سزای دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندان بەسەر دەمیرتاشدا سەپێنرا
بە هۆی دۆسیەیەکەوە سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندان بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەدا سەپێنرا.
بە هۆی دۆسیەیەکەوە سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندان بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەدا سەپێنرا.
لە دژی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بە تۆمەتی ئەوەی "یوکسەل کۆجامان داواکاری گشتی ئەو کاتەی ئەنقەرەی وەک ئامانج نیشانداوە" دۆسیەیەک کرابووەوە. لە دانیشتنەکەدا بڕیار لەسەر دۆسیەکە درا. دەمیرتاس لە زیندانی جۆری ئێفی ئەدیرنە لە رێگەی سیستمی دەنگ و رەنگەوە بەشداری لە دانیشتنی دادگادا کرد و پارێزەرەکانیشی ئامادەبوون.
داواکاری گشتی لە دانیشتنی ٢٢ی تەمووزدا بە پاساوی "سودوەرگرتن لە هێزی تۆقێنەری رێکخراوەکانی تاوان لە پێناو هەڕەشەکردن" داوای دوو بۆ پێنج ساڵ زیندان و بە پاساوی "ئەو کەسانەی لە تێکۆشان دژی تیرۆردا بەشداربوون وەک ئامانج نیشان دراون" داوای کردبوو لە ساڵێکەوە بۆ سێ ساڵ سزای زیندان بەسەریدا بسەپێنرێت، داواکاری گشتی خوێندنەوەی خۆی لە دانیشتنەکەدا دووبارە کردبووەوە.
دەستەی دادگا بڕیاری خۆی ئاشکرا کرد و بە پاساوی ئەوەی "ئەو کەسانەی وەک ئامانج نیشانداوە کە لە تێکۆشان دژی تیرۆر بەشدارن" سزای ٢ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر دەمیرتاشدا سەپاند.
هـ . ب