تیرۆركردنی ئاكارسه‌ل و ئه‌مینی له ئۆسنابرۆك و ستۆكهۆڵم شه‌رمه‌زار كرا
له دژی تیرۆركردنی ئه‌ندامی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی و سه‌رنوسه‌ری ژنۆلۆژی ناگیهان ئاكارسه‌ل و ژینا ئه‌مینی له ئۆسنابروك و ستۆكهۆڵم چالاكی سازكرا.
له دژی تیرۆركردنی ئه‌ندامی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی و سه‌رنوسه‌ری ژنۆلۆژی ناگیهان ئاكارسه‌ل و ژینا ئه‌مینی له ئۆسنابروك و ستۆكهۆڵم چالاكی سازكرا.
له شاری ئۆسنابوركی ئه‌ڵمانیا و ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید له دژی تیرۆركردنی ئه‌ندامی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی و سه‌رنوسه‌ری ژنۆلۆژی ناگیهان ئاكارسه‌ل كه له شاری سلێمانی هه‌رێمی كوردستان له هێرشێكی چه‌كداریدا كوژرابوو و هه‌روه‌ها ژینا ئه‌مینی كه له ئێران له‌لایه‌ن "پۆلیسی ئاكاریی"یه‌وه كوژرابوو چالاكی ئه‌نجامدرا.
ئۆسنابروك
له‌به‌ر وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاری ئۆسنابروكی ئه‌ڵمانیا به رێكسختنی كۆمۆنی شه‌هید ژیانی ئۆسنابروك و كۆمۆنی شه‌هید شیلانی مونستێر چالاكی ئه‌نجامدرا. چالاكوانان سه‌رنجیان راكێشا بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی ژنان له كه‌سایه‌تی ژینا ئه‌مینی و ناگیهان ئاكارسه‌ل و ژماره‌یه‌كی زۆر له نوێنه‌رانی حزبه‌كان به‌شدارییان له چالاكییه‌كه‌دا كرد.
له چالاكیه‌كه‌دا راگه‌یه‌نراو خوێندرایه‌وه و ئه‌مانه وتران: "ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر له كه‌سایه‌تی ژنانی كورد كۆمه‌ڵگا له ناو ده‌به‌ن. داگیركه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانكردنی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه وتبووی "تا ژن ئازاد نه‌بێت كۆمه‌ڵگا ئازاد نابێت" پێشێل بكه‌ن، هه‌موو رۆژێك ژنان ده‌كوژن.
راگه‌یه‌نرا كه ژنانی كورد به فه‌لسه‌فه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی" سیاسه‌تی چه‌په‌ڵی داگیركه‌ران پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه.
چالاكیه‌كه به وتنه‌وه‌ی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" كۆتایی هات.
ستۆكهۆڵم
له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سویدیش تیرۆركردن و كوشتنی ئه‌ندامی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی و سه‌رنوسه‌ری ژنۆلۆژی ناگیهان ئاكارسه‌ل و ژینا ئه‌مینی شه‌رمه‌زار كرا.
ژنان به درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ده‌وڵه‌تی تورك و ئێرانیان شه‌رمه‌زار كرد.
هـ . ب