لە ئەنقەرە ئۆتۆمبێڵی پەرلەمانتارانی هەدەپە تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو
لە ئەنقەرە ئۆتۆمبێڵی پەرلەمانتارانی هەدەپە تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو. لە رووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێڵی بەرانبەر گیانی لەدەستدا.
لە ئەنقەرە ئۆتۆمبێڵی پەرلەمانتارانی هەدەپە تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو. لە رووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێڵی بەرانبەر گیانی لەدەستدا.
نوسینگەی راگەیاندنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە ئۆتۆمبێڵی پەرلەمانتارانی هەدەپە لە نزیک ناوچەی چانکایای ئەنقەرە لەگەڵ تەکسیەک لێکیانداوە. زانیرا کە لە ئەنجامدا شۆفێری تەکسیەکە گیانی لەدەستداوە.
نوسینگەی راگەیاندنی هەدەپە گوتی، " سەرلەبەیانی ئەمڕۆ عومەر ئۆجالان، دەرسیم داغ و نورەدین ماچین پەرلەمانتارانی هەدەپە بە ئۆتۆمبێڵی پارتەکە بەرەو فڕۆکەخانە دەچوون، لە چواڕیانی میلی کوتوبخانەی چانکایای ئەنقەرە تووشی رووداوی هاوتۆچۆ بوون. ئۆتۆمبێڵی پەرلەمانتاران و تەکسیەک لێکیانداوە. لە ئەنجامدا پەرلەمانتاران بە سووکی برینداربوون، بەڵام بە غەمگینیەوە بیستمان کە شۆفێری تەکسیەکە گیانی لەدەستداوە. پەرلەمانتارانمان لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکەکاندان."
ف.ق