگەکانم لە حەقیدا هەیە. لە ڕاستیدا حەقی شۆڕشگێڕێکی گەورە بوو، شۆڕشگێڕێکی زۆر شایستە بوو، هاوڕێیەتیەکەی زۆر خۆش بوو. پرەنسیپی هەبوو، جدی بوو. بەڵام لەگەڵ هاوڕێکانیدا پەیوەندییەکی زۆر گەرم و گوڕیشی هەبوو، هەموومان ڕێزمان لێدەگرت. هەڤاڵ حەقی، هەڤاڵ رەزا، هەڤاڵ دۆغان ککلچکایا، لە ماڵەوە دەمانەوە. لەگەڵ هەڤاڵ حەقی، عارف و یوسف هەبوون کە لە ئەدەنەوە هاتبوون. لەو کاتەدا کەس ئەرکدار نەدەکرا. هەمووان بەشدارییان لە خەباتدا کرد. کەسێک تا زیاتر هەوڵی بدابا، باشتر کاری بکردایا، زیاتر بەرپرسیار دەبوو، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی زیاتری دەبوو. ئەمە راست بوو. حەقی زۆر بەهای بە تێکۆشان بەخشی. ئەم بزووتنەوەیە بە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە قاڵب دراوە. ئەو کەسەی کە بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی کەسایەتی و خەسڵەتەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکات و کەلتووری ئاپۆیی بەرەو پێشەوە برد، هەڤاڵ حەقیە.

بۆ نموونه حەقی له دروست کردنی ڕێکخراوی دیلۆک و دروست کردنی کەلتووری ئاپۆییدا ڕۆڵی سەرەکی بینی . بۆیە ئەو کەسە بوو کە زۆرترین کاری لە ماڵەوە دەکرد. ئەگەر قاپەکان بشوردرایە؟ حەقی زۆرترین قاپی دەشوورد، ئەگەر جل بشوورایە، زیاترین جلی دەشووشت. ئەو کاتە جلەکان بە شێوەی گروپ دەشووردرا، بەڵام دیسانەوە هەڤاڵ حەقی زیاتر کاری دەکرد.. ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبوو لە ڕێکخستنی گەنجان و فەرمانبەران و گەکدا. زۆر گرنگە. لەو سەردەمەدا دیلۆک یەکێک بوو لە ناوەندە گرنگەکانی خەباتی ئێمە، خەباتی ئاپۆیی. ڕەنگە یەکەم بووبێت. ئەمەش بەشێکی بەهۆی ئەمەوە بوو. لە دیلۆک خەڵکی روحایی زۆر بوون. رێبەرتی هەم لە خەلفەتی و هەم لە ڕوحا خەباتی دەکرد. کاریگەری ڕاستەوخۆ لە دیلۆکدا دەردەکەوت. بەڕاستی لە دیلۆک ڕێکخراوێکی گرنگ هەبوو. هەروەها کەسانی خەڵکی روحا زۆر لە رێکخستندا هەبوون. هەروەها لە رێکخستندا کەسانی خەڵکی مەلەتی هەبوون. هەروەها خەڵکی پازارجک و ئەلبیستان هەبوون. ئەمانە بوون بە هۆکار کە لە مەڕەش، ئەلبستان، پازارجک رێکخستن دروست ببێت. تاوەکو ئێستاش هەر کاریگەری هەیە. بێگومان لەو ساڵانەدا ئەو کەسەی کە ئەم رێکخستنەی بەهێزتر کرد و زۆرترین کاری کاری دەکرد، هەڤاڵ حەقی بوو. هەڤاڵ کەمالیش کاری دەکرد، هەڤاڵ جومعەش کاری دەکرد. هەروەها ڕۆڵێکی گرنگیان لە ڕێکخستن و چالاکییەکانی دیلۆکدا هەبوو. بەڵام بەو پێیەی حەقی هەمیشە لە دیلۆک مایەوە، دیلۆکی لە نزیکەوە رێکخستن کرد.

خۆی رێبەر ئاپۆ هەڵویستی ئینتەرناسیۆنالیستی هەبوو. لە زیندانیشدا هەوڵیدا تەڤگەری شۆڕشگێری، تەڤگەری گەنجان لە تورکیا رێکبخاتەوە. هەوڵیدا کە نەک تەنیا گەنجانی کورد، بەڵکو هەموو گەنجانی تورکیا رێکبخاتەوە. لەم بوارەدا خاوەن نزیکایەتیەکی شۆڕشگێر بوو. سۆسیالیست، شۆڕشگێرێکی گەورە بوو. لەم بوارەدا نزیکایەتیەکی ئینتەرناسیۆنالیستی هەبوو. کەمال و حەقی لەم رۆحە ئینتەرناسیۆنالیستیەدا کاریگەریەکی گەورەیان دروست کردبوو. لەبەرئەوەی رەنجێکی گەورەیان بەم تێکۆشانە بەخشی.

ف.ق \ هـ.ب