هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) کرد. پەیامەکەلەی کەجەکە بەم جۆرەیە:
"لەماوەی دوو رۆژی دواییدا گەریلا چالاکی و ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئەنجامدا و بەتایبەتی لە شاخی هەکاری و شاخی جودی گورزی قورسی لە دوژمن وەشاند. ئێمە بە بۆنەی ئەو چالاکییە سەرکەوتوانەوە کە بە شێوەیەکی گیانبازانە ئەنجامدران، گەریلا و فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل پیرۆز دەکەین. ساڵیادی ٤٤ەمینی دامەزراندنی پارتیەکەمان لە گەریلا و فەرماندەییەکەمان پیرۆز دەکەین، لە ساڵی ٤٥ەمینی پارتیمان سەرکەوتن و سەرفرازی بە ئاوات دەخوازین".
زۆر واتادارە کە ساڵیادی ٤٤ەمینی دامەزراندنی پەکەکەدا بە ورەیەکی کە لە چالاکی گەریلا بۆ لێپرسینەوە لە دوژمنی کۆلۆنیالیست-قڕکەر، پیرۆز کرا و بە هەستی تێکۆشان و چالاکی دەست بە ساڵی ٤٥ەمینی پارتی کرا. ئەو چالاکییەکەی گەریلا بۆ جڤاتی پارتیمان، گەلەکەمان و دۆستانمان بووەتە ورەیەکی گەورە. ئەو هەڵوێستەی گەریلا ئاماژەی بەرجستەی ئەوەیە کە لە ساڵی ٤٥ەمینی پارتیدا هەنگاوی زۆر گەورە دەنرێت و لێپرسینەوەی گەورە لە دوژمنی کۆلۆنیالیست- قڕکەر دەکرێت.
ئێمە ئەو هەستانەی خۆمان بۆ فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی و گەریلاکان دەردەبڕین، پیرۆزباییان لێدەکەین و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. جارێکی تر جەژنی پارتییان لێ پیرۆز دەکەین و لە ساڵی نوێی پارتیدا سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".
هـ . ب