هه‌واڵی به‌په‌له‌: دیمەنی مەراسیمی سووتاندنی چەک

یادی شەڕڤانی یەپەگە عەزیز ئەرسەلان کرایەوە

شەڕڤانی یەپەگە مەحمود عەزیز ئەرسەلان لە ساڵیادی ١١ ساڵەی شەهیدبوونیدا لە پرسوسی زێدی لە دایکبوونی بەبیرهێنرایەوە.

شەڕڤانی یەپەگە مەحمود عەزیز ئەرسەلان کە لە ساڵی ٢٠١٤ـدا لە هێرشی داعشدا بۆ سەر کۆبانێ شەهیدبوو، لە پرسوسی زێدی لە دایکبوونی لە ساڵیادی ١١ ساڵەی شەهیدبوونیدا یادی کرایەوە. مەراسیمی بیرهێنانەوەکە لە باڵەخانەی ڕێکخستنی پرسوسی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئەنجامدرا.

لە مەراسیمەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە دایکان بەشداربوون، جگە لە بنەماڵەی شەهید عەزیز ئەرسەلان، ئەندام و بەڕێوبەرانی پارتی سیاسی، ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتیی ڕەحا، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و چەندین کەسی دیکە بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد. یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستیپێکرد،

پاشان لەسەر بەرخۆدانی کۆبانێ بەڵگەفیلمێک تەماشاکرا. ئەمینە ئەرسەلان لە یادەکەدا قسەیکرد و ڕایگەیاند: "با خاوەندارێتی لە بەهاکانمان بکەین." برهێنانەوەکە بە وتنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.