قەرەیلان: بەرخۆدانی ١٦٠ ڕۆژ بناغەی سەرکەوتنێکی گەورەی داناوە و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت-نوێکرایەوە-

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی نەپەگە ڕایگەیاند، بەرخۆدانی ١٦٠ ڕۆژی ڕابردوو بووەتە بناغەی سەرکەوتنێکی گەورە و ڕایگەیاند، ئەم ئەزموون و تێکۆشانە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بە ئەنجام دەگات.

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی نەپەگە ڕایگەیاند، بەرخۆدانی ١٦٠ ڕۆژی ڕابردوو بووەتە بناغەی سەرکەوتنێکی گەورە و ڕایگەیاند، ئەم ئەزموون و تێکۆشانە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بە ئەنجام دەگات.

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) وتەیەکی پێشکەشی گەریلاکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا کرد. هەڵسەنگاندن و شیکارییە وردەکەی موراد قەرەیلان لەسر شەڕی دژ بە داگیرکاری، کە لە گەریلا تیڤی-یەوە بڵاوکرایەوە، بەمشێوەیەیەی خوارەوەیە:

"ئێمە بەناوی تەواوی بەڕێوەبەریی بزووتنەوەکەمان و بڕیارگەکەمانەوە، بە ڕێز و خۆشەویستییەوە سڵاو لە هەموو هەڤاڵان دەکەین، لەخەبات و تێکۆشانی پیرۆزدا سەرکەوتن بۆ هەڤاڵان دەخوازن.

بەخوێن و بەرخۆدانی شەهیدانی قارەمان مێژوویەکی نوێ بنیات نرا

بەرخۆدانی پیرۆز لە دژی هێرشی دوژمن ئەمڕۆ ١٦٠ ڕۆژی تەواو کرد. لەم ماوەیەدا لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا، لە مێژووی بەرخۆدانی ئاپۆگەریدا لاپەڕەیەکی نوێ کرایەوە، مێژوویەکی نوێ دامەزرا. ئەمە بەخوێن و بەرخۆدانی شەهیدانی قارەمان ئەنجامدرا. ئێمە یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی ئەیالەتی زاپ لە کەسایەتیی هەڤاڵ مزگین، ڕۆهات، ماهیر، باگەڕ، ئاڤزەم، چیا، بەنەفش، ڕۆژدا، کارکەر و دۆغانەکان بەرز ڕادەگرین. ئێمە یادی هەموومان شەهیدی بەرخۆدانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی لە کەسایەتیی هەڤاڵ نالین، ئۆزگور، زەمانی، ئارمانج، دیدار، دڵسوز و گوڤەن و ڕۆناهی دەڤرمەکاندا دەکەینەوە. ئێمە یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی ئەیالەتی ئاڤاشین، لەکەسایەتیی هەڤاڵ هەڵبەست، فەدایی کوبانی، ئاگر بۆتان دا دەکەینەوە. ئێمە یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی ئەیالەتی مەتینا لەکەسایەتیی هەڤاڵ میرزا، بەرفین، سیابەند، ڕەقیب و شاهینەکاندا دەکەینەوە. بەتایبەتی لە بەرخۆدانی شاخی هەکاریدا، لە کەسایەتی هەڤاڵ ماردین، ڕۆزا، چەکدار، ڕۆژهات و سەرحەدەکاندا یادیان بەرز ڕادەگرین. ئەو بەڵێنانەی بە شەهیدە قارەمانەکانمان داوە دووبارەی دەکەینەوە و پابەند دەبین بە بەڵێنەکانمان، ئامانجەکانیان دەکەین بە حەقیقەت. لە ڕێپێوانی ئامانجەکەیاندا، لە بە بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دا، ئێمە یادەوەرییەکانیان بە زیندویی ڕادەگرین و دەیانکەین بە کەسانی نەمر.

٢ قۆناغی پلانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک

وەک دەزانرێت ئامانجی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار و بکوژ و فاشیست ئەوەیە، تەواوی تەڤگەری ئازادیی کوردستان بە تەواوی پاکتاو بکات و دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ناو ببات. دوژمن ئەم ئامانجەی بە دوو قۆناغ داڕشتووە:

قۆناغی یەکەم ئاشکرایە، بەڵام دووەمیان شاراوەیە، واتە نیوە شاراوە – نیوە ئاشکرایە. ئامانجی دوژمن لە قۆناغی یەکەمدا ئەوەیە، لە عەفرینەوە بۆ خواکورک ناوچەیەکی تامپۆن و پشتێنەییەک بە پانیی ٣٢ کیلۆمەتر دروست بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت بیخاتە ژێر  کۆنتڕۆڵی خۆی. بێگومان بەم شێوەیە شۆڕشی ڕۆژئاوا بەتەواوی دەکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵ، واتە لەناودەبرێت و ستراتیژیترین ناوچەکانی باشووری کوردستانیشی دەخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی. ئێستا ئەمە یەکەم ئامانجی دەوڵەتی تورکە، کە خۆیان بە ڕوونی دەڵێن و باسی دەکەن. بێگومان هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هەموویان ئامانجن و قەندیلیش لە ناو ئەو ئامانجەدایانەدایە. ئاشکرایە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ قۆناغی یەکەم پەیوەندی بە پلانی دەوڵەتی تورکەوە کردووە. پارتیش (پەدەکە) لەم پلانەدا بەشدارە و لایەنگری ئەوەن و دەیانەوێت ئەو کارە بکەن. هەندێک لەهێزە نێونەتەوەیەکانیش لەپشت ئەم پلانەوەن، واتە ئەو پلانەیان پەسەندکردووە. ئەمە قۆناغی یەکەمە.

قۆناغی دووەم داگیرکردنی سنوورەکانی میساقی میللییە. دەوڵەتی تورک بە ڕوونی ئەوە ناڵێت، بەڵام لە گفتوگۆکانیدا باس لە پلانەکانیان دەکەن. بۆیە وتمان: "نیوە شاراوەیە"، بێگومان دەیەوێت کاریگەرییەکی وەهای لەسەر عێراق و سوریا هەبێت، کە وەک میراتگری عوسمانی بە جۆرێک لە جۆرەکان پەرە بە کۆنترۆڵی خۆی لەو شوێنانەدا بدات. ئێستا لەم چوارچێوەیەدا، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ەوە هێرشیان کردە سەر عەفرین. دەستبەجێ دوای ئەوە لە مانگی نیساندا هێرشیان کردە سەر هەرێمی خواکورک، واتە ئەوان هەر دوو سەرەکەیان گرت و خواستیان بە یەکیان بگەیەنەوە. وەک دەزانرێت، پاشان هێرشیان کردە سەر سەرێکانی، تل ئەبیەز، پاشانیش هێرشیان کردە سەر حەفتانین، بەوشێوەیە بە پارچە پارچە دەستیان بە داگیرکردن کرد، بەڵام لە بنچینەدا دەیەوێت پارچەکان  بە یەک بگەیەنێتەوە و بیانکات بە یەکپارچە.

بۆ ئەو مەبەستەش ستراتیژیترین ئامانجی ئەوەیە، کە ناوەندی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا داگیر بکات، ئەویش زاپ، گارەیە و دەوروبەری زاپیان داگیرکردووە. هەروەها لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢١ەوە بە شێوەیەکی سوپراێز و سەرسوڕهێنەر هێرشی کردە  سەر گارە. بەم شێوەیە ویستی قۆناغی یەکەم تەواو بکات، بەڵام هەموو کەس دەزانێت، کە دوژمن لەمەدا شکستی هێنا، چونکە  تاکتیک و شێوازی نوێ ڕووبەڕووی دوژمن کرایەوە، دوژمن پێشتر حسابی بۆ ئەوە نەکردبوو.

 دوژمن حیسابی بۆ تاکتیک و ڕێبازە نوێکان نەکرد

ئەو شێوازە نوێیەی تاکتیک چی بوو؟ یەک؛ تاکتیکی شەڕکردنی تیمە شارەزا و پسپۆڕەکان بە شیوەی هەماهەنگ لەسەر زەوی بە شێوازێکی نوێ. دووەمیان تاکتیکی شەڕی ژێرزەوی بوو، شەڕی تونێل بوو. دوژمن کاتێک ڕووبەڕووی ئەم شێوازە بوویەوە حەپەسا و بە بنبەست گەیشت. بەم شێوەیە پلانی ساڵی ٢٠٢١یان سەرنەکەوت و شکستی هێنا. لەم نێوانەدا دوژمن لە دژی تونێلەکان گازی کیمیایی و چەکی کیمیایی بەکارهێنا، بەڵام هێشتا ئەنجامی بە دەستنەهێنا، بەڵام لە کۆتایی مانگی ئابدا دوژمن بۆمبێکی نوێ، یان چەکێکی نوێی دەستخست. لە کوێ دەستیخست ئەوەش بابەتێکی هەڵوەستە لەسەرکردن و گفوگۆیە، بەڵام بینیمان، کە سەرەتا لە دژی شاخە سوور و پاشان لە دژی بەرخۆدانی وەرخەل بەکاری هێنا، ئەمە بوو بەهۆکاری شەهیدبوونی ژمارەیەک لە هەڤاڵانمان.

چەکەکانی دوژمن لە دژی ڕێبازی نوێ بێ ئەنجام بوون

بەڵام مرۆڤ دەتوانێت ئەوە بڵێت، چەکەکانی دەستی دوژمن بەرامبەر بەو شێوازە نوێیە بێ ئەنجام بوون. چونکا لە سەردەمی نوێدا دوژمن زیاتر پشتی بەهێزی ئاسمانی و فڕۆکەی جەنگی دەبەستێت، واتە دەیەوێت بەم ئامرازانە ئەنجام بەدەست بهێنێت، بەڵام شەڕی تونێلەکان هێزی ئاسمانیی بێ مانا کرد. ناتوانن بەو شێوەیە گورز لە گەریلاکان بدەن. لەلایەکی ترەوە تیمە بچووک و شارەزاکان لە جۆگرافییەکەدا و زەوییەکانی ناوچەکەدا لە جموجوڵ و چالاکیدان و بەزۆری جموجوڵی فڕۆکەی چاودێرییان بێ ئەنجام و بێ کاریگەر کرد، لەوەشدا نەیتوانی وەک ئەوەی کە ئەو دەیویست ئەنجام بەدەست بهێنێت. بەو هۆیەوە دوژمن بە بنبەست گەیشت وسەرنەکەوت، بەڵام دوایین بۆمبیان بەکار هێنا و دوای ئەوەش وەک وتمان، هەڤاڵان لە بەرخودانی تونێلەکانی ئاڤاشین دا، کاتێک هێرشی دوژمن بۆ سەر ئاڤاشین ڕوویدا، بەرخۆدانی تونێلیان بە باشی بەڕێوەنەبرد.

دیارە دوژمن لە شاخە سوور و وەرخەل بەو بۆمبە ئەنجامی بە دەستهێنابوو و دوای ئەوەش وەستانی شەڕی تونێلەکان، هیوای بۆ  دوژمن  دروستکردبوو، بۆیە ئاشکرایە دوژمن پلانی ساڵی ٢٠٢٢ی خۆی لەسەر ئەم بنەمایە داناوە، واتە دەیویست بە دوو تەکنیک ئەنجام بەدەست بهێنێت و بۆشاییەکانی خۆی پڕبکاتەوە. ئەو بۆشاییانە چین؟ یەک؛ ئەم بۆمبەی دەستیخستووە لە بەرامبەر تونێلەکان بەکاری بهێنێت و هەڵیانبوەشێنێت. دووەم؛ شانبەشانی فڕۆکەکانی چاودێری، لەسەر زەوی، کامێرا و سیستمی کامێرای چاودێری و  فۆتۆکاپیش دابنین تاوەکو زەویش بەرامبەر بە تیمەکان کۆنتڕۆڵ بکەن. دەیەوێت بەو شێوەیە بەرخودان تێکبشکێنێت. دوژمن حساباتی خۆی لەسەر ئەو بنەمایە کردبوو.

دەوڵەتی تورک بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی ناتۆ بەکاردەهێنێت

بێگومان ئەم بۆمبە نوێیانە، دەوڵەتی تورک لە کوێ هێنونی، کێ پێیداون، ئەوە بابەتێکی گفتوگۆیە. بەڵام ئێمە لێکۆڵینەوەیەکی زۆرمان لەسەر تایبەتمەندیی ئەو بۆمبانە کردوە. دوای لێکۆڵینەوەکان و لە پراکتیکدا و بەکارهێنانی ئەو چەکە، ئەوە ڕوونبوویەوە، کە ئەم چەکە ناوی "بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی"یە، وتە ماددەی ئەتۆمی ناوکی نەرم دەکرێنەوە و کاریگەرییەکەی سنووردار دەکرێت. بۆمبێکە، کە تیشکی ڕادیۆئەکتیڤە بە هەموو شوێنێک دا بڵاوبکاتەوە، نەخێر؛ لە ئامانجێکی وەک ماڵێکێکدا، یان ژوورێک، یان شوێنێکی تەسک دا کاریگەریی هەیە و گرینگیش ئەوەیە، کە هێزی گوشار و پەستانی بەرزە و دەتوانرێت بیڕوخێنێت. واتە، ئەوە بۆمبێکی ئاوایە نەک ئەوەی، کە تیشکی ڕادیۆ ئەکتیەڤە لە هەوادا بڵاو بکاتەوە، بەپێی ئەو توێژینەوانەى ئەنجامدراون و بەپێی ئەوەى لە کردەوە و پراکتیکدا ئەنجام دراوە، ئەم بۆمبانه پلە و دەرەجەیان هەیە.

ئەوانەی ئێستا لە دەستی تورکیادان و بە تورکیا دراوە، هێزی تەقەمەنییان بە بەراورد بە تی ئێن تی، سەد هێندەی تی ئێن تی زیاترە. بۆ نموونە؛ کاتێک ٢٠ کیلۆگرام دەتەقێننەوە، کاریگەرییەک بە ئەندازەی ٢ تۆن تی ئێن تی دروست دەکات. هەروەها نزیکەی ٩-١٠ مەتر لەدەوروبەریدا کاریگەریی ژەهراویبوون دروست دەکات. واتە، کاریگەریەکی وەهای هەیە. بە تەقینەوە بەهێزەکان، ئەو تونێلانە، کە بەردەکانیان لاواز بن دەڕوخێن. یەکێکی تر ئەوەیە، ئەگەر هەندێک کەس لەو نزیکانەدا بن، بە هۆی گوشار و پەستانە زۆرەکەیەوە زیانیان پیدەگات، تەنانەت ئەگەر بە هۆی پەستان و گوشارەکەشەوە نەبێت بەهۆی ژەهرەکەیەوە، حاڵی مرۆڤ تێکدەدات و زیانی پێ دەگات. ژەهرەکەی مرۆڤ بێحاڵ و سارد دەکاتەوە. لە سەرەتادا لە هۆش دەچێت، ئەگەر کاریگەرییەکە زۆر بێت و ئەو کەسە زۆر نزیکی شوێنی لێدانەکە بێت، لەوانەیە گیانی لەدەست بدات. جگە لەو حاڵەتە ئەوانەتی تر دواتر دێنەوە سەر هۆشی خۆیان و تا ئێستا، ئەمە بەو شێوەیە ڕوویداوە، واتە، ئەمە بۆمبێکی ئاوایە.

ئەم بۆمبە لە ئێستادا لە جبەخانەی ناتۆدایە، دەشزانرێت هەندێک لەو بۆمبانە لە ڕابردوودا بەسەر وڵاتانی ئەندامی ناتۆدا دابەشکراون و بە تورکیاشیان داوە. بێگومان لەوانەیە لەژێر کۆنترۆڵی ناتۆدا بێت. ئێستا تورکیا ئەمانە دژی ئێمە بەکاردەهێنێت. ئەمە بە ڕەزامەندی ناتۆ، یان بە دزییەوە بەکاری دەهێنێت، ئەوە ڕوون نییە، بەڵام ئێمە دەزانین، قورسە ئەو بۆمبانە بە بێ ڕەزامەندی بەکار بهێنرێن. دەبێت مرۆڤ زیاتر هەڵوەستەى لەسەر بکات. ئێستا ئەمە ئەو بۆمبەیە، بەڵام ئەوەش نییە، کە بتوانێت هەموو شتێک بێت. هەر وەک چۆن ئێمە لە دژی گازی کیمیایی ڕێوشوێنمان پەرەپێداوە و زۆربەی گازە کیمیاییەکان ئێستا لەلایەن هەڤاڵانمان بێکاریگەر و بێ واتاکراوان، ناتوانێت زیانی زۆری بە هەڤاڵانمان بگەیەنێت؛ لە بنەڕەتدا ئەگەر مرۆڤ ڕێوشوێنی زانستی بەرامبەر ئەو بۆمبە بگرێتە بەر ئەوا ناتوانێت زیان بە هەڤاڵان بگەیەنێت.

ئەگەر مرۆڤ بە تەکنیک و میتۆدی ڕاستەوە ڕێوشوێن بەرامبەر ئەم بۆمبە بگرێتە بەر، مرۆڤ دەتوانێت پووچ و بەتاڵی بکاتەوە. بۆ نمونە هەڤاڵانی وەرخەل، هەموویان چووبوونن بۆ یارمەتیدانی یەکتر، ئەوەی چووبێتە ئەو ژوورە لەوێدا کەوتبوو. واتە ڕێڕەوێک و  گۆشەیەک بوو، بەڵام هەڤاڵانی دوورتر لەو ڕێڕەوە پێی کاریگەر نەبوون و زیانیان پێنەگەیشتبوو. لە کردەوە و پراتیکەکانی ئەم دواییەدا بەمشێوە جموجوڵ دەکرێت. پێویستە مرۆڤ ڕێوشوێنی تەکنیکی لە دژی گازەکەشی بگرێتە بەر و نابێت لە شوێنە دیار و ئاشکراکانیشدا نابێت زۆر بوەستن و بمێننەوە. ئەگەر بەمجۆرە و بەم پێوانانە و شێوەیەکی زانستیانە ڕێوشوێن بگیرێتە بەر، مرۆڤ دەتوانێت ئەم جۆرە بۆمبانە پوچۆڵ و بێکاریگەر بکات. بە دڵنیاییەوە، تونێلە دروستکراوەکان، ئەوانەى بەردەکانیان بەهێزن، ناتوانێت هیچ کاریگەریەکی لەسەر هەڤاڵان هەبێت. ئێستا لە کوێ کاریگەری دروست کردووە، ئەو شوێنانە، کە بەردەکانیان بەهێز و قایم نین، یان سەری تونێلەکان زۆر بەرز نین، لەو شوێنانەدا دەرگای تونێلەکان دەڕوخێن. کاتێک لە شەهید شاهین تونێلیان ڕووخاند،  لەو کاتەدا هەڤاڵ باگەڕ، هەڤاڵ ئاڤزەم، هەڤاڵ ئارین و هەڤاڵ شەڕزان چەند هەڤاڵێکی خۆیان نارد و ئەوانیش بۆ خۆیان ویستیان بە بەرخۆدان و فیداکاری لە دژی دوژمن بجەنگن و لە بەرخودانی قارەمانانەدا شەهید بوون.

نە چەکی کیمیایی و نە ئەتۆمی ناتوانێت کاریگەریی لەسەر شێوازەکانی تونێلەکانمان هەبێت

لە پراکتیکی تا ئێستادا ئەنجامەکان دەرکەوتن، مرۆڤ دەتوانێت ئەمە بڵێت: شێوازی تونێلەکانمان ئەگەر مرۆڤ ڕێوشوێنی زانستی بگرێتەبەر، هیچ شتێک لە بەرامبەریدا کاریگەر نابێت، واتە نە چەکی کیمیایی و نە ئەتۆمی ناتوانن کاریگەری لەسەر شێوازەکانی تونێلەکانمان بکەن. بە دڵنیاییەوە، دەبێت مرۆڤ هۆشیار بێت و ڕێوشوێن بگرێتەبەر. بۆ نموونە؛ لەناو تونێلەکەدا وەک دەگوترێت دەبێت سیستمی مرۆڤ بەهێز بێت. فەرماندە باگەڕ گەڤەر هەندێک خاڵی بۆ خۆی دیاریکردووە، دەبێت مرۆڤ هەڵوەستەى لەسەر بکات و سەرنجی لەسەریان بێت. ئەوی تریشیان گرنگترین ڕێوشوێن و پێوانە لە لە شەڕی تونێلەکان دا ئەوەیە، کە دەبێت دەرگا و پەنجەرەکان بتوانن یەکتر بپارێزن. ئەمە گرنگترین پێوانە و ڕێوشوێنە. کاتێک تونێلێک دەتوانێت تونێلێکی تر بپارێزێت، یان هەمان تونێل بتوانن دەرگاکانی یەکدی بپارێزن، ئیدی دوژمن ناتوانێت زیانی جدی بەو تونێلانە بگەیەنێت.

کۆڵەکەى دووەمی تاکتیکی سەردەم؛ شەڕی هەماهەنگیی تیمە پسپۆڕ و تایبەتمەندەکانە

ئێستا تاکتیکی سەردەمی ئێمە کۆڵەکی دووەمیشی هەیە، هەروەک دەزنرێت شەڕی هەماهەنگی تیمە تایبەت و پسپۆڕەکانە. ئەگەر  ڕێوشوێنی تونێلەکان لە شوێنی خۆیاندا بن و شانبەشانی ئەوان تیمە گەڕۆکەکان ڕۆڵی خۆیان لە زەویدا بگێڕن، نەک سوپای تورکیا، بەڵکو دوو سوپای تورکیاش بێت ناتوانن هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن. ئەمە ئێستا بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو ڕوون بووەتەوە، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت بە گشتی بڵێت: بە پێی ڕابردوو دۆخی شەڕی تیمە گەڕۆکەکان تاڕادەیەک باشتر و بەهێزتر بووە، بەڵام ناتوانین بڵێین، کە ڕۆڵی تەواوی خۆی گێڕاوە.

ئەوە ڕاستە، جەنگێک سەریهەڵداوە، ڕۆحی هێرش لە هەڤاڵان دا هەیە، چونکا هەر خۆی لە خۆیدا ڕۆحی فیدایی - ئاپۆگری بەهێزە، هیچ ڕەخنەیەک لەم بابەتەدا نییە. لە تونێلەکاندا، لە زەویشدا، هەموو هەڤاڵان ڕۆحێکی قارەمانانە و ئازای ئاپۆگەرییان هەیە. هیچ کەموکوڕییەک لەم بوارەدا نییە. تەنانەت ئەگەر دانە دانەیەکیش هەبێت، ئەوەندە کەم ئەژمار ناکرێت. لە ڕووی ڕۆحی و فیدایبوونەوە بە ڕاستی ئاستێکی بەرز هەیە و پێشەنگایەتیی بۆ کراوە، بەڵام هێشتا کێشە لە شێوەی جموجوڵدا هەیە. ئەگەر سەرنج بدەینە سەر ئەم کەموکورتییانە و لەسەریان ڕاوەستین، پێدەچێت بتوانین ئەنجامی گەورەتریش لەم شەڕەدا بەدەست بهێنین

بەرخۆدانی هەڤاڵان هەر لە ئێستاوە سەرکەوتنی مسۆگەر کردووە

ئێستا دیسان پلانی دوژمن بۆ ساڵی ٢٠٢٢ هێندەی ساڵی ڕابردوو خراپ بوو و بۆی پێکنەهات. بۆ ئەو مەبەستەش دەڵێین، لەمڕۆوە بەرخۆدانی هەڤاڵان سەرکەوتنی مسۆگەرکردووە. دەزانرێت، کە دوژمن لە ماوەی یەک دوو مانگدا ویستی تەواوی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا داگیر بکات و بەم شێوەیە دەستی درێژبکات بۆ سەر شەنگال و مەخمور و هەموو شوێنێک کۆنترۆڵ بکات، بەڵام لە بنچینەدا و بە شێوەی سەرەکی پەلاماری شۆڕشی ڕۆژئاوا دەدات و دەیەوێت لەناوی بەرێت. دوژمن دەیویست ئەم پلانە لە ماوەیەکی کورت دا لە ئەمساڵدا جێبەجێی بکات و دواتر بڕوات هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات.

هەڤاڵانی هێژا و ئازیز

دوژمن دەیەوێت ئامانجە سەربازییەکانی خۆی بەدەست بهێنێت، بەو ئەندازەیەش ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپە دەیەوێت سەرکەوتنێک لە دژی ئێمە دروست بکات و لەسەر ئەو بنەمایە بچێتە هەڵبژاردنەوە. بۆ ئەوەی بتوانن شەپۆلەکانی شۆڤێنیزم لەتورکیا بەهێز بکەن و لەسەر ئەو بنەمایەش دەنگ بەدەست بهێنن و  دووبارە بەردەوامی بە دەسەڵاتی خۆیان بدەن. ئاکەپە و مەهەپە باش لەوە تێگەیشتوون، کە ئەگەر لە دژی ئێمە سەربکەون ئەوا دەتوانن درێژە بە سیستمەکەیان بدەن، بەڵام ئەگەر لە دژی ئێمە شکست بهێنن سیستمەکەیان بەتەواوی تێکدەشکێت. بەو هۆیەوە دەڵێین، ئەمە شتێکی ژیانییە بۆ ئێمە، کێشەی مانەوەیە. ئەم ڕژێمە بوونی خۆی لەسەر شکستمان بنیات ناوە، واتە لەسەر بنەمای لە ناوبردومان کۆڵەکەکانی خۆی دروستکردوە و بۆ ئەو مەبەستەش دەیانویست ساڵی ڕابردوو لێمان بدەن و بچن بۆ هەڵبژاردن، بەڵام ساڵی ڕابردوو ئەوەیان بە نەکرا.

ئەمساڵ ئامادەکاری زیاتر و پشتیوانی دەرەکی و تەنانەت پشتیوانیی زیاتری پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یان بۆ خۆیان زیاتر بەهێز کردووە و تیایدا بەشدارە و بۆ ئەوەش هەوڵەکانیان پەرەپێدا. پارتی (پەدەکە) خۆی زیاتر لە ساڵی ڕابردوو تێوەگلاندووە و بەشدار بووە. بۆ نموونە؛ لەم دواییانەدا وەک بینیتان لەسەر شاخی ئامێدی ڕێگایەکی دروست کردووە، ئێستا لەوی سەربازگە دروست دەکات. بینیمان لە کوڕەژارۆ ڕێگای دروستکرد بۆ ئەوەی دوژمن لە زەمینەوە پێشڕەوی بکات. هەڵانانەوە و هاوار هاواریان و بەشداربوونیان بەهێز کرد. عێراقیش خۆی بێدەنگ کرد. ئەم ساڵ زەمینەیان بۆ هێنانەدی ئەنجام و چوون بۆ هەڵبژاردن دروست کردبوو، بۆ ئەوەی ڕژێمی فاشیست و پاکتاوکار و بکوژ لە تورکیا بەردەوام بێت. بۆ ئەوەش دەڵێین، ئەم بەرخۆدانە بەرخۆدانێکی نەتەوەییە و هەروەها بەرخۆدانی ئازادی و دیموکراسی گەلیشە.

حزبێکی سیاسی، کە بە خۆی  دەڵێت "کوردم" چۆن دەتوانێت سیخوڕی بکات!

بۆ ئەوەی بەرامبەر بە ئێمە سەربکەوێت، فاشیزمی تاریک دەیەوێت خۆی هەمیشەیی بکات، بەڵام ئەو بەرخۆدانە تا ئێستا ئەوە سەلماندووە، کە ئەو پلانانەی ئاکەپە - مەهەپە سەرناکەوێت و ناشتوانێت سەربکەوێت. لەگەڵ ئەوەشدا دوژمن هێشتا بەردەوامە لە هەوڵەکانی. دووبارە پێداگری دەکات. ئێستا دەبینین، کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە باکور، باشوور، ڕۆژئاوا و هەموو شوێنێک بە کردەی هەواڵگری و سیخوڕی لە ناو کۆمەڵگەی کوردی دا پەرە بە نائەخەلاقی و بێ شکۆیی بدات. وەک سیخوڕ بجوڵێتەوە و ئێستا دەیەوێت هەموو کەس لە باشوور بە سیخوڕیانە هەڵسوکەوت بکات. باشە؛ چۆن حزبێکی سیاسی بە خۆی دەڵێت "من کوردم"، بەڵام کاری سیخوڕی دەکات و دەبێتە سیخوڕ! بەداخەوە، ئەمە ئەو شتەیە کە ئێستا گەشەی پێدەدەن و بەرەوپێشی دەبەن. واتە هەم حزبێکی سیاسی و هەم سیخوڕی بەڕێوەدەبات، ئەو وەک سیخوڕێک کار دەکات. بەمشێوەیە دەیەوێت بێمانابوون پەرە پێبدات و دەستکەوتەکانی گەلی کورد وەک پێگە، بنکوڵ بکات و هەمووان بکاتە سیخوڕی خۆی.

دەبێت تێکۆشانێکی گرنگ لە دژی ئەمە هەبێت. بێگومان بەرخۆدانی گەریلا لە دژی ئەو تێکۆشانە سەرەکییە، بەڵام بە گشتی دەبێت ئەم کارە لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسیشدا هەبێت. ئەمەش بۆ خۆی بابەتێکی ترە، ئێمە ئێستا لێرە لەسەر ئەوە هەڵوەستە ناکەین، بەڵام هەرچۆنێک بێت لەم سەردەمە مێژووییەدا پێویستە گەلی کورد لە هەموو کوردستان بەتایبەتی لەو سێ بەشەی، کە ئێستا دەکرێنە ئامانج پێویستە هەڵوێستێکی نەتەوەیی لە باکوور و باشوور و ڕۆژئاوا بەرەو پێش دەچێت و (بێگومان ڕۆژهەڵاتیشی لە ناودایە). پێویستە هەموو کەس لە دژی سیخوڕی دوژمن تێبکۆشێت.

دوژمن دەیەوێت لە ڕێگەی سیخوڕیەوە کۆمەڵگای کورد لەناوببات

دوژمن دەیەوێت بە میتۆدی بێ مانا و شەڕی دەروونی و سیخوڕی زیان بە کۆمەڵگای کوردیدا بگەیەنێت. بێمانابوون پەرەی پێبدە و دەستکەوتە هەبووەکان بێمانا بکە و لەناویان ببە. لە بنەڕەتدا هەموو دەرفەتێک لە دژی ئێمە بەکاردەهێنێن بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە ئەنجام. هەرچەندە هەندێک جار لە باشووری کوردستان، یان لە شەنگال، مەخمور، ڕۆژئاوا هێرش دەکەن، بەڵام لە هەرێمەکانی پاراستنی میدا لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، گردی جودی، گردی ئامێدی تەنگەتاو بوون. بۆیەش دەبینرێت کە دوژمن هەندێک جار هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا، شەنگال، یان دەوروبەری سلێمانی.

داهاتی تورکیا لەم جەنگەدا خەرج کرا، بۆیە کۆمەڵگای تورکیا برسییە

لە هەمان کاتدا لەبەرئەوەی هەموو هەوڵەکانی دوژمن سەرکەوتوو نەبوون، ئێستا چاوی لە دەرەوەی وڵاتە، ئەو کەسانەی کە تەیب ئەردۆغان دژی وەستایەوە جنێوی پێدەدا، وەک دوژمن نیشانی دەدان، ئێستا دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەدا دروست بکات. بەدوای هەموو کەسێکدا دەگەڕێین. بۆ نموونە بەدوای سعودیە، ئیمارات، سوریا، ئیسرائیلدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی بەهێز بکات، بۆ ئەوەی هەندێک دەرفەتیان لێ وەربگرێت. چونکە سیستەمەکە لە کێشەدایە. ئەمڕۆ داهاتی گشتی تورکیا لەم شەڕەدا خەرج کراوە و بەوهۆیەوە کۆمەڵگای تورک برسییە. هۆکاری سەرەکی یەکەم قەیرانی ئابووری ئەم شەڕەیە. ئێستا لە تورکیا، لەبەرئەوەی ئۆپۆزیسیۆنی سیستمەکەش پشتگیری لە شەڕی دژی کورد دەکات، دژی تێکۆشانی ئازادیی کوردستانە، ئەم دۆخە زۆر ئاشکرا نەبووە. لە بنەڕەتدا تورکیا وڵاتێکی هەژار نییە؛ وڵاتێک کە داهاتی زۆر بێت. باشە بۆچی ئێستا خەڵک برسی دەبن؟ چونکە هەموو داهاتەکەی لە جەنگدا خەرج دەکات. بەهۆی ئەو برسێتیەوە. لەگەڵ ئەمەشدا ئەنجامیان بەدەست نەهێنا. ئەمەش وایکردووە ئاڵۆزیە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان قووڵتر ببنەوە و ئێستا سیستمەکە بەرەو داڕمان دەڕوات.

دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە ناتوانێت خۆی لە تێکچوون ڕزگار بکات، شکست دەهێنێت

بۆ ئەوەی رێگری بکات، ئێستا تەیب ئەردۆغان دەرگا بە دەرگا دەگەڕێت، لەبەرچاوی هەمووان، خەریکی بەبازاڕکردنی دۆخی جیۆستراتیجی تورکیایە، بەم شێوەیە بێشکۆیی پێشدەخات، بۆ ئەوەی بتوانێت هەندێک پشتگیری لە دژی ئێمە بەدەست بهێنێت، هەندێک دەرفەت دروست بکات . ناتۆ بە جۆرێک پشتگیریان دەکات، بەڵام تێکرکەری نابینن. بۆ نموونە بینیمان؛ دەچێت بۆ کۆبوونەوەی ناتۆ و داوای پشتگیری زیاتر دەکات. دەچێتە کۆبوونەوەی شەنگەهای، بە هەمان شێوە داوای پشتیوانی دەکات. دوایین جار کە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکانمان بینی، تەیب ئەردۆغان لەوێ قسەی کرد و داوای پشتیوانی لە هەموو لایەک کرد. ئێستا هەندێک لە شرۆڤەکاران دەڵێن وتارەکەی تەیب ئەردۆغان لە پلاتفۆرمی نەتەوە یەکگرتووەکان دانپێدانانە بە شکستەکەی. بە هەموو جیهان دەڵێت؛ ئێوە لە دژی پەکەکە هاوکارمان بن، ئێوە بە تەنیا جێمان دەهێڵن. دەڵێن ئەمە دانپێدانانە بە شکستەکەیان. ئەم شرۆڤەیە بەڕای ئێمەش ڕاستە. واتە لە دژی ئێمە، لە دژی بەرخۆدانی گەریلا، لە دژی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ، هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی، لە دژی بەرخۆدانی سیاسەتی کوردی، لە دژی بەرخۆدانی سیاسەتی دیموکراسی چەپ و تورکیا و بە گشتی دژی بەرخۆدانی ئێمە و گەلی ڕۆژاڤا، باشوور بەگشتی کوردستانە. ئەگەر ئەم دەسەڵاتە سەرکەوتوو بێت؛ ئەو کاتە نەدەچوو، داوای یارمەتی لە هەمووان نەدەکرد. بە سەرکەوتوویی پێویستی بەم کارە نەدەبینی. ئەگەر ئێستا تووشی شڵەژان بوون و داوای یارمەتی لە هەموو کەسێکی ناوەوە و دەرەوە دەکەن، ئەوە مانای وایە ئەنجامیان بەدەست نەهێناوە، ئەنجامی بەدەست نەهێناوە و شکست دەهێنێت. ئێستا دەیەوێت بەم هەوڵانە رێگری لەم شکستە بکات. بەڵام لە کۆتایی رێگەکەدان. هیچ بژاردەیەکیان نییە. سیاسەتی دەوڵەتی تورکی ڕەگەزپەرست و قڕکەر و فاشیست لەسەر کوردستان ئێستا شکست دەهێنێت. ئەم ڕژێمەی ئاکەپە – مەهەپە ناتوانێت خۆی لە داڕمان ڕزگار بکات و دەڕوخێت.

نە لە مێژووی کۆماردا و نە لە مێژووی عوسمانیدا دەوڵەت بۆ ماوەی ٥ مانگ لەبەرانبەر سەنگەرێک بەم شێوەیە شەڕی نەکردووە

هەڤاڵانی هێژا,

لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، گردی جودی، گردی ئێف ئێم، گردی ئامێدیێ؛ ئەو شەڕەی تا ئێستا بەڕێوەچووە، شتێکی تازەیە لە مێژووی کوردستان و لە مێژووی خەباتماندا. بێگومان ئەمەش بە هەوڵی شەهیدانی قارەمان و هەڤاڵانمان کە لە ئێستادا لە بەرخۆداندان، بەدیهاتووە. ئێمە دەزانین، بەڵام پێویستە هەمووان بزانن کە ئەمە بە ئاسانی ڕووی نەداوە. بە قوربانییەکی گەورە، بە بوێری، بە بەرخۆدانێکی گەورە، ئەنجامێکی بەم شێوەیە بەدەست هاتووە.

ئاماری پێنج مانگ بڵاوکرایەوە. لە ئامارەکەدا دەردەکەوێت کە تا ئێستا پێنج مانگە ئەنجامیان بەدەست نەهێناوە . نە لە مێژووی کۆماردا و نە لە مێژووی عوسمانیدا دەوڵەت بۆ ماوەی ٥ مانگ لەبەرانبەر سەنگەرێک بەم شێوەیە شەڕی نەکردووە. ئەمە شتێکی ئاسایی نییە. پێنج مانگە شەڕەکە بەردەوامە و تا ئێستا رووینەداوە لەسەر یەک لە ماوەی پێنج مانگدا ئەوەندە سەربازی دوژمن بکوژرێن. تا ئێستا لەسەر یەک هیچ کاتێک دە کۆپتەریان نەکەوتووتە خوارەوە و گورز لە حەفتا کۆپتەریان نەدراوە. بە واتایەکی تر، بە گشتی هەشت هێلیکۆپتەر لێیان دراوە. دەیان کەوتوون، حەفتا دانەشیان گورزیان بەرکەوتووە. تا ئێستا، لە بنەڕەتدا لە هەموو جیهاندا، بەم شێوەیە، بەم تۆنە، بەم تاکتیکە دژی تەکنەلۆژیای مۆدێرن و دژی چەکی کیمیایی و 'تاکتیکی ئەتۆمی'، هیچ هێزێک بەم شێوەیە بەرخۆدانی نەکەوتووە.

لە بەرامبەر دووەم گەورەترین سوپای ناتۆ، هێزێکی زۆر بەهێز و تایبەتمەند پێکهاتووە

پاراستنی خاکی ئازاد بەم شێوەیە لە هیچ ناوچەیەکدا پەرەی پێنەدراوە، بەڵام ئێستا لە کوردستان، زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ڕوودەدات. ئەمە ڕاستە و زۆر ڕوونە. لە دژی سوپای دووەمی ناتۆ لە کوردستان؛ هێزێکی زۆر بەهێز و بە ئیرادە و بوێر و پیشەیی دروست بووە. هێزێک بە مەعریفە، بەئیرادە، خۆبەختکردن بنیات نراوە.

گرنگ ئەوەیە کە ستراتیژی شەڕێ گەلی شۆرشگێری لە ڕێگەی تاکتیکی داهێنەرەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەم شێوەیە ئەنجامە گەورەکان سەرهەڵدەدەن.

هەڤاڵانی هێژا

هەموو ئەمانە لە سایەی بیرکردنەوە و ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ بەدیهاتوون. واتە ئەم ئایدیایە، ئەم ئایدۆلۆژیایە، ئەم فەلسەفەیە لەلایەن رێبەر ئاپۆوە دروستکراوە و ئەمڕۆش خودی رێبەر ئاپۆ خاوەنی پێگەیەکی زۆر مانادارە. لەسەر ئەم بنەمایە بەرخۆدانی هاوڕێیان پەرەدەستێنێت. داستانی قارەمانێتی لەسەر ئەم بناغەیە بنیات نراوە، داستانی شەهیدی قارەمان لەسەر ئەمە دروست بووە. لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، لە نێو کچان و کوڕانی گەلی کورد ئەمڕۆ، یەکڕیزییەکی زۆر بەهێز پەرەی سەندووە. هەموو ئەمانە ڕاستی فەلسەفەی هاوڕێیەتی ڕێبەر ئاپۆ دەردەخەن. خەباتی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان هێزێکی لەو شێوەیەی هێناوەتە ئاراوە. دەرئەنجامێکی دروست کردووە، ئەمە بە تایبەتی لە کەسایەتی گەریلادا، لە شەڕڤانانی بەرخۆداندا پەرەی سەندووە. بەڵام ئەمە وەک ڕەوتێک لە هەموو بوارەکانی کوردستان پەرەدەستێنێت. ئەمڕۆ دوژمن ئەوەندە هەوڵ دەدات گەلەکەمان وا لێبکات کە هەنگاو بەرەو دواوە بنێت؛ ناتوانێت و ئێستا هەمووان دەزانن کە پێگەی گەلی کورد لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا چارەنووسی ڕژێمی تورک دیاری دەکات. ئەمانە بەگشتی تەواوکەری یەکترن. هەموو ئەم پرسانە بەیەکەوە بەستراوەتەوە. دوژمن ویستی شکست بە گەریلاکان بهێنێت و شۆڕشی ڕۆژاڤا لەناو ببات و ڕێبەر ئاپۆ ناچار بکات هەنگاوێک بۆ دواوە بنێت. ئەمە ڕووی نەدا. ئەمەش لە سایەی بەرخۆدانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا ڕوویدا. بەرخۆدان لە خەتی رێبەر ئاپۆ، خەتی ئاپۆگەری کە هەموو هەڤاڵان ئامادەی ئەوەن؛ ئەمە بنەمای سەرەکییە. ئەمەش لێهاتوویی و سەرکەوتنی ڕۆحی ئاپۆیی نیشان دەدات. واتە ئەمڕۆ لە زاپ و ئاڤاشین، لە گردی جودی، گردی ئێف ئێم، گردی ئامێدیێ و گردی هەکاری، دژی دوژمن، دژی مادیەتی دوژمن، ڕۆحی مرۆڤ بەرز دەکاتەوە. لە بەرامبەر ستەم و داگیرکاری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک و ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە بەهای مرۆڤایەتی و ئازادی و دیموکراسی بەرز دەکاتەوە. لە بەرامبەر تەکنەلۆژیای سەردەمدا، ئیرادەی مرۆڤ، زیرەکی مرۆڤ، بەهرەی مرۆڤ پەرەپێدەدات. سەرکەوتنی ئیرادەی مرۆڤ بنیات دەنێت. لەم ڕووەوە پەرەسەندنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بە میتۆدی داهێنەرانە، لە شێوەی شەڕی سەر زەوی و ژێر زەویدا، شتێکی نائاساییە. خوڵقێنەریەکی گرنگە و ئەنجامێکی گرنگی دروست کردووە.

ئەم شەڕە شەڕی گەلانە، شەڕی دیموکراسی و ئازادی گەلانی هەرێمەکەیە

هەڤاڵانی هێژا,

بێگومان ئەم ئاستە لە ئەنجامی ڕێپێوانی پەنجا ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ و ساڵان خەباتی مێژوویی و قارەمانێتی شەهیدانمان بەدیهاتووە. لە سایەی ئەم بەرخۆدانە پیرۆزە پلانی دوژمن لەناوچووە و دوژمن لە بنبەستدایە. ئەگەر ئەم بەرخۆدانە نەبووایە، دوژمن دەیویست ئەنجامێکی کورتخایەن بەدەست بهێنێت. کۆنترۆڵی باشووری پەرەپێدەدا و شۆڕشی لە ڕۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج، هەڕەشەی لە گەلی عەرەب دەکرد، ئەگەر بەرخۆدانی هەڤاڵان نەبوایە، کەس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەیدەتوانی دەوڵەتی تورک ڕابگرێت . بە تایبەتی هەڕەشەی گەورە لە سەر گەلی عەرەب و عێراق و سووریا دەبوو. کاتێک دەڵێین "ئەم شەڕە تەنیا شەڕی خەڵکی کوردستان نییە، ئەم شەڕە شەڕی گەلە، شەڕی دیموکراسی و ئازادی خەڵکی ناوچەکەیە"؛ ئێمە بۆ ئەمە دەڵێین. ئەمە ڕاستییەکە. هەرچەندە ئەمڕۆ زۆربەی ئەنجامەکان دیاری کراون، بەڵام ئەوە ڕوون بووەتەوە کە چیتر دوژمن ناتوانێت وەک پلانی خۆیان ئەنجام بەدەست بهێنێت، رژێمی ئاکەپە و مەهەپە کە لە پێگەیەکی لاوازدایە، بۆ ڕێگریکردن لە شکستەکەی، بۆ ئەوەی بتوانێت سەرکەوتوو بێت، بۆ ئەوەیگورزی گەورە لە بزووتنەوەی ئازادی کوردستان بدات، هەوڵەکانی فراوانتر دەکات و دەیەوێت تا کۆتایی بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت.

بەرخۆدان بە رەنجێکی گەورەیە بەڕێوە دەبرێت، شتێکی ئاسان نییە

هەڤاڵانی هێژا,

ئەم بەرخۆدانە چۆن بەڕێوەدەچێت، بە چ ماندووبوونێک و بە چ بەرخۆدانێک ئەنجام دەدرێت ئێمە باش دەزانین. کارێکی ئاسان نییە بۆ ماوەی چەند مانگێک لە ژێر ئەم هەلومەرجانەدا بەرخۆدان لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی دوژمن بکرێت. ئەم بەرخۆدانە چۆن ئەمڕۆ لە ئەشکەوتی برینداران، کارکەر، وەرخەلێ ئەنجام دەدرێت. هەروەها لە گردی جەهەنەم ، شەهید بەرخۆدان چۆن ئەو داستانانە بنیات نراون. ئێستا دوژمن بە هەموو هێزەکانییەوە لەسەر هێڵی چەمچۆ و سیدا هێرش دەکات. چەند هەفتەیەکە لەوێ هاوڕێکانمان بە هەوڵێکی زۆرەوە لە زۆرێک لە سەنگەرە بەهێزەکانی بەرخۆدان شەڕ دەکەن. لە شەهید ئاگر و شەهید فەلات و چەندین گردی دیکە ئەمڕۆ بەهەوڵێکی زۆر و ورەیەکی زۆرەوە بەرخۆدانی هەڤاڵانمان هەیە. لە ڕۆژاڤای زاپ، گردی جودی ، ئێف ئێم، ئامێدی و شوێنەکانی دیکەدا بەرخۆانێکی بێوێنە هەیە. بەرخۆدانی تونێلی شەهید پیردۆغان شتێکی بچووک نییە. سڵاو لە هەموو ئەو هەڤاڵانە دەکەین کە لە ئێستادا لەم بەرخۆدانە پیرۆزەدا بەشدارن. بە ناوی فەرماندەییەکەمانەوە سڵاو لە هەموو هاوڕێیان دەکەین. کارێکی پیرۆز دەکەن، کارێکی گەورە دەکەن. ئەمەش دەزانرێت و جێگەی خۆی لە مێژوودا دەگرێتەوە. تیمە گەڕۆکەکانمان هەروەژا لە گۆڕەپانەکە ڕووبەڕووی چ سەختی و دۆخێکی زەحمەت دەبنەوە و ئێمە دەزانین.

ئەوانەی لەم ئاستەدا بەرخۆدان دەکەن، بە دڵنیاییەوە سەردەکەون

بەڵام ئەو شتانەی لێرەدا دەمانەوێت بیڵێین بریتین لە: ئەو هاوڕێیانەی تا ئێستا لەم ئاستەدا بەرخۆدانیان پەرەپێداوە، دەتوانن وەڵامی هەموو کێشەکان بدەنەوە. بێگومان هەموو شتێک دەگوترێت، ڕەنگە گوتن قورس نەبێت؛ بەڵام پراکتیکی گرنگە. بەڵام ئێمە دەڵێین هەڤاڵانمان لەم سەردەمەدا بەرخۆدانی پیرۆزیان لە بەرامبەر ئەم سەختی و ناخۆشیانە بەرزکردەوە، بە ڕۆحی ئاپۆگەری جووڵانەوە و بەرخۆدانیان بەرزکردەوە، ئەوان دەتوانن وەڵامی هەموو سەختییەکان بن. تەنها پێویستە بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لەم ڕووەوە هەمیشە لەبەرچاو بگیرێت، ڕۆحی هاوڕێیەتی، ژیانی شۆڕشگێڕانە، لەسەر بنەمای هێڵی ئازادی ژنان کار بکەن. هەڤاڵان یەکدیان خۆش دەوێت، هەڤاڵان هاوکاری یەکدی دەدەن. ڕۆحی کاری هاوبەش بەرزە، لەم چوارچێوەیەدا پێویستە هەمووان ئاگاداری ئەرکی خۆیان بن. بە واتایەکی تر ئاگاداری ئەرکی هاوڕێیەتی خۆیان بن، بەرانبەر بە ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێکانی دیکە. لەم ڕووەوە کاری پێویست ئەنجام بدەن. ئەگەر ئەوە ڕووبدات؛ مەحاڵە کەسانێک کە ئەوەندە پەرۆشن و قووڵی لەسەر ئەم بنەمایە دروست دەکەن شکست بهێنن. سەیرکەن ڕێبەر ئاپۆ ٢٤ ساڵە بەرخۆدان دەکات. دوژمن هەمیشە دەیەوێت رێبەرتی هەنگاوێک بۆ دواوە بنێت، بەڵام هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ بەو مانایەیە کە هەموومان دەزانین بەرخۆدان چۆنە و چەند قووڵە. لە بنەڕەتدا دوژمن زیاتر تەرکیز لەسەر ئیمرالی دەکات و سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالی قورستر دەکات و دەیەوێت لەوێ ئەنجام بەدەست بهێنێت. دوژمن زیاتر سەرەنجی لەسەر گەریلایەبۆ بەدەستهێنانی ئەنجام. دوژمن ئێستا شەڕی خۆی قووڵتر دەکاتەوە، بەڵام دژی ئەو هێرشانە لە ئیمرالی، لە گۆڕەپانی شەڕ ئیرادە بەرزەکە ڕوونی دەکاتەوە کە ئێمە ئەمڕۆ لە بنەڕەتدا شەڕی ئیرادە دەکەین دژی دوژمن. بۆ ئیرادەی گەلی کوردستان خەبات دەکەن. هەروەها گەلەکەمان لەم چوارچێوەیەدا قوربانی دەدات. هەرچەندە ئێستا کەمیش بێت، ئەگەر ڕەخنەشمان هەبێت، بەڵام هەڵوێستێک هەیە.

بەرخۆدانی ١٦٠ ڕۆژ بناغەی سەرکەوتنی گەورەی دروست کردووە

هەر بۆیە دەڵێین، لە ١٦٠ ڕۆژی ڕابردوودا، بەرخۆدانی هەڤاڵانمان بناغەی سەرکەوتنێکی گەورەی دروست کردووە. ئەگەر لێرە و لەوێوە، لەو ئەزموونانەی تا ئێستا سەریان هەڵداوە، سوود وەربگرین و لەسەر ئەم بنەمایە، بە شێواز و میتۆدی دروست، لە خەتی ڕێبەر ئاپۆ، لە ڕێگای ئاپۆگەری، ڕێگا و میتۆدەکان قووڵتر ببینەوە، بە دڵنیاییەوە سەرکەوتنەکە هی تێکۆشەرە قارەمانەکانی بەرخۆدان دەبێت. سەرکەوتن هی میلیتانەکان و فیداییەکانی رێبەر ئاپۆ دەبێت.

بۆ ئەوەی ئەنجامی دڵخواز بەدەست بهێنین، چەند مانگی داهاتوو بۆ ئێمە گرنگە. لە بنەڕەتدا بۆ دوژمنیش گرنگە. بەڵام بۆ ئێمەش زۆر گرنگە. هەر بۆیە دەمانەوێت لە هەفتەکانی داهاتوودا سوود لەم ئەزموونە وەربگرین و ئێستا ئەنجامەکان بنیات بنێین. بۆ ئەمەش هاوڕێیان پێویستیان بە دروستکردنی قووڵیەکی زیاترە، پێویستە زیاتر پەرە بە فیداکاری بدەن. هەرچەندە تا ئێستا فیاکاریەکی زۆر ئەنجامدراوە، بەڵام لەم قۆناغەدا کە لەبەردەمماندایە، بەڕاستی پێویستە بە شێوەیەکی نائاسایی مامەڵە بکەین، با بزانین کارەکانی ئەم پێنج مانگ و نیوە هەمووی کۆبووەتەوە. لەهەفتەکانی داهاتوو دەگاتە ئەنجامێک. هەر بۆیە پێویستە گرنگییەکی زۆر هەبێت.

هەڤاڵان خۆیان بپارێزن، فیداکاری شەخسی بکەن، خۆیان و هەڤاڵانیان بپارێزن. بە رۆحی هێرشی ئاپۆگەری دەرفەتەکان بەکار بهێنن. ڕێپێوانێکی وەهای سەرکەوتنی گەورە بە دڵنیاییەوە دەگاتە ئەنجام. بەم شێوەیە ئەگەر هەموو هەڤاڵان بە بەرپرسیارانە نزیک ببنەوە، ئێمە پێمان وایە سەرکەوتنە گەورەکە بۆ گەلەکەمان و دۆستەکانمان و خەڵکی ناوچەکە دەبێت. سەرکەوتنی قارەمانانی بەرخۆدانی پیرۆز دەبێت.

بیر بڕوای ئێمە ئەمەیە. لەسەر ئەم بیر و باوەڕە ئێمە جارێکی دیکە بە خۆشەویستیەوە سڵاو بۆ هەموو هەڤاڵان دەنێرین و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هەڤاڵان لەم بەرخۆدانە سەردەمی و مێژووییەدا دەخوازم و دەڵێم،

بژی شەڕی گەلی شۆڕشگێری!

بژی بەرخۆدانی گەریلا!

بژی سەرۆک ئاپۆ!

ف.ق/ ژ.ت