"پاڵەوانەکانی سەدە" سانسۆریان تێکشکاند

یوتوب گۆرانی 'پاڵەوانانەکانی سەدە'ی سڕییەوە، کە بەربانگی رۆژئاوا بۆ گەریلاکانی ئازادی دروستیکردبوو. گروپی مۆسیقاکە ناڕەزاییان لەدژی یوتوب دەربڕی. کۆلەکتیڤی یاپیجلاریش گۆرانیەکەی لەسەر ئەژماری دیجیتاڵی خۆی بڵاو کردەوە.

کلیپی 'پاڵەوانەکانی سەدە' گۆرانی نوێی گروپی مۆسیقای بەربانگی ڕۆژئاوا بوو، کە لەلایەن یوتوبەوە سڕدرایەوە.

ئەو گرووپە مۆسیقایە، کە لە ڕۆژئاوا کاردەکەن لە ژێر چەتری کۆلەکتیفی یاپیجیلار دا کار دەکەن، گۆرانییەکی نوێیان سەبارەت بە گەریلاکانی ئازادی ئامادە کردبوو کە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەرخودانی مێژوویی دەکەن.

کلیپی گۆرانییەکە لە ئێوارەی ٧ی ئەیلول دا بڵاوکرایەوە، بە هۆی دیمەنەکانی بەرخۆدانی گەریلاوە بەزووترین کات لەلایەن یوتوبەوە سڕایەوە. یوتوب لە پاساوی سڕینەوەی کلیپەکەدا بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە "ڕێکخستنی تاوان توندوتیژی بەکاردەهێنێت".

گروپی مۆسیقای بەربانگی ڕۆژئاوا ناڕەزاییان لە دژی یوتوب دەربڕی. کۆلەکتیڤی یاپیجیلاریش گۆرانیەکەی لە ئەژماری میدیای دیجیتاڵی (@FilmYapicilar) بڵاو کردەوە.

لینکی گۆرانییەکە:

ژ.ت