دانیشتوانی قەندیل ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد

لە داوێنی چیای قەندیل ساڵیادی دامەزراندی پەکەکە لەلایەن گەلەوە بە چالاکی پیرۆز کرا.

ساڵیادی ٤٤ەمینی دامەزراندنی پەکەکە لەلایەن دانیشتوانی بناری قەندیلەوە شەوی یەکشەممە بە کردنەوەی ئاگر پیرۆزکرا.

شێخ مەحمود بەر لە پیرۆزباییەکە قسەی کرد و وتی، "دامەزراندنی پەکەکە بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان مەشخەڵێکە".

وتیشی، "داگیرکەران بۆ کوژاندنەوەی ئەم ئاگرەی شۆڕش زۆر هەوڵیاندا، بەڵام سەرنەکەوتن. شۆڕشی پەکەکە تادێت بەهێزتر دەبێت. شەڕڤانانی ئازادی لەبەرامبەر داگیرکەری و دوژمن خۆڕاگری دەکەن. سەرباری تەکنەلۆژیا و چەکی کیمیاییش ناتوانن ئیرادەی گەریلا تێکبشکێنن".

لە پیرۆزباییەکەدا هەڵپەڕکێ کرا و فیشەکی ئاسمانی تەقینڕان".

هـ . ب