قەسەدە ناسنامەی ٤ شەڕڤانی خۆی بڵاوکردەوە کە شەهید بوون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە، ناسنامەی ٤ شەڕڤانی خۆی بڵاوکردەوە کە لە هێرشی دەوڵەتی تورک دە لە تەل تەمر شەهید بوون.

قەسەدە راگەیەندراوێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. لە هێرشەکانیدا جیاواز لەنێوان خەڵکی مەدەنی و سەربازاندا ناکات.

لە هێرشی درۆنەکانی دەوڵەتی داگیرکەر تورک بۆ سەر شاروچکەی تەل تەمر، شەڕڤانانمان ئۆرهان شێخۆ (گەلهات عەفرین)، سلێمان محەمەد شێخ (دلۆ ئارارات)، ئیبراهیم خەلیل ناسر (کەمال پیر)، عەبدولحەمید ئەحمەد عەبدولهەیی (دلشێر ئامیری) شەهید بوون.

ناسنامەی چوار شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: کەمال پیر

ناو و پاشناو: ئیبراهیم ناسر

ناوی دایک: حەسا

ناوی باوک: خەلیل

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: سەفیح – ١٩٩٩

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: تەل تەمر \ ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

**

ناسناو: دڵشێر ئامری

ناو و پاشناو: عەبدولحەمید عەبدولهەی

ناوی دایک: خالیدیە تالیب

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: ئامریە ٢٠٠٤

**

ناسناو: گەلهات عەفرین

ناو و پاشناو: ئۆرهان شێخۆ

ناوی دایک: زەینەب حەج موسلیم

ناوی باوک: محەمەد شێخۆ

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: عەفرین ١٩٩٣

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: تەل تەمر ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

**

ناسناو: دلۆ ئارارات

ناو و پاشناو: سلێمان شێخ ئەحمەد

ناوی دایک: بەدیعە

ناوی باوک: محەمەد

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: سەرێکانی ١٩٩٩

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: تەل تەمر \ ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢."

ف.ق