شاندی دەم پارتی لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبوونەوە

سەرۆکی پەدەکە پێشوازی لە شاندی دەم پارتی کرد، دەربارەی داخوازی کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆش گوتی، لە هەلومەرجی گونجاودا ئەو سەردانە دەکرێت.

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) مەسعود بارزانی، لە ناوچەی سەڵاحەدینی هەولێر پێشوازی لە شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کرد.

شاندەکە پێکهاتبوون لە هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان، هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) مەرال دەنیش بەشتاش، هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئوچار، ئەحمەد تورک، لەیلا زانا، پەرلەمانتاری دەم پارتی سری ساکیک و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی، بەردان ئۆزتورک.

شاندەکە بۆ پشتگیرکردنی لە پۆسەی ئاشتی، سوپاسی بارزانی کرد و داوای ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆبوونەوە لەگەڵیدا خرایەڕوو.

بارزانی ڕایگەیاند ئەو هەنگاوانەی لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی نراون، هەنگاوی ڕاستن، ئارامی و وریایی پێویستە تاوەکو ئەم پرۆسەیە بگاتە ئەنجامێکی ئەرێنی. بارزانی دووپاتی کردەوە هەر چییەک لە دەستی بێت بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە ئەنجامی دەدات.

بارزانی دەربارەی کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆش ڕایگەیاند لە هەلومەرجی گونجاودا ئەو سەردانە ڕوودەدات.