ئاماری زیانەکانی لافاو لە فلیپین بەرزبووەوە

بەپێی ئاماری نوێ، لە ئەنجامی بارانی بەخوڕ لە باشوری فیلیپین لافاو و رۆچوونی زەوی روویداوە و بەهۆیەوە لانیکەم ٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە دورگەی مینادانۆی چەندینگوند کەوتوونەتە ژێر ئاوەوە.

بەرپرسانی هەرێمی پێشتر رایانگەیاندبوو، کە بەپێی ئاماری سەرەتایی ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە نوێترینلێدوانیاندا رایانگەیاند، کە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی گوندەکان کەوتوونەتە بەرلافاو و لە گوندی داتو ئۆدین سینسوات ١٦، لە داتو بلاه سینسوات ١٠ و لە ئوپیش ٥ تەرم دۆزراونەتەوە.

بارانی بەخوڕ لەم ناوچە هەژارنشینە لە درەنگانی شەوی پێنج شەممەوە دەستی پێکردبوو.

دەزگاکانی کەشوهەوا رایانگەیاند، کە بارانی بەخوڕلە ئەنجامی زریانی گەرمسێرینالگای روویداوە. زریانەکە بەرەو ئاراستەی باکوری وڵاتەکە دەجوڵێت.

بەرگریی شارستانی وەک رێوشوێنێک لە بەرامبەر ئەگەری لافاو و رۆچوونی زەوی لە ئەنجامی گەیشتنی زریانەکە لە رۆژانی شەممە و یەک شەممە بە ناوچەکانی باکور، ٥ هەزار کەس لە دانیشتوانی ناوچەکەی گواستووەتەوە.

هـ. ب