هاوپەیمانی رەنج و ئازادی پرۆتۆکۆلی هەڵبژاردنی رادەستی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان کرد

هاوپەیمانی رەنج و ئازادی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار پرۆتۆکۆلی هاوپەیمانێتیەکەی رادەستی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان کرد.

لە پارتی سەوزەکان و داهاتووی چەپ (پارتی سەوزی چەپ) دورسون بەکتاش، لە پارتی رەنج (ئەمەپە) سەلما گورکان، لە پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) ئەرەن گۆنۆن، لەسەر ناوی ئەو حزبانەی لە ژێر چەتری هاوپەیمانی رەنج و ئازادیدا بەشداری هەڵبژاردن دەبن، پرۆتۆکۆلەکەیان پێشکەش بە دەستەی باڵای هەڵبژاردن (یەسەکە) کرد.

نوێنەری هەدەپە لە یەسەکە محەمەد روشتو تریاکیش لەگەڵ نوێنەرانی حزبەکان بەشداربوو. پرۆتۆکۆلەکە لەلایەن نوێنەران و سەرۆکی یەسەکە ئەحمەد یەنەت واژۆکرا.

 

هـ . ب