ڕەژاک: پیلانگێڕییەکە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی تێکدەشکێنین

دەستەی بەڕێوەبەریی رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان - ڕەژاک، بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەستەی بەڕێوەبەریی رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان - ڕەژاک، بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

"بۆ ڕای گشتی

ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان ئەو پیلانگێڕی  ناو نەتەوەیەیی کە  لە ٩ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩٨ لە سوریا ٢٤ ساڵ تێدەپەڕێت.پێشەنگانی ئەو پیلانگێڕیە سەرەتا ئەمریکا و ناتۆ و تەواوی هێزەکان بە توندی شەرمەزار دەکەین و هەوەرها تەواوی ئاشتی خواز و ئازادی خواز و هەموو مرۆڤەکان بانگ دەکەین بۆ دژی درەکەوتن لەو پیلانگێری.

ئەم پیلانگێڕیە تاریکە ی دژی بەڕێز ئۆجەلان نەک تەنیا لە دژی گەلی کورد بوو، بەڵکولە دژی هەموو گەلی کورد وگەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بوو. دوای ئەوەی لە  ٩ ی ئۆکتۆبەر بەڕێز ئۆجەلان بە تەنیا خرایە دوورگەی ئیمرالی و لەوێ ڕوبەڕوی گۆشەگیرییەکی نامرۆڤانە کرایەوە، لە کاتێکدا گەلی کورد کرایە ئامانجی ئۆپەراسیۆنی سیاسی سەربازی و بە شێوەیەکی راستەقینە کۆمەڵکوژکران ماوەی ٢٤ ساڵە ئەم سیاسەتەی جینۆساید بە بێ دوودڵی ئەنجام دراوە، لە ئەنجامی ئەو سیاسەتانەدا، هەڤاڵە ژنە شۆڕشگێڕەکەمان ناگیهان ئاکارسەل، کە تەواوی ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریی هێزەکانی میتی تورک لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا جارێکی تر ئەم هێرشە دڵتەزێنە شەرمەزار دەکەین و سەرەخۆشی لە گەلی کورد و خانەوادەکەی دەکەین ئەم هێزە تاریکانە لە پیلانگێڕییەکەدا تاوانباری هەموو جۆرە هێرشێکن بۆ سەر گەلی کورد لە دژی ژنانی کورد و دەبێت دەستبەجێ واز لەو هەڵە مێژووییە بهێنن کە کردوویانە و دەستبەجێ بەڕێز ئوجالان وەک قەرزداری مرۆڤایەتی و گەلی کورد ئازاد بکەن.

بەم پیلانگێڕییە تاریکە نەک هەر ئامانجیان لە ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجەلانە، بەڵکو لە پڕۆژەی مرۆڤایەتییەکی گەورەدا کە بەدیلێک بۆ سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی خۆیان و ژنێکی ئازاد و کۆمەڵگایەکی ئازاد لە ناوکەکەیدا لەخۆ دەگرێت.  ئەو هێزانە سیستمی ئەشکەنجەدان و گۆشەگیریی تووندیان جێبەجێ کردووە

لەهەوڵی ئەوەدان کەڕێگەی گەیشتن بەگشت مرۆڤایەتی و بەتایبەتی ژنان و گەلی کورد بگرن لەگەڵ ئەوەشدا دەبینرێت کە بەڕێز ئۆجەلان دیوارەکانی ئیمڕاڵی بە پارادایمی ئازادیخوازیی دیموکراتییانەی ژنان کە لە زیندانەکانی ئیمراڵیدا پەرەی سەند و بووە بە ئیرادەیی ژیانی ئازادی ژنان و ڕەنجدەران و گەلانی ستەمدیدە لە هەموو جیهاندا.

بەڕێز ئۆجەلان،تەواوی بەها مرۆڤایەتیەکانی بۆ سێ وشە (ژن ژیان ئازادی) کردۆتە یەک دەنگی مرۆڤایەتی و ئەو پیرۆزیەیی لەو سێ وشەیەدایە دەبێتە هۆکاری بانگی ئازادی و ئاشتی. بەڕێز ئۆجەڵان لە دیوارەکانی ئیمراڵیدا دروشمی (ژن ژیان ئازادی ) بەرزکردەوە و هەر بۆیە ئەمرۆ لە تەواوی جیهان و ئێران،رۆژهەڵات بەتایبەتی دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئەخڵاقی ئێران دوای بڵاو بونەوەی ئەو هەواڵە نامرۆییە بە ملیۆنان دەنگ  بێ گوێدانە ئەوەی کوردن یان فارس یان عەرەب، هەموو ژنان و گەلان داوای یەکسانی و ئازادی و ژیانی مرۆڤایەتییان کردووە ئەم داواکاریانە داواکاری مرۆین و تەنیا داخوازی ژنانی ئەو وڵاتە نین لە ئێران و ڕۆژهڵات بەڵکو داواکاری هەموو ژنانن بۆ ژیانی ئازادانەی گەلان. ئەمڕۆ باشوری کوردستان بە پشتیوانی هێزە پیلانگێڕەکان لە لایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە بست بە بست داگیر دەکرێت و سروشتەکەی تاڵان دەکرێت چیاکانی شوێنەکانی خوداوەندەکان بۆردومان دەکرێن و مناڵەکانی ئەم گەلە بە چەکی کیمیایی بۆردومان دەکرێن و ئەو ڕۆشنبیرانەی کە سەرکردایەتی ئەم گەلە دەکەن، ژنە شۆڕشگێڕەکان، لەناوەڕاستی شەقامدا تیرۆردەکرێن.

. لەکاتێکدا بەرپرسی سەرەکی ئەم تاڵانی و کوشتارانە دەوڵەتی تورکیای فاشیست و هێزە پیلانگێڕەکانە و هێزە ناوخۆییەکان بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کە هەموو جۆرە پشتیوانییەکی هەواڵگری و دابین دەکەن کە بێدەنگن لەم تاوانانەدا هاوبەشن بێدەنگ لە بەرامبەر هەموو جۆرە دەستدرێژی و هەموو جۆرە داگیرکاری و قەتڵوعام و سیاسەتی  کوشتارو تیرۆری  دژ بە ژنان لەم وڵاتەدا درێژەی پیلانگێڕی و بوارەکانی جێبەجێکردنە.

وەک جوڵانەوەی  ژنان داوا لە هاوکارانی ناوخۆ و حکومەت دەکەین کە لەم تاوانەدا زیاتر هاوکار نەبن بەرامبەر بە خاکەکەمان و گەلەکەمان و خیانەت لە بەها نەتەوەییەکانیان نەکەن چونکە مێژوو لەو کەسانە خۆش نابێت کە خیانەت لە خاکەکەیان دەکەن بۆ گەلی خۆیان و دواجار لە ویژدانی ئەم گەلەدا دزە دەکەن.

ئێمە وەک جوڵانەوەی ژنان لە  باشوور بەڵێن دەدەین کە هەموو بەها مرۆییەکان بپارێزین بە وتنی دروشمی (ژن ژیان ئازادی)لە دژی ئەو کردارانەی کە بەرهەمی مێشکی ئەقڵیەتی پیاوسالارین کە دەست لە خەبات بەرنادەین تا ئەو کاتەی پیلانگێرییەکە بێ کۆتایی پێ دێت و بەڕێز ئۆجەڵان ئازاد دەبێت ئەو ئاگرە ناگیهان و ڕوکەن و سارا و ژینا هەڵیان کردوە بۆ ئازادی، ئێمە بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە لە هێزەپیلانگێڕەکان سات بەسات بەهێزتر بکەین.

جارێکی تر داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە خۆیان بە مرۆڤ  و دیموکرات و نیشتمانپەروەری ناودەبەن کە لە دەوری دروشمی (ژن ژیان ئازادی)  لە دژی هێزە پیلانگێڕەکان یەکبگرن و پیلانگێڕییەکە تێک بدەن و تێکۆشان لە دژی فاشیزم فراوان بکەن".

ژ.ت