هه‌واڵی به‌په‌له‌: دیمەنی مەراسیمی سووتاندنی چەک

عومەر چەلیک وتەبێژی ئاکەپە: قۆناغێکی چارەنوسساز تێپەڕێندراوە

عومەر چەلیک وتەبێژی ئاکەپە پاش مەراسیمی سوتاندنی چەکەکان لەلایەن گروپی پەکەکەوە قسەیکرد و گوتی: "بۆ گەیشتن بە ئامانجەکە، قۆناغێکی چارەنوسساز تێپەڕێنراوە."

عومەر چەلیک جێگری سەرۆکی گشتی و وتەبێژی ئاکەپە سەبارەت بە مەراسیمی سوتاندنی چەکەکان لە لایەن پەکەکەوە لە هەژماری ئێکسی تایبەت بەخۆی، پەیامێکی بڵاو بکردەوە. چەلیک ڕایگەیاند هەنگاوی یەکەم جێبەجێ کرا.

'هەوڵەکانی دەم پارتی سوودبەخشن'

چەلیک لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردانەکانی دەم پارتی بۆ لای لایەنەکانی دیکە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە سوودبەخشە و ئەمەی گوت: "لە پێناو پرۆسەکەدا بەشداریی ئیرادەی پەرلەمان و پارت و لایەنەکانی دیکە کاریگەر دەبێت."

چەلیک ڕایگەیاند کە ئەو قۆناغەی کە پرۆسەکە پێ گەیشتووە بۆ ئامانجێکی گرنگ و چارەنوسساز بوو، وە ئەو قۆناغە تێپەڕێنراوە و وتی: "بە ئیرادەی سەرۆککۆمارمان، تا ئەوەی پرۆسەکە کە وەک پڕۆسەی دەوڵەت بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەوەی بگاتە ئامانجی خۆی، بەرانبەر هەر جۆرە ئاژاوەگێڕییەک بە هۆشیارییەوە بەردەوامین."