باخچەلی: ڕێبەری دامەزرێنەری پەکەکە بەڵێنەکەی بەجێ هێنا
سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی، دوای مەراسیمی چەک لەناوبردنی پەکەکە ڕایگەیاند، ڕێبەر ئاپۆ بەڵێنەکەی بەجێ هێناوە و وتی، "بەڕاستی هەم بۆ تورکیا و هەمیش بۆ ناوچەکە ڕۆژێکی گرنگە."
سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی، دوای مەراسیمی چەک لەناوبردنی پەکەکە ڕایگەیاند، ڕێبەر ئاپۆ بەڵێنەکەی بەجێ هێناوە و وتی، "بەڕاستی هەم بۆ تورکیا و هەمیش بۆ ناوچەکە ڕۆژێکی گرنگە."
سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی دوای مەراسیمی چەک لەناوبردنی پەکەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. باخچەلی ئاماژەی بەوەکرد لەلایەکەوە وڵات، لەلایەکی ترەوە ناوچەکە بەرەو سەردەمێکی نوێ و ئومێدبەخش هەنگاو دەنێت. باخچەلی باسی لەوە کرد، لەسەر بنەمای 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ٢٧ـی شوبات لە ئیمڕاڵییەوە، پەکەکە لە ٥-٧ـی ئایاری ٢٠٢٥ـدا کۆنگرەی ١٢ـی خۆی بەست و بوونی ڕێکخراوەیی خۆی کۆتایی پێهێنا و کۆتایی بە هەموو تێکۆشانێکی چەکداریی لەژێر ناوی پەکەکە هێنا، ڕایگەیاند کە چەکی داناوە و وتیشی، "هەرخۆی وەک لە دواین پەیامی ڤیدیۆییشدا دەردەکەوێت، ڕێبەری دامەزرێنەری پەکەکە لەسەر قسەی خۆی بوو، بەڵێنەکەی بەجێ هێنا و هەڕەشە و مەترسییە جیهانی و ناوچەییەکانی لە کاتی خۆیدا هەستپێکرد."
'دەم پارتی سیاسەتێکی هاوسەنگی پەیڕەوکرد'
باخچەلی ئاماژەی بەوە کرد، دەم پارتی بە هێڵێکی سیاسیی بەرپرسیارانە، بە قسە و هەڵسەنگاندنی هاوسەنگ و گونجاو لە ڕیزی خوشک-برایەتی هەزار ساڵەوە وەستا و وتیشی، "بەڕێز سەرۆککۆمارمان کە لە سەرەتاوە خاوەندارێتی لە بڕیارداریی 'تورکیای بێ تیرۆر' کرد و گۆڕای بۆ سیاسەتێک، کە تا کۆتای دەوڵەت و حکومەت خاوەنداری لەم پرۆسەیە کرد."
'ژینگەی ئاشتی و ئارامی سەرکەوت'
باخچەلی دەستنیشانی کرد لە ئێستا بەدواوە ڕووداوی گرنگ و مێژوویی ڕوودەدەن، کە ڕێکخستن گرووپ بە گرووپ چەک لەناودەبەن، هاوکات کۆتای بە سەردەمێکی تاریکیش دەهێندرێت و گوتی: "هیوای هەندێک لایەنی ئایدۆلۆژی و سیاسیی کە بە ئامانجی زیندووڕاگرتنی ژینگەی پرۆڤۆکاسیۆن پەرەیان بە نکۆڵیکردن و بەرهەمهێنان دا، لە بەرانبەر ژینگەی ئارامی و ئاشتی شکستی خوارد. بەڕاستی چ بۆ تورکیا و چ بۆ هەرێمەکەیش ڕۆژگەلێکی زۆر گرنگە. بۆیە ئەم ڕووداوە ئەرێنییە و دڵی مرۆڤ خۆش دەکات، بەڕاستی لەدایکبوونەوەیەکە و جێگەی ئاسوودەییە لە وێژدانی مرۆڤدا. سوپاسی هەموو کەسێک و بەتایبەت سەرۆککۆمار دەکەم کە بە ئامانجی 'تورکیایەکی بێ تیرۆر' ڕەنجیان دا، لە هەوڵداندا بوون، پشتگیرییان کرد، هیوادارم ئەم سەردەمە نوێیە لە خێر و بەرژەوەندی میللەتە ئەزیزەکەمان بشکێتەوە.