ناسنامەی ئەو گەریلایانە بڵاوکرایەوە، کە لە دۆڵی بالیسان هێرشیان کرایە سەر

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی بڵاوکردەوە، کە لە دۆڵی بالیسان هێرشیان کرایە سەر.

ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە بەمشێوەیەیە:

"لە ڕاگەیاندراوەکەماندا لە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ دا ڕامانگەیاندبوو، ئێوارەی ڕۆژی ٥ی ئەیلول تیمێکی گەریلاکانمان لە دۆڵی بالیسان کراونەتە ئامانجی هێرشێک، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتوون لەو هێرشەدا ٣ هەڤاڵمان شەهید بوون و ٢ هەڤاڵمان بریندار بوون و لەلایەن هێزەکانی پارتی (پەدەکە)ەوە براون، کە دەستوەردانیان لە شوێنی ڕووداوەکە کردبوو. هەر لەو ڕاگەیاندراوەدا ڕامانگەیاندبوو، پێویستە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکرێت و ڕوون بکرێتەوە، هەروەها هەڤاڵانمان کە لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە براون رادەستمان بکەنەوە.

فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەل-مان لە وتارێکدا، کە لە ٢٢ی ئەیلول لە میدیاکاندا بڵاوکرایەوە ڕایگەیاندبوو، هیچ زانیارییەکی نوێ دەربارەی ڕووداوەکەی دۆڵی بالیسان لە ئارادا نییە، گەلەکەمان و ڕای گشتی چاوەڕێن ئەو ڕووداوە ڕوون بکرێتەوە، هەروەها لەگەڵ ئەو ڕووداوەدا چارەنووسی دوو گروپی تری گەریلا، کە لە ساڵی ٢٠٢١دا بۆسەیان بۆ دانرا، ڕوون نییە. فەرماندەکەمان لەو وتارەدا بە تایبەتی ڕایگەیاندبوو، کە بۆ دوایین جار دەڵێن، ئێمە چاوەڕێین پارتی (پەدەکە) تەرمی هەڤاڵە شەهیدەکانی ئەو سێ گروپەکەمان و هاوڕێ بریندار و زیندانیکراوەکانمان بە سەلامەتی ڕادەستمان بکەنەوە، ئەمە گونجاوترین داواکارییە و دەبێت جێبەجێ بکرێت.

تا ئێستا پارتی (پەدەکە) لەبارەی ئەو ڕووداوەوە هیچ لێدوان و ڕاگەیاندراوێکی بڵاونەکردوەتەوە و داواکەشی جێبەجێ نەکردووە.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵانمان، کە لە دۆڵی بالیسان هێرشیان کراوەتە سەر بەمشێوەیەیە:

نازناو: ئارمانج زیلان

ناو و پاشناو: عەلی فرات چاگار

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: بەشبین ناز- زەینەل عابیدین

کات و شوێنی ڕووداوەکە: ٥ ئەیلولی ٢٠٢٢ / دۆڵی بالیسان

****

نازناو: ئاشیکار جۆلەمێرگ

ناو و پاشناو: وەدات ئاکساچ

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: زوبەیدە - فاروق

کات و شوێنی ڕووداوەکە: ٥ ئەیلولی ٢٠٢٢ / دۆڵی بالیسان

****

نازناو: ڕێزان بۆتان

ناو و پاشناو: ئەمیر یوسفی

شوێنی لەدایکبوون: کۆتۆڵ

ناوی دایک و باوک: نەجیبە - نیزام محەمەد

کات و شوێنی ڕووداوەکە: ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢ / دۆڵی بالیسان

****

نازناو: کارۆ کوبانی

ناو و پاشناو: فەردین حسێن

شوێنی لەدایکبوون: بانە

ناوی دایک و باوک: نەسرین - حەسەن

کات و شوێنی ڕووداوەکە: ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢ / دۆڵی بالیسان

****

نازناو: زانیار پاوە

ناو و پاشناو: ئارمان حەیدەری

شوێنی لەدایکبوون: کرماشان

ناوی دایک و باوک: کاڵی - محەمەد نەزیف

کات و شوێنی ڕووداوەکە: ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢ / دۆڵی بالیسان              

ژ.ت