لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاندی واژۆ لە مونیخ داندرا

لە چوارچێوەی کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە، ستاندی وشیاری دانرا و واژۆکۆکرانەوە.

کوردستانیان کە لە چالاکییەکدا کە لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگای کورد لە شاری مونیخی ویلایەتی باڤاریا سازکرابوو کۆبوونەوە، لەپێناو دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی "تیرۆر" ستاندی واژۆ و وشیارکردنەوەیان دانا.

لەو قسانەی لە چالاکییەکەدا کران، ئەوەخرایەڕوو کە قەدەغەی سەر پەکەکە هیچ پاڵپشتییەکی یاسایی نییە و جەختیان کردەوە کە قەدەغەکردنی پەکەکە سوکایەتیە بە گەلی کورد.

لە چالاکییەکەدا ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرانەوە.

هـ . ب