ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ر چ له زه‌مین ده‌یكا یان له ئاسمانه‌وه جیاوازیان نییه، بێگومان به ئاگاداری و هاوبه‌شی په‌ده‌كه یه.
په‌ده‌كه وه‌ك چۆن له ١٩٩٦ وه هه‌ولێری داگیركردووه، به‌هه‌مان شێوه ده‌یه‌وێت شه‌نگال و مه‌خمور و سلێمانیش داگیربكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شانبه‌شانی سه‌رباز و میتی تورك پێكه‌وه كه‌وتوونه‌ته هێرش كردن بۆسه‌ر ته‌واوی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد، وا گومان ده‌كات ئه‌و نۆكه‌رایه‌تیه‌یی كه بۆ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیای ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی هێزه شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزه‌كان له‌ناوچوون، ئه‌وكات كوردستان بۆ ئه‌و ده‌مێنێته‌وه، بێگومان ئه‌و شێوازه بیركردنه‌وه‌یه له خه‌ونی چۆله‌كه ده‌چێت.
میت و پاراستن و سیخوڕه‌كانیان له‌ماوه‌ی ساڵێكدا سێ كه‌سایه‌تی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕ و پێشه‌نگی نه‌ته‌وه‌یان له هه‌رێمی سلێمانی شه‌هید كردوون، شه‌هیدان " شوكری سه‌رحه‌د، زه‌كی چه‌له‌بی و مامۆستا شه‌ماڵ"، له‌ماوه‌ی ساڵێك به ده‌یان هێرشی ئاسمانیان كردۆته سه‌ر شه‌نگال له‌گه‌ڵ شه‌هیدكردنی پێشه‌نگانی وه‌ك دژوار فه‌قیر و سه‌عید حه‌سه‌ن، چه‌ندین شه‌رڤان و خه‌باتكاری ئێزیدیخانیان شه‌هید كردوون، هه‌ڵبه‌ت په‌ده‌كه له رێگای ده‌زگا و رێكخستنه تێكده‌ره‌كانی كه له ده‌وروبه‌ری شه‌نگالی مۆڵداون چه‌ندین جار هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕی و فتنه و فه‌سادیان داوه. دیسان هه‌مان هێزی هاوبه‌شی توركیا و په‌ده‌كه هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر كامپی شه‌هید رۆسته‌م جودی له مه‌خمور به‌رده‌وام بووه، كۆتا هێرشیان له ٢٨\ئاب بوو كه كه‌سایه‌تی وڵاتپارێز و پێشه‌نگی تێكۆشانی ئازادی ئه‌بوزێد عه‌بدوڵا شه‌هید بوو.
له‌گه‌ڵ هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی میت و پاراستن بۆسه‌ر وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕان، هه‌مانكات چه‌كدارانی په‌ده‌كه‌ش كاتێك ده‌بینن سوپای داگیركه‌ر رووبه‌ڕووی تێك‌شكان ده‌بێته‌وه، یه‌كسه‌ر ده‌كه‌ونه جوڵه و خه‌نجه‌ری ژهراویان ئه‌وشێنن و گه‌ریلا له پشته‌وه غافڵگیر ده‌كه‌ن. هه‌ردوو رووداوی ساڵی پار له سنوری بێخه‌مه كه په‌ده‌كه ئه‌نجامیدا و نۆ گه‌ریلا شه‌هیدبوون، له‌لایه‌نی رای گشتی كوردستانه‌وه په‌ده‌كه ریسوا‌و شه‌رمه‌زار كرا، دیمه‌نی دایكانی مانگرمان له‌سنووری سێماڵكا هێشتا له‌به‌رچاوه. ئه‌مجاره ئه‌وه‌ی له گوندی تاراوه‌ی دۆڵی بالیسان روویداوه په‌ده‌كه هه‌ندێك جیاوازتر ده‌ركه‌وت، ئه‌ویش وه‌كو ئه‌وه‌ی ئاگاداری دۆخه‌كه نییه، بۆیه رووداوێك روویداوه‌و ئه‌و ده‌چێ بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكات. له راستیدا به‌و جۆره سیناریۆیانه په‌ده‌كه ته‌نها خۆی له‌خشته ده‌بات، ئه‌گه‌رنا مناڵێكیش ده‌زانێت هێرشه ئاسمانیه‌كانی سوپای داگیركه‌ر به‌بێ ئاگاداری و سیخوڕی ده‌زگاكانی په‌ده‌كه ئه‌نجامنادرێن.
په‌ده‌كه سوپای داگیركه‌ری ده‌وڵه‌تی تورك له تێك‌شكان رزگار ده‌كات، له‌لایه‌ك رێگای چوونه سه‌ر گردی ئامێدی بۆ دروست ده‌كات، له‌لایه‌كیش له‌گه‌ڵ درۆنه‌كانی توركیا پێكه‌وه بۆسه له گه‌ریلا داده‌نێنه‌وه‌و له‌پشته‌وه خه‌نجه‌ر له‌گه‌ریلا ده‌دات. هه‌په‌گه رایگه‌یاند له‌ماوه پێنج مانگی شه‌ڕدا ١٠ كۆپته‌ری سوپای تورك خستراون و زیاتر له ٢٠٠٠ سه‌ربازیشیان به‌سزای گه‌ل و شۆڕش گه‌یشتووه. وه‌ك پیشه‌ی به‌رده‌وامیان په‌ده‌كه به‌هاواری داگیركه‌ره‌وه ده‌چێ و له شكان رزگاری ده‌كات!! ئه‌گه‌ر وانییه پێویسته په‌ده‌كه شه‌هید و برینداره‌كانی دۆڵی بالیسان راده‌ستی قه‌ندیل بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر گوایا ئه‌و بۆ كۆنترۆڵی دۆخه‌كه چووه؟؟؟
زۆر كه‌س و لایه‌ن هێشتا له‌و خه‌یاڵه‌دان گوایا په‌ده‌كه ناكۆكی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له خاكی باشوور دایه بۆیه ئه‌و هێرشانه ئه‌نجامده‌درێن، ده‌بێ ئه‌و جۆره ده‌نگه ناسازانه بزانن كه په‌ده‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا پێكه‌وه بڕیاریان داوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌به‌ری ئیراده و توانست و ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد و ئازادیخوازان له‌ده‌ستیان بستێنن و له‌ناوی به‌رن. سه‌یركه‌ن ئه‌و ده‌یان رۆشنبیره‌ی بادینان بۆچی خراونه‌ته كونجی زیندان و ئازادیان ناكه‌ن، بۆچی له گه‌رمیان شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزان شه‌هید ده‌خه‌ن، خۆ ئه‌وێ سنوری توركیا نییه!! بۆچی تاكو په‌نجا ساڵ نه‌وتی باشووری فرۆشتۆته ده‌وڵه‌تی تورك، بۆچی ئابڵۆقه‌ی ئابووری خستۆته سه‌ر هه‌رێمی سلێمانی و ئیفلاسی پێكردووه؟؟
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌ویش ناڕه‌زایه‌تی لایه‌نه سیاسیه‌كانی باشوور له‌ئاستی پێویستدا نییه، نمونه تائێستا سیخوڕێكیان ئاشكرا نه‌كردووه، یان ئه‌و سیخوڕانه دێن و له‌ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان هێرشی سه‌ر مامۆستا و خه‌ڵكی وڵاتپارێز و بێ چه‌ك و بێ پاراستن ده‌كه‌ن وه‌ك به‌رزێكی بانان بۆ ده‌رده‌چن، هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌رده‌می ئه‌و هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیا و ته‌كنیك و كامیرای چاودێریه ناكرێ سیخوڕێك جوانترین مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان شه‌هید بكا‌و بۆی ده‌ربچێ، ئه‌مه پێویسته سه‌رجه‌م ده‌زگا ئاسایشی و هێزی چه‌كدار و پارت و لایه‌نه‌كان خۆیان به‌رپرسیار ببینن، ئه‌گه‌رنا دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌چێ و له‌مه باشتر نابێ. دیسان لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ك حوشتر مل سه‌ریان خستۆته ناو لم، با كه‌س نایانبینێ، له راستیدا شتێك نه‌ماوه بیشاریته‌وه، سه‌یربكه‌ین پارته سیاسیه‌كان به به‌یننامه‌ی فه‌رمی و به نوێنه‌ری فه‌رمیان به‌شداری پرسه‌ی شه‌هید مامۆستا شه‌ماڵیان نه‌كرد، ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كفری به‌شداری پرسه‌كه‌ی كردبوو، ئه‌ویش به‌رپرسیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگاداری كردۆته‌وه كه كارێكی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسای كردووه!!
ئه‌وه روونه په‌ده‌كه خۆی له‌گه‌ڵ داگیركه‌ر یه‌كلاكردۆته‌وه، ئه‌ی باشه لایه‌نه سیاسیه‌كانیتر خه‌ریكی چین، ئایا به‌هه‌موو ئه‌و دۆخه‌ی په‌ده‌كه خوڵقاندویه‌تی رازین و چاوه‌ڕوانی مه‌رگی بێ ده‌نگی خۆیان ده‌كه‌ن، یان ئه‌وه‌تا خاوه‌ن له‌خۆیان ده‌رده‌كه‌ون؟؟ شتێكی نامۆ له سیاسه‌تی باشوور دروستبووه، ئه‌ویش هێزه‌كان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن په‌ده‌كه به هه‌ڵبژاردن بگۆڕن و بیخه‌نه ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه، ئه‌مه‌ش له خه‌یاڵپڵاوی شتێكی زیاتر نییه، چونكه هێزێك كه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ داگیركه‌رێك كه باپیره‌ی له‌سێداره داون هاوبه‌شی و هاوپه‌یمانی ده‌كات و جوانترین و مێرخاسترین رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بۆ ده‌كوژێت و ده‌زگاكانی پاراستن و ئاسایش و هێزه چه‌كداره‌كه‌ی شه‌و و رۆژ خستۆته خزمه‌تی، ئه‌رێ پێم ناڵێن ئه‌و هێزه چه‌تە و مافیا و سیخوڕه چۆن به هه‌ڵبژاردن ده‌ڕوات؟؟ په‌ده‌كه ئه‌گه‌ر ترسی جه‌ماوه‌ر و هێزه سیاسیه‌كانی به پێشه‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجان به یه‌كگرتووی له‌سه‌ر نه‌بێ و رێگری له خۆفرۆشی و به‌كرێگیراوتیه‌كه‌ی نه‌كرێ، له‌وانه نییه په‌ده‌كه ده‌ست له به‌كرێگیراوه‌تی هه‌ڵگرێ و بێته‌وه ریزی هێزه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یه‌كان.
هـ . ب