یەکێتی ئەوروپا ٩٧ هێڵی ئاسمانیی خستە لیستی ڕەشەوە

کۆمیسۆنی ئەوروپا ٩٧ هێڵی ئاسمانیی خستە لیستی ڕەشەوە، چونکە بە پێی ستانداردەکانی ئاسایشی نێونەتەوەیی نین و هێڵی ئاسمانیی عێراق و ئێرانیشی تیادایە.

کۆمسیۆنی ئەوروپا لیستێکی لە هێڵە ئاسمانییە قەدەغەکراوەکان بڵاوکردەوە، ڕۆژانە لە هێڵی ئاسمانیی ئەوروپادا کار دەکەن. بەپێی پێداچوونەوە بە فڕینەکان و گەشتەکاندا ٩٧ کارپێکەر و ئۆپەراتۆر لە ئەوروپا قەدەغەکران.

سەدا ٩٠ی هەموو کۆمپانیا ئاسمانییەکانی ١٥ وڵات ئێستا لە لیستی ڕەشی یەکێتی ئەوروپادان. ئەو وڵاتانەش بریتین لە: ئەفغانستان، ئەنگۆلا، ئەرمینیا، کۆنگۆ، کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ، جیبۆتی، گینەی ئیستوایی، ئێریتریا، قرقیزستان، لیبریا، لیبیا، نیپاڵ، ساو تۆمی و پرێنسیپی، سیرالیۆن و سودان.

کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، ئەو قەدەغەکردنە "بەهۆی ناتەواوی چاودێریی ئەمنی لەلایەن دەسەڵاتدارانی هێڵی ئاسمانی و فڕۆکەوانیی ئەو وڵاتانەوە" سەپێنراوە.

کارکردنی ٧ کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیش قەدەغە کراون، کە بریتین لە: کۆمپانیای ئاسمانیی ئاڤیۆر لە ڤەنزویلا، کۆمپانیای ئاسمانیی بلو وینگ لە سۆرینام، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئێران، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی مید - ڤیوی نێجیریا، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی سکۆلی رووسیا و ئەیر زیمبابۆی.

کۆمیسیۆنەکە رایگەیاندووە، دەستنیشانکردنی "کەموکوڕییە ئەمنییە جدییەکان" هۆکارن بۆ دانانی ناوی ئەو کۆمپانیایانە لە لیستی رەش دا.

ئەندامی پێشووی گواستنەوە ئادینا ڤالینا لەو بارەیەوە وتی: "پاراستنی بەرزترین ئاستی ئاسایش مەرجێکی سەرەکییە بۆ هەموو گەشتیاران و ڕێبواران و کارمەندانی ئاسمانی. لیستی ئاسایشی هەوایی یەکێتیی ئەوروپا یەکێک لە کاریگەرترین ئامرازەکانی ئێمە دەمێنێتەوە و ئێمە پێوەی پابەند دەبین".

لە ماڵپەڕی کۆمیسیۆنەکە ئەوەش هاتووە: "دابینکردنی بەرزترین ئاستی ئاسایشی فڕۆکەوانی بۆ ئەوروپییەکان و هەموو گەشتیارەکانی تر، کە گەشت دەکەن بۆ یەکێتیی ئەوروپا و ئەوانەى لە ناوخۆی یەکێتیی ئەوروپادا دەگەڕێن، بنەمای سیاسەتی ئاسایشی فڕۆکەوانی کۆمسیۆنەکەیە".

لەلایەکی ترەوە ئەیر مۆلدۆڤا، هیسکی و فلایۆن، کە خزمەتی فەرەنسا دەکەن و هەموو هێڵە ئاسمانییەکان "دوای بەشداریکردنی ئاسایشی ئاسمانی لە وڵات دا" و بڕوانامەیان وەرگرتووە، ناوەکانیان لە لیستی رەش دا دەرهێنراوە.

ژ.ت