هه‌واڵی به‌په‌له‌: دیمەنی مەراسیمی سووتاندنی چەک

موراد چالک دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی دووبارە ڕەوانەی زیندان کرایەوە

سەرۆک شارەوانیی بەیلیکدوز، موراد چالک کە لە گرتووخانەی کرکلار دەستبەسەرە، دوێنێ چارەسەری پزیشکی وەرگرت و دووبارە ڕەوانەی زیندان کرایەوە.

موراد چالک کە لە چوارچێوەی لێبرسینەوەکان لە دژی شارەوانییەکانی ئەستەنبوڵی جەهەپەدا دەستگیرکرابوو، تائێستا دوو جار چارەسەری شێرپەنجەی وەرگرتووە و لێی ڕزگار ببوو. باس لەوە کرا چالک پاش وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی دووبارە ڕەوانەی زیندان کراوەتەوە، وە ئەوەش زانراوە چالک لەماوەی وەرگرتنی چارەسەرەکەدا کەلەپچەکراو ە.

موڕاد چالک ئاماژەی بەوە دا، بڕیاری دووبارە ناردنەوە بۆ زیندان لەلایەن داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵەوە دەرکراوە و هۆشداریدا کە هەلومەرجەکانی زیندان مەترسی ئەوە دروستدەکەن، دووبارە شێرپەنجەکەی سەرهەڵبداتەوە.

پەیوەست بە ئازادکردنی موراد چالکەوە، بەهۆی بارودۆخی تەندروستییەوە چاوەڕێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی پزیشکی داد دەکرێت.